چاوپێکەوتن لەگەڵ جەلال دەباغ لەبەرنامەی (رووداوو مێژو) لە تەلەفزیۆنیNRT ٢٠٢٢ لهسهر شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ و هەڵوێستی شیوعییەکان لە مەسەلەی کورد
بەشی یەکەم
بەڕێزان، حزبی شیوعی عێڕاقی وەک بەهێزترین و دیارترین حزبی جەماوەری لە عێڕاق و کوردستان هەرلە سەرەتای دامەزراندنیەوە رۆڵی بەرچاوی هەبووە لەرووداوو گۆڕانکاریەکان لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی، هەرلەمێژوی دروستبوونیشیەوە تا ئەمڕۆ بە چەندین وێستگەو قۆناغی جیاوازو ململانێی سەخت و. دژواردا تێپەڕیوە. لە سەرەتاوەو ساڵانێکیش کورد سەرکردایەتی ئەم حزبەی کردووە وەک دەڵێن لەقۆناغێکدا حزبی شیوعی عێڕاقی لەکوردستانەوە سەرکردایەتی دەکرا نەک لە بەغداوە.
بەرێزان بۆ قسەکردن لەسەر رۆڵی حزبی شیوعی لە سەردەمی رژێمی پاشایەتی و هەروەها سەردەمی کۆماری و بەتایبەتی لەپاش شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨و هاتنی قاسم بۆ سەر حوکم و، رۆڵیان لە شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ و هەڵوێستی ئەم حزبە لەبەرانبەر پرسی کوردو بەشدارییان لە خەباتی چەکداری و بوونیانی لە بەرەی بەعس و بوونیان لە بەرەی جودو جوقدو هەروەها پەیوندییان لەگەڵ حزبی بەعس و لایەنە کوردییەکان و بارودۆخی ئێستای ئەم حزبە (رووداوو مێژو) لە چەند حەلقەیەکی تایبەتدا یەکێک لە کادیرە دیارو دێرینەکانی حزبی شیوعی میوانداری کردووە کە ئەویش نووسەرو سیاسەتمەدار بەڕێز جەلال دەباغە.
جەلال دەباغ هەر لەسەرەتای پەنجاکانی سەدەی رابودووەوە تێکەڵ بە کاری سیاسی و رێکخراوەیی بووەو بەدیاریکراویش لە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتیدا، لە ساڵی ١٩٥٦ دەبێتە ئەندامی حزبی شیوعی وپاشتریش دەبێتە ئەندامی لیژنەی مەرکەزی حزبی شیوعی عێڕاق و هەروەها ئەندامی مەکتەبی قیادەی داخل و بەرپرسی راگەیاندن و بەرپرسی کۆمیتەی چاودێریی ناوەندی و ماوەیەکیش سکرتێری حزبی چەپی کوردستانبوو تا ئێستاش لەپاش ٦٢ ساڵ لە خەبات تا ئێستاش بەردەوامەو ئێستاش ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندیی حزبی شیوعی کوردستانە.
کاک جەلال دەباغ سڵاوت لێبێ و سوپاس کە ئامادەبوویت لە بەرنامەکەو رێگەت پێداین کە گفتوگۆیەک لەسەر مێژوویەکی دوورودرێژو خەباتی ٦٠ ساڵەی حزبی شیوعی بکەین.
جەلال دەباغ / سوپاستان دەکەم سڵاو لە ئێوەشبێت بەراستی جێگەی باسن، شایانی سوپاسە کە لەگەڵ مندا ئەم چاوپێکەوتنە سازدەکەن بۆ ئەوەی راستیەکان روونبێتەوەو منیش بە ڕاشکاوی وەڵامی هەموو پرسیارەکانتان بدەمەوە.
فەیسەڵ محەمەد/ زۆر سوپاس دووبارە کاک جەلال گیان زۆر بەخێربێیت، کاک جەلال دەباغ من دەمەوێ لەسەرەتای داخڵبوونی جەلال دەباغ بەکاری سیاسی بەتایبەتی کاری رێکخراوەیی کە ئەوکات لە پەنجاکان کە ئێوە کەڵکەڵەی سیاسەت دەکەوێتە مێشکتانەوە،
بەتایبەتی لە یەکێتیی گشتی قوتابیانی عراق کە کارتانکردووە، بەر لەوەی ببنە ئەندام لە حزبی شیوعی ئەگەر بە کورتی باسێک لەو قۆناغەبکەیت، رۆڵی ئەم رێکخراوەیە چیبوو لەو سەردەمەدا؟ بۆچی جەلال دەباغ وەک چەپێکسیاسەتی هەڵبژارد بۆچی نەبوویتە پارتی؟
جەلال دەباغ/ لەراستیدا ئێمە لە پەنجاکاندا، لە پەنجاو دوودا، من هەرلە پۆڵی شەشەمی سەرەتاییەوە بوومە ئەندامی یەکێتی گشتی قوتابیانی عێڕاق، هۆکاری ئەمەش ئەوەبوو کە ئەو یەکێتییە لەو سەردەمەدا چالاکییەکی بەرچاوی هەبوو لە خۆپیشاندانەکاندا بەشداری ئەکرد، بەرگری لە مافی خوێندکاران و قوتابییان ئەکردو لە بزاڤی نیشتیمانیدا رۆڵێکی دیاری هەبوو، لەبەر ئەوە ئێمە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییانبووین کە بووینە ئەندامی ئەم رێکخراوە.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە ئەتوانین بڵێین ئەم رێکخراوە بە دیاریکراوی هی حزبی شیوعی عێڕاق بوو؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ.. حزبی ئێمە سەرپەرشتی دەکرد بەڵام خەڵکێکی زۆری تریشی تێدابوون کە شیوعی نەبوون بەڵام لەژێر سەرپەرستی و چاودێریی حزبدابوو، لە واقیعدا ئەمە قۆناغێکبوو بۆ هاتنە ناو حزب. ئێمە لەو وەختانەدا لە کۆبوونەوەکانی یەکێتیی گشتی قوتبیاندا بەیاننامەکانی حزبمان دەخوێندەوە، باسی چالاکیی حزبیمان دەکرد. لەبەر ئەوە ئەو دوو شتە بەیەکەوە لکابوون بۆیە رۆڵی یەکێتیی قوتابیان زۆر ئاشکرابوو بۆ فراوانبوونی ریزەکانی حزبی شیوعی عێراق.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە.. من پرسیم تۆ بە دیاریکراوی ساڵی ١٩٥٦ ئەبیتە ئەندامی حزبی شیوعی، بۆچی جەلال دەباغ ئەبیتە شیوعی؟ هەڵگری بیری چەپیت بۆچی نابێتە پارتی؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ زۆر هۆکارهەبوون، لەو هۆکارانە بەڕاستی لە ساڵانی ٥٢، ٥٣، ٥٤، ٥٥ لە سلێمانی زۆرخۆپیشاندان دەکرا، شیوعییەکان لە ریزی پێشەوەبوون بۆ بەرگری لە داخوازییەکانی جەماوەر، بۆ داوای نان و هەرزانی، بۆ ژیانێکی ئازادی زانکۆیی بۆ قوتابیان و خوێنکاران. لەبەر ئەوە ئێمە خیزانەکەشمان، براکانم لەپێش منیشدا ببوون بە شیوعی. یەک لەوانە بۆ نمونە مامۆستا کەمال دەباغی برام شیوعی بوو کە بڵاوکراوەو بەیاننامەکانی ئەوم ئەدی بەدزییەوە ئەچووم ئەمخوێندنەوەو موتەئەسیربووم پێی، رۆژنامەی (ئازادی)، رۆژنامەی (قاعدە) و بەیاننامەکانیترم ئەخوێندنەوەو فیعلەن زۆر بەرگریی لەمافی کرێکارو جوتیاران دەکرد و خەباتێکی چینایەتی ڕاشکاوبوو لەدژی چەوسانەوەی چینایەتی و نەتەوایەتی.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە، پێموابێ هەر لەو ساڵانەدا ساڵی ١٩٥٧ بەدیاریکراوی (بەرەی یەکێتی نیشتیمانی) دروستدەبێ لەوقۆناغەدا ئەم بەرەیە چیبوو، رۆڵ و بەشداریی حزبی شیوعی لەوبەرەیە چیبوو؟
جەلال دەباغ/ بەڵی لەو وەختە لە ساڵی ١٩٥٧ دا (بەرەی یەکیتی نیشتیمانی) دروستبوو، ئەم بەرەیە پێکهات لە حزبی شیوعی عڕاق، پارتی بەعسی عەرەبی ئیشتیراکی و حزبی ئیستیقلال.
فەیسەڵ محەمەد/ جەماعەتی چادرچی ..
جەلال دەباغ/ بەڵێ حزبی نیشتیمانی دیموکراسی. بەڵام ئەم حزبانە رازی نەبوون پارتی دیموکراتی کورد بێتە ناو ئەم بەرەیەوە.
فەیسەڵ محەمەد/ بۆچی ئەم بەرەیە قەبوڵی نەبوو کە پارتی بەشداربێت تیایدا؟
جەلال دەباغ/ لەبەر ئەوەی کە ئەوان هەڵوێستیان بەرانبەر مەسەلەی کوردو کورد تەواونەبوو.
فەیسەڵمحەمەد / چۆن؟
جەلال دەباغ/ خولیای شۆڤینیزمیان هەبوو.
فەیسەڵمحەمەد / مەبەستت بەرەکەیە؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ.. لەبەر ئەوە حزب بڕیاری دا کە هاوکارییەکی دوو قۆڵی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کورد بکات، لەڕێگەی ئەوەوە ئەم حزبەش لە خەباتی یەکێتیی نیشتیمانیدا بەشداربێت.
فەیسەڵمحەمەد / کەواتە ئێوەش وەکوو حزبی شیوعی عێڕاقی هەڵوێستتان لەو شۆڤێنیەتەی بەرەکە وەرگرت کە ئەبێ پارتیش بەشداربێت.
جەلال دەباغ/ بەڵێ.
فەیسەڵ محەمەد / ئەگەرنا ئیوە خۆتان بەجیا هاوپەیمانێتی و"ئیئتیلافێک" هاوکارییەک دروست دەکەن؟.
جەلال دەباغ/ بەڵێ..
فەیسەڵ محەمەد / ئەو هاوکارییە چۆنبوو؟ تا کەی بەردەوامبوو؟
جەلال دەباغ/ ئەو هاوکارییە..دیارە وەکوو بەڕێزت دەزانیت ئەوکات (پارتی دیموکراتی کورد) ناوەکەی بوو لەپاشدابوو بە (پارتی دیموکراتی کوردستان) لەوکاتەدا بەیاننامەیەک لەسەر هاوکاریی هاوبەش بڵاوکرایەوە، گرنگترین مافەکان و داخوازییەکانی ئەودەمی تێدابوو. چ بە نیسبەت مافە نەتەوایەتییەکانی کوردەوە، و یان بە نیسبەت مافە نیشتیمانییەکانیترەوە بەگشتی.
لەبەر ئەوە پارتیش قایلبوو بەوهاوکارییە لەگەڵ حزبی شیوعیدا کە لە رێگەی ئەم هاوکارییەوە لەگەڵ حزبەکانیتریش هاوکاربن و هەڵوێستی ئەوانیش باشبێ. تاکەی دەوامیکرد گبعا ئەم یەکێتیی نیشتیمانییە، ئەم شێوە بەرەیە، رۆڵێکی کاریگەری دی، بۆ ئامادەباشی بۆ شۆڕشە نیشتیمانییە پرۆزەکەی ١٤ی گەلاوێژ، ١٤ی تەمووز بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم.
لەوکاتەدا ئێمە لەناوسوپادا، حزبی ئێمە ریکخراوی زۆربوو لەناو ئەفسەران ودەرەجەدارانی سوپادا وهەروەها لایەنەکانیتریش بە تایبەتی قەومیە عەرەبەکان و ئەوانیتریش هەیانبوو، ئەم بەرەیە کاری سازکرد بۆئەوەی ئەو هاوکارییە لە هەموو بوارەکاندا بەردەوامبێ و، فیعلەن شۆڕشە پیرۆزەکەی ١٤ی تەمووزی لێکەوتەوە.
فەیسەڵ محەمەد/ بەر لە شۆڕشی ١٤ی تەمووزمن ئەمەوێ ئەو پرسیارە بکەم کە ئەو رۆحە شۆڤێنییەی کە لە وەحدەی وگنی ئەو قۆناغە دروستدەبێت، ئێوە هەستیپێدەکەن وەک حزبی شیوعی؟
ئەگەر هەڵەنەبم، بەڕێز بەهادین نوری ئەڵێ: بە دیاریکراوی لە پاش شۆڕشی میسر بە سەرکردایەتی جەمال عەبدوناسر لە ساڵی ١٩٥٢ نەزعەیەکی شۆڤێنی عەرەبی بڵاودەبێتەوە، ئەم نەزعەیە سەرکردە شوعییە عەرەبەکانی عێڕاقیش دەگرێتەوە. ئەمە هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی ئەوان زۆر ئاگایان لە قەزییەی کوردنەبێت، یان تەنانەت باس لەوەدەکات کە نیگەرانبوون لەوەی کورد سەرکردایەتی حزبی شیوعی بکات. ئەم بۆچوونە چەند راستە؟
جەلال دەباغ/ ئەوە رای خۆیەتی، بەس من لەوباوەڕەدام کە واقیع بەوجۆرە نییە، لەهەر شوێنێک حزبی شیوعی لەسەر رێبازێکی مارکسی- لێنینی راست و دروست بڕوات بەڕێوە دوورە لە شۆڤێنێتی قەومی و ناوچەگەری و ئەم شتانەو، لەبەر ئەوە ئەگەر لەناو عەرەبدا ئەوە شتێکی تەبیعییە فەرمانڕەوایانی عەرەب ئەو نەزعەیەیان هەبێ بەرانبەر بە نەتەوە بچووکەکان. بەڵام بە نیسبەت شیوعییەکانەوە هیچ موبەریراتێک نییە، قسەم لەوەنییە کەیەکێک، دووان، هەڵخزێنە سەر رێبازێکی چەوت، بەڵام حزبەکە بەرەسمی هەمیشە هەڵویستێکی نێونەتەوەیی گرتووە.
ئێمە مەفهوممان بۆ نێونەتەوەییش جیاوازە،
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ..! چۆن؟
جەلال دەباغ/ نێونەتەوەیی ئەوەیە کە تۆ بەچاکی هەڵوێستت لەسەر قەزییەکانی نیشتیمانی خۆت و قەومی خۆت هەبێ و، بەبەشێکی بزانی و بە خزمەتی بزاڤی شۆڕشگێڕی گەلەکەت، کە ئەمە باشترین خزمەتە بۆ بزاڤی رزگاریخوازیی هەموو گەلان و بۆ بیروباوەڕی نێونەتەوەیی، ناکرێ ئەودووشتە لەیەک جیا بکرێنەوە. ئەنتی کۆمونیستەکانن دەیانەوێ لێکیان جیابکەنەوەو، دەیانەوێ کۆمونیستەکانیش بەهەڵگری بیروباوەری نەتەوە- پەروەری تەسک و شۆڤینیزم دەربخەن.
من لەو باوەڕەدام، من٦٢ ساڵە لەو حزبەدام، زۆرجاری وا هەبووە هاوڕێیانی عەرەب هەڵوێستیان لە مەسەلەی کورد زۆر ڕاست و دروستبووەو، رەنگە ئەگەر هەندێ هاوڕێی کورد هەڵوێستی هەڵەیانبووبێ، ئەوان هەڵوێستەکەیان ئومەمی بووە، ئەمەش مانای وانییە کەلە تەجروبەی کەسێکی وەکو هاوڕێ بەهادینەوە هەستی کردبێ کە یەکدوو کەس لەم یان لەو مەسەلەیەدا هەڵوێستیان تەواونەبووبێ.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە جگە لە مەسەلەکەی بەهادین نوری لە زۆر شوێنیکەش ئاماژە بەوەکراوە کە عەرەبە ناسیۆنالیستەکان ئەیانگوت کە گەلانی ژێردەستەو کەمایەتییەکانیش فیکری کۆمونیستیان لە عێڕاق و لەسوریە بلاوکردۆتەوە، یەعنی ئەڵێن زۆربەیان یان نیوەیان کەسانی قیادەی حزبە چەپ و کۆمونیستەکان کوردبوون، چ لە عێراق و چ لە سوریە، یەعنی ئەمە کورد تاوانباردەکەن کە گوایە..
جەلال دەباغ/ لەو بارەیەوە نە شیوعییەکان نەکورد بەهیچ جۆرێک تاوانبارنین. چونکە ئەوەی لای بەڕێزیشتان ئاشکرایە شیوعییەکان بە جیاوازیی بیرەباوەڕی نەتەوایەتییان بە جیاوازیی هەموو بیروباوەڕێک لەسەر بنەمای بیروباوەڕی چینایەتی و بەرژەوەندیی ئیستاو دوارۆژی چینی کارگەران دێنە ناو حزبی شیوعییەوە.
لەبەر ئەوە ئانتی کۆمونیستەکان لە هەموو جۆرێک، جۆرەها تاوانیان خستۆتە پاڵ شیوعییەکان.
لە دامەزراندنی حزبدا ئەڵێن ئەم حزبە لەدەرەوە هینراوە، ئەم بیروباوەڕە بیروباوەڕێکی دەرەوەیە، کە لە واقیعدا ئەمە ڕاستنییە. ئەوان هەموو بیروباوەڕێکی دەرەوەیان لا مەقبووڵە، بەڵام تەفاعولی بیروباوەری شۆڕشگێڕییان لا مەقبوڵ نییە.
ڕاستە ئێمە تەئسیری شۆڕشی سۆسیالیستی مەزنی ئۆکتۆبەر زۆربووە بۆ دامەزراندنی حزبی ئێمە..
فەیسەڵ محەمەد/ بەنیسبەت هەموو دنیاشەوە وابووە..
جەلال دەباغ/ تەنانەت ماو تسی تۆنگ ئەڵێ: شۆڕشی سۆسیالیستی مەزنی ئۆکتۆبەر مارکسیزم- لێنینیزمی تا ناو ماڵەکانمان هێنا.
لەبەر ئەوە ئەمە شتێکی مەوزوعییە کە حزبی ئێمەش سوودی لەو بیروباوەڕە وەرگرتبێ بەڵام بەهیچ جۆرێک راستنییە بڵێی خەڵکێک لەدەرەوە هاتوونەتە کوردستان و، یان جوولەکەو، یان خەڵکیتر ئەوەیان دامەزراندووە.
جوولەکە راستە دەوریان هەبووە لە دامەزراندن و تێکۆشانی حزبی شیوعی عێڕاقدا، بەڵام جوولەکەش مرۆڤن وەکوو هەموو قەومەکانیترو وەکوهەموو مەزهەبەکانیترو وەکوو هەموو ئاینەکانیتر، ئەوانە هەستدەکەن بەچەوسانەوەی چینایەتی وبە چەوسانەوەکانیتر. لەبەرئەوە روو ئەکەنە حزبێکی شیوعی زۆر ئاساییە.
فەیسەڵ محەمەد / ئەمە ڕاستە کاک جەلال دەباغ، بەڵام من ئەمەوێ بپرسم کە تۆ بە دیاریکراوی پێم بڵێیت لە ساڵی چەندەوە ئیدی کورد سەرکردایەتی حزبی شیوعی عێڕاق دەکات؟
جەلال دەباغ/ بەمەعنای کورد ئەو فەرقە نەبووە چونکە بۆچی فەترەیەک بۆ نموونە هاوڕێ ستار خچیر کە کوردنەبوو، کە لە برادەرانی مەندائیبوو، بوو بە مەسئولی هەرێمی کوردستان. لەماوەیتردا چەند جارێک برادەرانی عەرەب و غەیری کورد بوون بە مەسئولی هەرێمی کوردستان.
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ..
جەلال دەباغ/ لەبەر ئەوە کە هاوڕێ عەزیز، هاوڕێ کەریم، عومەر عەلی شێخ و ئەوانیتر لە مەکتەبی سیاسی و لە لیژنەی مەرکەزی بووبن بەتێکۆشانی خۆیان هاتوونەتە پێشەوە، نەک لەبەر ئەو سەبەبەی کە کوردبن. لەبەر ئەوە ئەو شتە لەحزبی ئێمەدا فەرق ناکرێ. بەڵام دیقەتدەکەی لە دامەزراندنی حیزبەوە، با تۆزێک لەسەر ئەوەبڕۆین،
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ..
جەلال دەباغ / حزب کەلە ٣١ی "مارت" ئاداری ١٩٣٤دا دامەزرا دەورێکی کاریگەر لە دامەزراندنیدا کێ هەیبوو؟
یوسف سەلمان یوسف(فەهد)کە ئەو خۆی نەکوردبوو، نەعەرەب بوو، برادەرێکی کلدانی بوو(مەسیحی)بوو، لەپاشدا لەگەڵ کۆمەڵێک خەڵکیتر کە مەسیحیبوون، کە جوولەکەبوون، کە کوردبوون کە عەرەببوون هاتن لەناو بزاڤی چەپدا ئیشیانکرد، وردەوردە کار ئامادەییانکرد بۆ دامەزراندنی حزبی شیوعی عێڕاق کە ئیعلانی ئەم حزبەکرا، پاشان کۆنفرانسی یەکەم ١٩٤٤ لە مانگی نیساندا بەستراو، ١٨ کەس بەشداری کۆنفڕانسەکەبوون لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی حزب، دەبینی کوردیان تێدایە، یەک کوردی تێدابوو کە مەلاشەریفی مەلا عوسمانی رەنگەڕێژانیبوو،
بەس ئەوی تێدابوو، باقیتری عەرەبی تێدابوو مەسیحی ، کلدانی و ئاشوری و، ئەرمەنی تیدابوو، جوولەکەی تێدابوو.
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵام هەندێ لەسەرچاوە مێژوییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە عەرەبە شۆڤێنیەکان پێیان قەبووڵنەبوو کە کورد سەرۆکایەتی حزبی شیوعی عێڕاق بکات.
جەلال دەباغ/ عەرەبە شۆڤێنیەکان لەدەرەوەی حزب تەبعەن بە باشیان نەزانیوە، بەڵام لەناو حزبدا عەرەبی شۆڤینی ئەگەر هەشبووبێ وەک دیاردەنەبووە،
فەیسەڵ محەمەد/ ئەی بۆ لە قۆناغێکدا ئەم سەرکردایەتیەی کورد بۆ حزبی شیوعی پاشەکشەدەکات. ئەوترێ لە ٩٤٤ بۆ ٩٥٥ تەقریبەن کورد سەرکردایەتی حزبەکەی کردووەو تەقریبەن لە کوردستانەوەو هەندێجار دەگوترێ، لە کوردستانەوە سەرکردایەتی حزبی شیوعی دەکرێ نەک لە بەغداوە؟!
جەلال دەباغ/ ئاخر ئەوە زانیارییان کەمە، دەیانەوێ لەو گۆشەنیگایەوە هێرش بەرنە سەر شیوعییەکان.
فەیسەڵ محەمەد/ ئەگینا ئەوە ڕاست نییە؟
جەلال دەباغ/ ئەوە ڕاستنییە بەوجۆرە.. من بۆت ئیسپاتدەکەم.
فەیسەل محەمەد/ ئەی بۆچی لەدوای عەزیز محەمەدو بەهادین نوری و کەریم ئەحمەدو حەمید عوسمان و سەلام عادل و ئەوانەی..
جەلال دەباغ/ تۆ مەچۆ بۆ دوور، ئەو فەترەیەی کە خۆت باستکرد، لە کۆنفرانسی یەکەمدا یەک کوردی تێدابووە، لە کۆنگرەی یەکەمدا کە ٩ کەس لە کۆنفرانس زیاتربوون،(٢٧) برادەر بەشداربوون نوێنەری کۆنگرەبوون، تەنیا مەلا شەریف رەنگەڕێژانی بەشداربووە. کوردیتری تێدانەبووە.
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ
جەلال دەباغ/ لەپاشدا وردە وردە رۆڵیان دی. مەسەلەن لەدواتر کە بە هەڵبژاردن دەکرا قیادییەکان کە هەڵدەبژێردران بەبێ گوێدانە نەتەوایەتییان، بەبێ ئەوەی بڵێن ئەمانە تەمسیلی فڵان قەومییەت دەکەن لەناو حزبدا، ئەوخەڵکانەی کە تێکۆشەربوون و دیاربوون هەڵبژێردران دەرچوون، کوردە، ئەرمەنیە، خۆ ئارا خاچادۆر ئەرمەنی بوو، برادەرانیتر عەرەبن، جوولەکەن، ئەوانە دێنە پێشەوە، لەبەر ئەوە شۆڤێنییە عەرەبەکان لە دەرەوەی حزب پێیان ناخۆشە، ئەو وەختە هەزار بەندوباو بڵاودەکەنەوە دڵێن "حزبی شیوعی عێڕاق کەوتۆتە دەستی کوردەکان"!.
من خۆم ١٥ ساڵ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عێراق بووم و، لە ناویشەوە ئەندامی مەکتەبی قیادەی داخڵبووم، وەک بەڕێزت ئیشارەتت پێدا، هەموو ئەو فەترانە کە خەڵک وادەزانێ لەو قیادەیەدا کوردەکان زۆرتربوون بەڵام وانییە، خەڵکەکانیتر زۆرتربوون..
فەیسەڵ محەمەد/ غەیری کورد؟
جەلال دەباغ/ غەیری کورد.. بەس کورد هاوڕێ عەزیز محەمەد سکرتێر بوو، ئەویتر فەترەیەک، لە پێش ئەویشدا حەمید عوسمان سکرتێربوو،، بەهادین سکرتێربوو، ئەوانیتر کە رۆڵێکی کاریگەریان هەبوو، لە بەندیخانەدا مقاوەمەی تەعزیبیان دەکرد، کە بە تێکۆشانی خۆیان سیقەو بڕوای شیوعییەکانیان وەردەگرت بەهەموو نەتەوەکانەوە، لە کۆنگرەکاندا هەڵدەبژێردران ئەوە شتێکیترە، بۆ نموونە لە کۆنفرانسی دووەمی حیزبدا، ساڵی ١٩٥٦ سەلام عادل هات کە عەرەببوو دەورێکی باشی دی بۆ یەکخستنی ریزەکانی حزب، ئەوەبوو جەماعەتێکی کەلە حزب جیابووبوونەوە هێنانییەوە بۆ ناو حزب..
فەیسەڵ محەمەد/ مەبەستت (رایە الشغیلە) یە؟
جەلال دەباغ/ بەڵی..! ئاڵای کارگەرانبوو(رایە الشغیلە)، ئەمانە باشترین کادری حزبیان تێدابوو، عەزیز محەمەد لەگەڵیانبوو، جەمال حەیدەری لەگەڵیانبوو، نافع یونسی محامی لەگەڵیانبوو، زۆریتریش.
فەیسەڵ محەمەد/دواتر باسی قورسایی و کاریگەری کورد دەکەین لەناو حزبی شیوعی عێڕاقداو باس لە هەڵوێستی حزبی شیوعی عێڕاق لە سەر پرسی کورد دەکەین، ئێستا ئەمەوێ لەسەر وێستگەیەکیتر قسەبکەین، قۆناغێکی نوێ کەلە عێڕاق دێتەکایەوە، کە گۆڕینی سەردەمی رێژیمی مەلەکییە بە کۆماری.
ئەگەر پێمبڵێی مامۆستا جەلال دەباغ سەرهەڵدانی یاخود دروستبوونی شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ چ کاریگەرییەکی بۆ کورد هەبوو لەو قۆناغەدا، بەتایبەتی بۆ حزبی شیوعی ئەم قۆناغە تازەیە لە عێراق ئاکامەکانی چی بوون؟ دەستکەوتەکانی چی بوون؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ بەرپابوونی شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم بایەخێکی زۆر گەورەی هەبوو نەک تەنیا بۆگەلی کورد، نەتەوەی کورد بەڵکوو بۆهەموو گەلی عێڕاق و بۆ هەموو رەوتە پێشکەوتنخوازەکان.
فەیسەڵ محەمەد/ چۆن؟
جەلال دەباغ/ ئەم شۆڕشە رێژیمێکی کۆنەپەرستی پاشایەتی لەناوبردو، بۆ یەکەمینجار رێژیمێکی کۆماری لە عێڕاقدا دامەزراند.
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ
جەلال دەباغ/ لەم بارەیەوە، لەم شۆڕشەدا، یەک کۆمەڵ ئەفسەرانی کورد، شیوعی، دەوری کاریگەریان هەبوو لەناو بزاڤی ئەفسەرانی ئازاددا کە بەشداریی کاریگەریان هەبوو لە تەقاندنەوەی شۆڕشەکەدا.
لە پاشدا ئەم شۆڕشە دەستورێکی وەقتی بڕیاردا کە بۆ یەکەمجارە ئەڵێ: (کوردو عەرەب برابەشن لەم نیشتیمانەدا).
فەیسەڵ محەمەد/ هاوبەش و برابەشن.. راستە.
جەلال دەباغ/ مانای وایە هەموویان یەکسانن، برا بەشن لەهەموو مافەکاندا.
فەیسەڵ محەمەد/ ئەمە دەستکەوتێکی گرنگبوو بۆ..
جەلال دەباغ/ دەستکەوتێکی گرنگبوو. دەستکەوتێکی گرنگتر ئەوەبوو کە هەموو ئاوارەکان و بارزانییەکان لە شۆرەوی کە ١٢ ساڵبوو ئاوارەبوون، لەدوای تێکشکانی شۆڕشی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان بە ئازادی و گەورەترین پێشوازییان بۆ کرا، لەلایەن حزبی شیوعیی عێڕاقەوە رێکخرابوو، لە بەسراوە تا بەغداو هەمووی تا کوردستان، جگە لەوە دەستکەوتەکانیتری ئەوەبوو کە هەوڵێکی زۆردرا بۆ دەرچوونی عراق لە پەیمانی ١٩٣٠ دەرچوون لە هەموو ئەو پەیمانانەی کە ئیستیعماری بەریتانی وڵاتی پێوە بەستبوونەوە، لە پاشدا باشترین یاسا دانرا کە دەستکەوتێکی زۆرگەورەبوو بۆهەموو فەلاحەکانی عێڕاق و لەوانەش بەتایبەتی بۆ فەلاحەکانی کورد کە ئەویش قانونی چاکردنی کشتوکاڵبوو.
فەیسەڵ محەمەد/ کەواتە ئەتوانین بڵێین حزبی شیوعی عێڕاقی راستەوخۆ دەستی هەبوو، هاوکارو پشتیوانبوو لە گۆڕینی رێژیمی پاشایەتی بە کۆماری و هاتنی قاسم بۆ سەر حوکم.
جەلال دەباغ/ بەڵێ! نەک هەرهاوکار بەشداریشبوو، لە رۆژی ١٣دا، رۆژێک پێش ١٤ی تەمووز، حزب بڵاوکراوەیەکی ناوخۆیی بڵاوکردەوە بە هەموو رێکخستنەکاندا کە بەم نزیکانە کارێکی گرنگ روودەداو، وەزعەکە دەگۆڕدرێ و ئەبێ وریابن لەبەر ئەوەی چی پێویستبێ بکرێت، لەبەر ئەوە حزب زۆر ئامادەکاریی کرد بۆ پشتگیریی ئەم شۆڕشە.
پشوویەک ئەدەین بۆ زیاتر قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە..
*****
فەیسەڵ محەمەد/ بەریزان سڵاوتان لێبێت، پاش پشووەکە جارێکییتر ئەگەڕێینەوە بۆ لاتان.
کاک جەلال دەباغ باسمان لە شۆڕشی ١٤ ی تەمووزی ١٩٥٨ کرد، ئاماژەت بەوەدا کە حزبی شیوعی عێڕاق هەم هاوکارو هەم بەشداریشبوو لە هەڵگیرسانی ئەو شۆڕشەدا، باست لەوەکرد کە لە زۆربەی شارو شارۆچکەکان خۆپیشاندان و ئاهەنگکراوە، هەتا گوتت جەلال دەباغ یەکەمین شیوعیبووە کەبەرلە خوالێخۆش بوو مام جەلال وتاری خوێندۆتەوە لە سلێمانی و خۆشحاڵی خۆتان وەکوو حزبی شیوعی لە شۆڕشەکە دەربڕیوە. ئەوە چۆنبوو ئەگەر بە کورتی باسی بکەیت.
جەلال دەباغ/ کاتێک شۆڕشی ١٤ی تەمووز بەرپابوو، من لە ناوچەی قەڵادزەبووم، لە دۆڵی (نسێ). کە ئەو هەواڵەم بیست بەیانی زوو گەڕامەوە بۆ ناو قەڵادزێ، سەیرم کرد رەسمی پاشاو وەصی لە ژێر پێی جەماوەردایە، تێکۆشەرێکی شیوعی لەوێ، مەحموودی حاجی حەمەڕەش قیادەی جەماوەری ئەکرد، کە ئەندامی لیژنەی محلی ئێمەبوو لە سلێمانی. لەوێ قیادەی جەماوەری ئەکردو پشتگیریی شۆڕشەکەیان دەکرد، من هاتمەوە بۆ سلێمانی. لە ١٥ی تەمووزو ١٦و ١٧لەبەر دەرکی سەرا جەماوەرێکی یەکجار زۆر کۆببوونەوە،
فەیسەڵ محەمەد/ خۆشحاڵییان دەردەبڕی..
جەلال دەباغ/ خۆشحاڵییان دەردەبڕی و ئەمانە، برادەران هینیانکرد، مام جەلال لەیانەی ئەفسەرانی ئەوسا، کەئێستا لە جێگەکەی پەیکەری فایەق بێکەسی شاعیر دروستکراوە، ئا لەوێدا لە حەوشی ئەو یانەیەدا خوگبەی ئەدا، گەنجێکی قۆز، دەنگێکی خیگابی هەبوو، میکرۆفۆنی بەدەستەوەبوو، جەماوەرکە رۆیشتن بەرەوئەو، منیان بردەپێشەوە تاگەیشتمە لای مام جەلال.
گوتم: مام جەلال نۆرەی من نییە؟، مام جەلال زۆر بە رۆحێکی سپۆرتەوە میکرۆفۆنەکەی دایەدەستم. ئەوجا منیش بەناوی حزبی شیوعیی عێڕاقەوە دەستمکرد بە باسکردنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ١٤ی تەمووزو پشتگیریی ئەم شۆڕشە بۆسەرکەوتنی و پاراستنی لە رووخان.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە.. بەڵام هەندێک بۆچوونی جیاوازهەیە، لەسەر شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ١٩٥٨ . هەندێک بە کودەتا ناوی دەبەن. هەندێکیش پێیان وایە کە ئەمە کۆمەڵێک شەقاوەو بەڵتەچی و- ببوورە ئەگەر بەو موستەڵەحە بەکاردەبرێت- شۆڕشەکەیان کردو یان بڵێین کودەتاکەیان کردووە، سەرنجی جەلال دەباغ لەسەر ئەم بۆچوونە جیاوازە سەبارەت بە شۆڕشەکەی ١٤ی تەمووز چییە؟
جەلال دەباغ/ ئەوە..من لەو باوەڕەدام دوژمنانی میللەت ئەو جۆرە پڕۆپاگاندانە بڵاودەکەنەوە.
ئەوانەی سۆڕشیانکرد دیارە، لە عەبدولکەریم قاسمەوەو تا عەبدوسەلام عارف و تاهەموو ئەفسەرەکانیترو جەلال ئەوقاتی و مەهداوی و ماجیدو ئەوانیتر.. هەتا دوایی، دیارە کە پیاوی نیشتیمانپەروەرو تێکۆشەرن.
فەیسەڵ محەمەد/ ئەمانە هەموو چباگی أحرارن؟.
جەلال دەباغ/ ئەمانە چباگی أحراربوون، ئەمانە کە ئەم شۆڕشەیان بەرپاکرد.. میللەت راپەڕی بۆ پشتگیریی ئەم شۆڕشە، لەناو میللەتا خەڵکیتریشی تیایە، خەڵکی تیایە کە با بڵێین پەڕگیرە بەعەرەبی(متگرفە) ئەوە مانای وانییە شۆڕشەکە لێی بەرپرسە، یان حزبی شیوعی لێی بەرپرسە. لەبەر ئەوە دووربووە لە شەقاوەو سەرسەری و شتیوا، ئەوە هەمووی ئیدیعایەو درۆو دەلەسەیە. ئەمێنێتەوە ئەوەی ئەم شۆڕشە کە بەرپاکرا شتی لێقەوما مەسەلەن لە بەرنامەی شۆڕشدانەبوو هەموو خێڵی پاشایەتی، هەموو خێزانەکەیان، لەناو ببرێن و بکوژرێن، بەڵام یەکێک تەقەیکردو وایلێهات کە کوژران، ئەمە مانای وانییە کە شۆڕش تخگیگی ئەوەی کردووە، بەوەش وایلێهات کە ئیتر گەڕانەوەیان بۆ نەبێ بێنەوە سەرحوکم.
نوری سەعید رایکرد، لە دواییدا بەرگی ژنانەی لەبەرکردو ویستی دەربازبێت، لەپاشدا جەماوەر گرتیان و رایانکێشاو لەتوپەتیانکرد، خۆ ئەگەر بە ئیرادەی حزبی شیوعی عێڕاق و جەماوەری شۆڕش بووایەو بە ئیرادەی چباگ أحرار بووایە، ئەبووایە لەبەردەمی مەحکەمەدا مەحکەمە بکرایە، لەدادگای مەهداویدا، دیفاعی لە خۆی بکردایە، ئەوجا تاحوکمی خنکاندن یان ئیعدامکردنی بەسەردا بدرایە، لەبەر ئەوە ئەوشتانە لەکاتی شۆڕشدا روودەدەن.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە.. ئەم دڵگەرمییەی حزبی شیوعی بۆ شۆڕشی ١٤ی تەمووز پەیوەندیی بەوەوە هەبوو کە چباگ أحرار ئەم شۆڕشەیان ئەنجامداوە، یاخود لەبەرئەوەبوو کە عەبدولکەریم قاسم خودی خۆی شیوعیبوو، لایەنگیری چینی ژێردەستەو پڕۆلێتارو جوتیارو کرێکاربوو، یاخود پەیوەندیی بە خراپی سەردەمی مەلەکییەوە هەبوو؟
جەلال دەباغ/ یەکەم عەبدولکەریم پیاوێکی نیشتیمانپەروەربوو، دڵسۆزی گەل و نیشتیمانبوو، دۆستی نزیکی حزبی شیوعیبوو، بەهیچ جۆرێک خۆی شیوعی نەبوو.
فەیسەڵ محەمەد/ ئەڵێن شیوعی بوو، تا ئەو رۆژەی لە کەنیسەی ماریوسف وتاری خوێندەوە.
جەلال دەباغ/ نەخیر راستنییە، لە من بپرسە..ئەو دۆستێکی نزیکی حیزببوو، پیاوێکی نیشتیمانپەروەربوو، ئەفسەرێکی ئازادبوو، ئەوە ئەوە، ئەشزانی کە ئەو بنەچەیەکی کوردی تیدایە.
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ هەندێک دەڵێن دایکی کوردە. هەندێک ..
جەلال دەباغ/ بەڵێ.. ئەوە جانیبێک.. جانیبێکیتری.. جەنابت فەرمووت کە کودەتابوو، خۆی ئەمەی کە ئەفسەران کردیان خەڵک ئەگەر بە (تجرید) بیگرێ ئەڵێن کودەتابوو، بەڵام کودەتانەبوو، بووە شۆڕش. بەچی بووە شۆڕش؟.. بەو پشتگیرییە فراوانەی کۆمەڵانی خەڵک و جەماوەر. بەو هەنگاوە گرنگانەو، بەو قانونە گرنگانەی، بەو بڕیارە گرنگانەی دەریکردن، بڕیارێکیش کە لە بیرمانچوو بیڵێین ئەوەبوو ئیعدامکردنی فەهدو حازم و صارم(یوسف سەلمان یوسف- فەهد، زەکی بەسیم- حازم، حسێن محەمەد ئەلشەبیبی- صارم) بڕیارێکیان بۆ دەرچوو کە ئەمانە لە پێناوی گەل و نیشتیماندا گیانی خۆیان بەخشیوەو، ئیعادەی ئیعتیباریان بۆ کرایەوە، پاشان ئەم "کودەتایە" کە خەڵک ئەڵێن "کودەتا" چۆن بووە شۆڕش؟ بەو هەموو هەنگاوە گرنگانە کە بۆ یەکەمجار رێژیمی پاشایەتی کە خراپەکەشی دەوری هەبوو، تەعزیب و ئەمانە دەوری هەبوو، ئەگەر تۆ بەرێزت (موسوعە) بخوێنیتەوە کە شەش بەرگی گەورەیە، کە بابڵێین دەزگای ئەمنی ئەوکاتە کە پێیان دەگوت دەزگای تحقیقاتی جینائی، ئەوان دەریانکردووە، لەوێدا دەردەکەوێت کەچی تەعزیب و ئازاریان بەرانبەر بە شیوعییەکان داوەو، کێ مقاوەمەتی کردووەو، چەند کەسێکیش "کە شتێکی ئاساییە" خیانەتیانکردووەو بوونەتە پیاوی دەوڵەت و زەربەیان لە حزبداوە.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە کاک جەلال من ئەمەوێ بە ویژدانەوە لە ئیستادا بەراوردێک بکەیت لەسەردەمی رژێمی پاشایەتی و سەردەمی کۆماری لە عێڕاق، بەتایبەت بۆ کوردو بۆ حزبی شیوعی، ئەم دوو رێژیمە کامیان لەبارتربوون، کامیان گونجاوتربوون بۆ شەعبی عێڕاقی، بۆ کورد؟ ئایا ئێوە پەشیماننین لەوەی کە بەشداری و پشتیوانی و هاوکاریی شۆڕشی ١٤ی تەمووزتانکرد؟
جەلال دەباغ/ نەخێر بەهیچ جۆرێک پەشیماننین، سەربەرزین، شانازیی پێوەدەکەین.
فەیسەڵ محەمەد/ پەشیماننین؟
جەلال دەباغ/ بەهیچ جۆرێک و، پاشان هەر دیادەیەک، هەر رێژیمێک، هەر رووداوێک کە بتەوێ لێیبکۆڵیتەوە دەبێ هەل و مەرجی زەمان و مەکانی ئەو کاتە بخەیتە بەرچاو. ئەوەی لە رێژیمی پاشایەتیدا، بێگومان شتی ئیجابیشی هەبووە، بەڵام بە زۆری شتی سەلبی بووە، نۆکەرایەتی ئیستیعماربووەو بە ئاگرو ئاسن حوکمکراوە لەلایەن رێژیمەوە.
ئینجا لەگەڵ ئەوەشدا کەتۆ باسی ئەوشتانە ئەکەیت ناتوانی کوت و مت رەبتیکەی، کوت ومت کامیان باشترە؟ رێژیمی کۆماری یان پاشایەتی؟، بۆچی؟ چونکە وەکو گوتم ئەبی زەمان و مەکان بخەیتە پێش چاو.
دوایی لەهەر دیاردەیەک و هەر شتێکدا تۆ دەبێ لێکی بدەیتەوە، ئەمە بەرەوپێشچوونە یان بەرەودوایە؟ پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی خۆڕاست پێش ناکەوێت، بەزیگزاگ پێشدەکەوێت، وەکوو بڵێین ئەلقەیەکی زەمبەلەکێك، ئاوا دەچێتە سەرێ یەتەوەخوارێ، تا ئەوەی یەتەخوارێ لەچاو ئەلقەکەی پێشووتردا پێشکەوتنە. لەبەر ئەوە کۆمەڵی عێڕاق و کوردەواریش لەو فەترانەدا وێڕای هەموو کۆشت و بڕو سیاسەتی شۆڤێنی و داپڵۆسینی دەزگاکان بەڵام لە رووی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتییەوە بەرەوپێشچوونبووە، ناتوانرێ تۆ بڵێی رێژیمی پاشایەتی باشتربووە لەم رێژیمانە.
ئێمە هەموو جارێک وا یەتەبەرچاومان زاهیرییەن ئەلێین"ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بەپار" بۆچی؟ تۆئەبینی کاتێک قاسم تێوەرگەڕایەوە رێژیمێکی دیکتاتۆریی تاقەکەسیی ئیعلانکرد، خەڵکێکی سادە ئەڵێن هەزار خۆزگەمان بە جارانی مەلەکی، لەپاشدا یەن و کە بەعسییەکان هاتنە سەر حوکم لەسەرەتاوە هەندێ دیموکراسی و مافیان دا، لە پڕێکدا لێیپاشگەزبوونەوەو کەوتنە داپڵۆسینی جەماوەر، وای لێهات خەڵک..
فەیسەڵ محەمەد/ ئەو شۆڕشەی کەکرا.. ئایا بارودۆخێکی هێنایە پێشەوە کە لە سەردەمی مەلەکی باشتربێت؟
جەلال دەباغ/ بێگومان. بێگومان لە قۆناغەکانی گوڕانی کۆمەڵدا بەرەوپێشچوونە.
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵام ئەگەر لەسەردەمی مەلەکیدا فەهدو هاوڕێکانی لە سێدارەدرابن، ئەوا لەسەردەمی جەمهوریدا بەهەزاران شیوعی لە زیندانەکان تونددەکران و لە سێدارە دەدران.
جەلال دەباغ/ بەڵێ..
فەیسەڵ محەمەد/ وەدەردەنران.. من مەبەستم لە بەراوردەکەم ئەوەبوو..بەهەرحاڵ
جەلال دەباغ/ تەنیا ئەو سێ کەسە ئیعدام نەکراون، بەدەیان کەس لەژێر ئازاردا کوژراون، لە مڤاهەرەکاندا گوللەیان پێوەنراوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوا بەراوردناکرێ لەگەڵ رێژیمی دیکتاتۆری رەفتار فاشیستی سەدامدا. راستدەکەیت ئەوکاتە کە زۆربەزۆرتر،
چونکە بۆرژوا ترسی هەیە لە چینی کرێکار، یان لە حزبی شیوعی عێڕاق، دەڵی ئەو ئەگەر بێتە سەرحوکم بەیەک کەڕەت لە بەرژەوەندییەکانی دەسرەوێنێ، لەبەر ئەوە هەموو کارێک دەکا
بۆ لەناوبردنی ئەو حزبە، ئەوەی بەرانبەر بە حزبی شیوعی کراوە بەرانبەر بە هەر حزبێکیتر بکرایە تۆویشی نەدەما.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە.. قسەیەکیتر هەیە لەسەر حزبی شیوعی لەو قۆناغەدا بەکوردو عەرەبەوە، ئێوە لەگەڵ ئەوەی کە هاوکارو بەشداربوون لە شۆڕشەکەداو، خۆشحاڵی خۆتان پێشانداوەو، پشتیوانیی خۆتان بۆ شۆڕشەکە دەربڕی، بۆچی حزبی شیوعی حوکمی نەگرتەدەست لەو قۆناغەدا، لەکاتێکدا بەهێزترین حزبی ئەو قۆناغەو ئەو سەردەمەبوو، حزبێکی جەماوەریبوو، بۆچی شیوعی حوکمی نەگرتەدەست؟
جەلال دەباغ/ هۆکارەکان زۆر شتن بەڵام من تەنیا دەمەوێ لەوەدا چڕی کەمەوە کە حزبی شیوعی لە زۆر قۆناغدا هەڵەی کردووە، ئەم هەڵەیە پێش ئەوەی خەڵکی دەرکی پێ بکات حزب دەرکیپێکردووە، تۆئەزانی چەند بەڵگەنامەی هەڵسەنگاندنمان هەیە کە لەوێدا داننراوە بەو هەڵانەدا کەحزب کردوونی؟.
فەیسەڵ محەمەد/ کەواتە بەشداری نەکردنی حزبی شیوعی لە حوکم هەڵەیەک بوو.
جەلال دەباغ/ بۆ چوونی من بەمجۆرەیە:
بەو شێوەیەی کە کرا نەدەبوو وابێ، چونکە ئەوە رەنگە لە سیاسەتی حزبیشدا نەبووە، بۆ نموونە لە خۆپیشاندانەکاندا، من لە سلێمانی لەنزیکەوە ئاگادارم. ئێمە لەمحەلی سلێمانی رێکەوتبوین لەسەرکۆمەڵێک دروشم، بەهیچ جۆرێک ئەو دروشمەی تیانەبوو: (عاش الزعیم عبد الکریم حزب الشیوعی للحکم مگلب عڤیم) کەچی لەلاوە زەلامێک هات ئەو دروشمەی بەرزکردەوە کەچی هەموو خەڵکەکە دروشمەکانیتریان لابردو کردیان بەوە(عاش الزعیم عبدالکریم حزب الشیوعی للحکم مگلب عڤیمی).
فەیسەڵ محەمەد/ شەقامی عێراقی داوای بەشداریی حوکم لە حزبی شیوعی دەکات، بەڵام حزبی شیوعی بەشداری ناکات.
جەلال دەباغ/ نەو .. لە بەغدا بەو شێوەیە ئەو دروشمە کەوتە سەرزاری خەڵک.
فەیسەڵ محەمەد/ هی شەقامبوو.
جەلال دەباغ/ هی شەقامبوو، بوو بەهی حزبی شیوعی.
فەیسەڵ محەمەد/ بە توجیهی حزبی شیوعی نەکرا.
جەلال دەباغ/ نەکرا.. دوایی بوو بەهی حزبی شیوعی. کەبوو بە هی حزبی شیوعی حزب خۆی بەهەڵەی دەزانی چونکە ئەڵێ ئەم دروشمە رژێمی قاسمی تۆقاند.. ترساندی.. کەوا حزبی شیوعی ئەگەر بێتە یادت، تۆ گەنجی نایەتەوە یادت. لەوەختی خۆیدا لە ئایاری ١٩٥٩دا، ملیۆن ونیوێک خەڵک لە بەغدا هاتنە سەرشەقام و مڤاهەرەیان دەکردو هەمووشی هاواری دەکرد (بژی عەبدولکەرم، هاتنی حزبی شیوعی بۆ سەر حوکم داوایەکی گەورەو مەزنە).
فەیسەل محەمەد/ بەڵێ.. بەڵێ..
جەلال دەباغ/ ئەمە وایکرد عەبدولکەریم قاسم و ئەو دارودەستەیەی لەرووی چینایەتییەوە، لەژێرەوە حوکمدەکەن،، ئەوانەی هەموو تۆقاند.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە.. باشە.. بۆ ئەترسن لە حزبی شیوعی، لەکاتێکدا حکومەتی قاسم حکومەتێکی ئیئتیلافی بوو، هەموو حیزبەکانی عێراقی بەشداربوون تیایدا تەنیا حزبی شیوعی نەبی.
جەلال دەباغ/ دوایی بە دوو وەزیر ئێمەیان بەشدارکرد، بۆ یەکەمجار ئافرەتێک هاتە وەزارەت کە ئەویش د. نەزیهە دلێمی بوو، برادەرێکیتریش بەناوی حیزبەوە لە حکومەتدا بەشداربوو بەناوی(فیصل السامر).
فەیسەل محەمەد/ لە پیش موکەڕەم تاڵەبانیدا.
جەلال دەباغ/ بەڵی.. بەڵێ..زۆر لە پێش موکەرەم تاڵەبانی وعامر عەبدوڵادا..هەر لە کاتی عەبدولکەریم قاسمدا، بەڵام ئەو مەوزوعە ئەگەر وانەبووایە بەبڕیاری حزبی بووایە، بەرأی من وەکو بۆچوونێکی تایبەتی، ئەیتوانی حزب بێت، چونکە تەنانەت تەنزیمی عەسکەری داوای کردبوو، بەتایبەتی لەو وەختەدا بەعسییەکان ویستیان لە رأس القریە، پیلانیان گێڕا ، لە عەبدولکەریم قاسمیان سرەواند، ئەو وەختە بە برینداری چووەماڵی وابزانم ماجد محەمەد ئەمینبوو. تەنڤیمی عەسکەری وتیان ئێمە ئەی هێڵینەوە بەیانێک دەردەکەین، رەئیس وزراو لە خۆمانبێ، وەزارەت دادەنێین، عەبدولکەریم قاسمیش دەکەین بە رئیسی جەمهوری لەجیاتی مەجلیسی سیادە کەلە سێ کەس پێکهاتبوو، حزب نەیکرد ئەوە..
فەیسەڵ محەمەد/ ئەڵێن لەوکاتەشدا کە لە قاسم ئەدرێ لەو کاتەشدا داواکراوە لە حزبی شیوعی کەحوکم بگرێتە دەست، ئەڵێن لەوکاتەشداهەر ئامادە نەبووە،
جەلال دەباغ/ شتێکی واهەیە، بەڵام ئەم شتانە ئەوەی کە رەسمی بێت...
فەیسەڵ محەمەد/ خوالێخۆشبوو کاک محەمەدی مەلاکەریم ئەڵێ من خۆم لەو رووداوەدا بە بەهادین نوری و هاوڕێیانی حزبی شیوعیم گوت ئیتر وەختێتی ئێوەش بەشداربن، بەڵام ئەڵێ بەشدارنەبوون.
جەلال دەباغ/ رەنگە زۆر کەس ئەوەی گوتبێ، رەنگە لەپێش هەموو کەسێکدا حزب کە ئەو قۆناغە هەڵدەسەنگێنێ دانی بە هەڵەی خۆیدانابێ، مومکینیشە ئەگەر ئەو کاتەش بهاتایە سەر حوکم کە هێشتا تەواو هەموو شتێک نەچەسپاوە، جەمهوریەت نەچەسپاوە، شەڕێکی گەورە ببووایە هەموو دەستکەوتەکان لە کیس بچوونایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کە شۆڕشی ١٤ی تەمووز وەرگەڕانێک و ئاڵوگۆڕێکی گەورەی لە سیاسەت و ئابوری و باری کۆمەڵایەتی هەموو عێڕاقدا ئەنجام دا. بەڵام رووداوەکانی دوایی بەداخەوە، ئەو رووداوانەی پیلانگێڕیی شەواف و ئەوەی لە کەرکوک روویداو ئەوەی لە موسڵ رووی دا، کۆنەپەرستانی عەرەب و هێزە نەتەوەپەروەرەکان بەخراپ ئیستیفادەیان لێکرد.
عەبدولکەریم قاسمیش کەپیاوێکی عاگفی و بەسۆزبوو چوونە لای، رەسمی جەزائیرو کردەوەکانی ئیستیعماری فەرەنسییان لە جەزائیر خستەبەردەمی، گوتیان ئەها ئەمە، شیوعییەکان ئەمەیان کردووە، لەبەر ئەمە ئەوە تەئسیری تێکردو چوولە کەنیسەی ماریوسف وتارێکی دا، وتارەکەی پێچەوانەی بەرنامەکەی شۆڕشی تەمووزبوو، پێچەوانەی مەسڵەحەتی گەلبوو.
فەیسەڵ محەمەد/ پێچەوانەی بۆچوونەکانی پێشووی خۆیبوو.
جەلال دەباغ/ پێچەوانەی، وەکوو بەڕێزت دەفەرمووی، بۆچوونەکانی خۆیبوو، بەڵام ئەمە ئاویبرد بۆئاشی بەعسییەکان و نەتەوەپەروەرەکان و عەبدوسەلام عارف کە خیانەتی لە عەبدولکەریم وشۆڕشەکەکردو لێی هەڵگەڕایەوەو، عەبدولکەریم بە سیاسەتێکی چەوتی کە بە عەرەبی دەڵێ"عفا اللە عما سلف"، "خوا ببۆرێت لەو شتەی کە لەپێشدا روویداوە" ئەمانەی هەموو عەفوکرد. کەچی لە دواییدا لێیبوون بە ئاگر، هەر ئەوان کوشتیان، هەر ئەوان لەناویانبرد.
فەیسەڵ محەمەد/ هەر ئەوان لەناویان برد. گۆڕانێکیتر لەسەردەمی قاسم دیتەپێشەوە کە ئەویش هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١ ە
جەلال دەباغ/ بەڵێ..!
فەیسەڵ محەمەد/ رۆل و هەڵوێستی حزبی شیوعی عێڕاقی لە شۆڕشی ئەیلول چی بوو، ئەوەندەی جەلال دەباغ لەبیریبێت؟
جەلال دەباغ/ پێشئەوەی شۆڕشی ئەیلول رووبدا قانونی چەریبە دانرا، چەریبەی زەوی وزار. ئەم یاسایە، ئەم قانونە لەدژی بەرژەوەندی خاوەن موڵک و دەرەبەگ و، خاوەن موڵکە گەورەکانبوو، لەبەر ئەوە ئەوانە لەم ناوچەیە، بەتایبەتی لەناوچەی دوکان و دەربەندیخان و بازیان و ئەو ناوچانە، هەندێکیش لای رانیەو ئەولایە رابون لە دژی ئەو یاسایە، بەچەکدارو بەچەکەوە بەرەنگاری ئامانجەکانی شۆڕشی ١٤ی تەموزبوون. لێرەدا..
فەیسەڵ محەمەد/ کوێخا سمایلی تەلان وحاجی برایمی چەرمەگاو ئەمانە.
جەلال دەباغ/ ..بەبێ ناوبردن، لەپاشدا کە ئەمانە ئاوایانکردو پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حزبی شیوعی، حزبی ئێمە مفاوەزاتیانکرد، بەیانێکیان ئامادەکرد کە بەیەکەوە هەردوولا ئەوبەیانە دەربکەن، بەیانەکەش بۆ مێژوو ئەیڵێم مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد نووسیویەتی.
فەیسەڵ محەمەد/ چی ئەڵێ؟ ناوەرۆکی بەیانەکە؟.
جەلال دەباغ/ ناوەرۆکی بەیانەکە ئەو بەیانەیە کە لە دواییدا پاش ماوەیەکی کەم ئەوەبوو بارزانی رایکرد بۆ کوردستان. برایم ئەحمەدیش لەوەش پاشگەزبۆوە، رۆی بۆ کوردستان و جوابی نارد بۆ حزب کە ئێمە ئەو بەیانە موشتەرەکە ئیمزاناکەین. ئەو بەیانە موشتەرەکە ناوی برایم ئەحمەدوپارتی لێ لابراو بەناوی حزبەوە دەرکرا، ئەو بەیانەی کەحزب لەپاشدا لەدژی حەرەکەی ئەقگاعییەکان، دەرەبەگ و خاوەن موڵکە گەورەکان دەریکردووە کە ئەوانە لەدژی یاسای زەریبەن و، لە جەوهەریشدا لەدژی دابەشکردنی زەوی و زاربوون.
فەیسەڵ محەمەد/ بەپێی قانونی ئیسڵاحی زەراعی.. کەواتە حزبی شیوعی عێڕاق لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول نەبوو؟
جەلال دەباغ/ ئەو وەختە ئاوابوو.. بەڵێ..لەپاشدا کە بارزانی چووە کوردستان وشۆڕشەکە، ئەوان پارتی دەستی گرت بە سەریداو، ئامانجەکانیان راگەیاندو دەستیان کرد، ئەو وەختە حزب سیاسەتی خۆی گۆڕی. چۆن؟
ئەو کوشت و بڕەی کە قاسم بە چەکەوە لەدژی ئەم شۆڕشەبوو، ئەوەش هەڵەیەکی گەورەبوو، حزب سیاسەتێکی بڵاوکردەوە کە بەناوی ئاشتی لە کوردستان. دەیان و سەدان قوربانیدا لەو پێناوەدا. هەزاران کەس گیران.. وردە وردە ئەوەکرا، لەدژی ئەوە بەڵام حکومەتی عەبدولکەریم قاسم و هەندێک لەو یەمینیانەی ئەو حوکمە، وازیان نەهێنا کە خۆیان پڕبوون لە سیاسەتی شۆڤێنی دژی مافە رەواکانی میللەتەکەمان.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە مەسەلەکە هێشتا لای من رووننییە، ئێوە حزبی شیوعی دژ بە هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلولبوون بەتایبەتی دژ بە دەخالەت و دەستێوەردانی خاوەن موڵکەکان بوون دژی قانونی ئیسڵاحی زراعی، لەلایەکی کەشەوە ئیمزا کۆدەکەنەوە ناڕەزایی دەردەبڕن دژی لەشکرکێشیی عەبدولکەریم قاسم بۆ سەر کوردستان.
جەلال دەباغ/ نابێ دووشت تێکەڵکەین.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە کەواتە هەڵوێستەکەت بە روونی.
جەلال دەباغ/ بە روونی هەڵوێستەکەم بەرامبەر بەوانەی لەدژی یاسای چەریبەی زەوی وزار رابوون جیاوازە، لەپاشدا کە بوو بە شۆڕشی ئەیلول و بە قیادەی پارتی و بارزانی ئەوەش جیاوازە ، ئا لەو کاتەدا وردە وردە حزب سیاسەتی خۆی گۆڕی، هەم پەیوەندیی لەگەڵ بارزانی و شۆڕش چاککردو هەم محاوەلەیەکی زۆریکرد کە بە ئاشتی ئەو مەسەلەیە چارەسەر بکرێ، چونکە لە راستیدا وەکوو بە ڕێز کاک مەسعود لە بیرەوەرییەکانی لە کتێبەکەیدا ئەڵێ: " ئەو شۆڕشە بوو بەهۆی لاوازکردنی حکومەتی عەبدولکەریم قاسم." شتێکی بەدیهییە.
فەیسەڵ محەمەد/ ئێ باشە ئێوە کەلەگەڵ شۆڕشەکەشبوون. ئێوە وەک حزبی شیوعی عێڕاقی کە نوێنەرایەتی چینی کرێکارو پرۆلێتارو چینی خوارەوەتان دەکرد، چینی فەلاحتان دەکرد، بۆچی پشتیوانی قاسمتان نەکرد لە جێبەجێکردنی قانونی ئیسڵاحی زراعیدا؟.
جەلال دەباغ / لەبەر ئەوەی.. پشتگیریی قاسممانکرد بۆ پەیڕەوکردنی قانونی ئیسڵاحی زراعی،
فەیسەڵ محەمەد/ دژی لەشکرکێشیی..
جەلال دەباغ/ ئەوان دژی مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد بوون، ئێمە بەرگریمان لە مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کوردکرد، ئیستینکاری ئەوەمانکرد ئەو مەسەلەیە بە زەبری چەک چارەسەر بکرێ، داوامانکرد کەهەموو مافەکانی گەلی کورد جێبەجێبکرێن داوامانکرد ئەوە جێبەجێ بکرێ و دەستوری هەمیشەیی دابنرێ و ئەوەش جێ بەجێبکرێ و جێگیربکرێ کە لە دەستوردا هاتووە کە ئەڵێ: "کوردو عەرەب برابەشن لەم نیشتیمانەداو مافەکانیان یەکسانن..ئەوە بەکردەوە جێبەجێ بکرێ.
فەیسەڵ محەمەد/ بەشی یەەمی دیدارەکامان لەگەڵ نووسەرو سیاسەتمەدار بەڕێز جەلال دەباغ کۆتاییهات.
*****
بەشی دووەم
فەیسەڵ محەمەد/ بەڕێزان سڵاوتان لێبێت لەئەڵقەی دووەمی دیدارو گفتوگۆ
بەردەوامین لەگەڵتان بۆقسەکردن لەسەررۆڵ و هەڵوێستی حزبی شیوعی عێڕاقی
لەرووداوو گۆڕانکاریەکانی سەرساحەی سیاسی عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی ورۆل و هەڵوێستی حیزبی شیوعی لە شۆڕشی ئەیلول و بەیاننامەی ١١ی ئادارو هەروا هەرەسی شۆڕشی ئەیلول وهەڵوێستی ئەم حزبە بەدرێژایی مێژووی خۆی لە پرسی کوردوقۆناغەکانی دواتر، زیاتر درێژە پێدەدەین بە میواندار یی زۆر بەڕێز نووسەرو سیاسەتمەدار بەڕێز جەلال دەباغ.
کاک جەلال گیان جارێکیتر سڵاوت لێبێت، سوپاس کە بێ ماندووبوون لەگەڵمان بەردەوامیت.
جەلال دەباغ: سەرچاو، بژیت و خۆشبیت سڵاو لە جەنابت.
فەیسەڵ محەمەد: سوپاس کاک جەلال گیان ئێمە لەسەرەتای بەرنامەکەوە، ئەڵقەی پێشوو، گەیشتینە سەرەتاکانی سەر هەڵدانی شۆڕشی ئەیلول و باسمان لە هەڵوێستی حزبی شیوعیکرد لەو شۆڕشە. هەندێ لەسەرچاوە مێژووییەکان ئاوا ئاماژەی پێدەکەن کە ئێوە، حزبی شیوعی بە شێوەیەکی گشتی سەبارەت بە پرسی کورد رێگای روون نەبوو، واچیح نەبوو، بەوەی کە باس لەوە ئەکرێ کە بەر لەساڵانی ٩٤٤ گوزارشتێکی ئەووتۆ لەناو حزبی شیوعی عێڕاقیدا هەبوو لەلایەک بەتایبەت لەلایەن فەهد کە رێبەری ئەو حزبەبووە لەسەر پرسی کورد بەرچاونەکەوتبوو. سەبارەت بە هەڵوێستی حزبی شیوعی بە دیاریکراوی و بە روونی بەرامبەر بە پرسیی کورد بەبڕوای جەلال دەباغ چیبووە لەوقۆناغەدا، چ لە سەرەتاکانداو چ دوای شۆڕشی ئەیلولیش؟.
جەلال دەباغ:بەڵێ.. لەسەرەتاکان و لەدوای شۆڕشی ئەیلول وەکوو یەک نییە، چونکە لەدوای شۆڕشی ئەیلول مەسەلەی نەتەوایەتی زیاتر بەرەوپێشچوو، زیاتر بڵاوبۆوەو زیاتر بوو بە جەماوەری،
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ.!
جەلال دەباغ / بەڵام لەسەرەتاوە وانەبوو بۆ نمونە برادەرێک ناوی نابەم ئەتروحەی دوکتۆرای ئامادەکرد، ئێمە زۆر یارمەتیمان دا، هەرچی وەسائق هەبوو خستمانە بەردەستی کەچی لەوێدا ئەڵێ "فەهد هەڵوێستێکی هەڵەی گرتۆتەبەر، کوردی بە کەمایەتی داناوە"! بۆ وەڵامدانەوەی ئەم تۆمەتبارکردنە ئەڵێم بە ڕاشکاوی کە (کەمایەتی) تێگەیشتنی ئەو سەردەمە جیاوازبوو لەتێگەیشتنی ئەم سەردەمەی حزبمان و هێزەنیشتیمانپەروەرەکان
فەیسەڵ محەمەد/ چۆن؟ کەمایەتی هەر کەمایەتیە.
جەلال دەباغ/ نەخێر.. لەچاو عێراقدا عەرب زۆربەیە کورد کەمایەتیە، لەرووی نفوسەوە ئەوەی حیساب کردووە، بەڵام دواجار ئێمە تەنانەت تورکمانیش، کلدان و ئاسوریش ونەتەوەکانیتریش بە کەمایەتی دانانێین. پێناسەمان بۆ کەمایەتی ئەوەیە کە ئەو کەسە" ئەو "کەمایەتییە" خاکی خۆی نەبێ، بۆ نمونە کەمایەتی کورد لە بەریتانیا، کەمایەتی کورد لە سوید، تورکومان لە فڵان جێگا، بەڵام ناتوانی تۆ بڵێی کەمایەتی کورد لە کوردستان، چونکە نەتەوەیەکی جیاوازە...
فەیسەڵ محەمەد/ لەسەر خاکی خۆیەتی.
جەلال دەباغ/ لەسەر خاکی خۆیەتی، خاکەکەی بەدەستی ئیمپریالیزم دابەشکراوە، مافی یەکخستنەوەی هەیە، مافی بڕیاردانی چارەنووسی هەیە،
فەیسەڵ محەمەد/ "بەڵام حزبی شیوعی هیچ کات کوردی وەک نەتەوەیەک نەناساندووە، نە لە پەیڕەوو پڕۆگرامیا، نە لە بۆچوون و فیکری خۆیدا، یەعنی بۆ خۆت ئاگاداری بۆ خۆت، نەک ئاگاداری، بەشداری ئەو قۆناغەبووی کە ساڵانێکی زۆر ململانێیەکی سەخت هەبوو لەبەینی حزبی شیوعی عێراق و پارتی دیوکراتی کوردستانا، بەوەی کە کورد ئومەیە یان ئومە نیە.
جەلال دەباغ/ ئەوە ئەراجف "واتە لاف و گەزافە"و زیادە رۆییەکە کە هەندێ کەس بەدەم حزبی ئێمەوە دەیکەن.
فەیسەڵ محەمەد/ چۆن؟
جەلال دەباغ/ من بە "موعتەیاتی" راستی و دروستی بۆت دەسەلمێنم کە هەر لە زەمانی هاوڕێ فەهدەوە ئەوە بەو جۆرەنییە..
فەیسەڵ محەمەد/ چۆن؟
جەلال دەباغ/ لە موئتەمەری یەکەمی حزبدا نیسانی ١٩٤٥ بڕیاردرا لقی کوردیی حزبی شیوعی دامەزرێ، هەروەها لقی ئەرمەنی ولقی تورکمان، لەدواییدا دابمەزرێن. تاد.. بڕیاردرا کە ئەم لقە کوردییە کە بە ناوی (الفرع الکوردی) لقی کوردیی حزبی شیوعی عێڕاق، رۆژنامەی خۆی هەبێ کە ئەویش ئازادییە، کە یەکەم ژمارەی لە نیسانی ١٩٤٥دا لێ بڵاوکرایەوە، بەداخەوە هەندێک لەرووی نەزانینەوە دەڵێن نیسانی ١٩٤٤ کە ئەوە ڕاستنییە چونکە کۆنفرانسەکە ئەو بڕیارەی نەدا کە کورد لقی خۆی هەبی لە ناو حزبی شیوعیدا.
فەیسەڵ محەمەد/ سەرچاوە مێژووییەکان دەڵێن شوباتی ١٩٤٤ کۆنفرانسی یەکەمی حزبی شیوعی،
جەلال دەباغ/ کێ ئەڵێ؟ کام سەرچاوە؟
فەیسەڵ محەمەد/ هەندێ لە سەرچاوەکان ئاوا ئاماژەیان پێکردووە لە شوباتی ٩٤٤کە لەوێش فەهد راپۆرتێک بە درێژی دەخوێنێتەوە، لەوێش کورد بە کەمینە ناودەباو حەتا ئیزدیش بە کورد ناناسێت.
جەلال دەباغ/ ئەوە جیاوازەو ئەمەیتریان جیاوازە. ئەوەیتر کە تۆئەڵێی، بە بەڵگە ئەو لقەی کوردیی لە ٩٤٥دا لە موئتەمەری یەکەمدا دامەزراوە، ئازادی کە زمانحاڵی ئەو لقەیە لە ١٩٤٥دا دامەزراوە بەڵام..
فەیسەڵ محەمەد/ مەبەستتان لقی کوردستانی حزبی شیوعی عێڕاقیە؟
جەلال دەباغ/ کوردستان نەبوو ئەوەڵکەرەت لقی کوردی حزبی شیوعی عێڕاق بوو
فەیسەڵ محەمەد/ لقی کوردی؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ.. دوایی بوو بە (لقی کوردستان)
فەیسەڵ محەمەد/ ساڵی ١٩٤٥؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ..! بەڵام ئەوەیتریان کە بەڕیزت ئیشارەتت پێدا
فەیسەڵ محەمەد/ راپۆرتەکەی کۆنفرانسی یەکەم.
جەلال دەباغ/ راپۆرتی کۆنفرانسی یەکەمە، راستە ئەڵێ کەمایەتیی کورد، وەکوو عەرزم کردی بەو مەفهومە کەمایەتی کە لە چاو عەرەب و ئەوانیتردا کەمایەتییە کە ئەوان زۆربەن نەک بە مەفهومی قەومی کوردستانی و کورد.. وەکوو وتم ئەبێ لەباری مێژوویی کەتۆ باسی مەسەلەیەک دەکەی ولێتۆژینەوەی لێ ئەکەی، هەل ومەرجی کات و شوێن بە نەزەری ئیعتیبار وەربگریت چونکە هەڵویستی ئێمە لە مەسەلەی کوردا هەموو رۆژێک لەووەختەوە بەرەوپێش چووە، لە ٥٦ دا لە بەڵگەنامەی (سیاستنا وگریقا لحل المسألە الکوردیە) بۆ یەکەمجار لەپێش هەموو حزبە کوردستانیەکانیشدا بڕیاری داننانی دا بە مافی ئۆتۆنۆمی و شەرحیکرد ئۆتۆنۆمی یەعنی چی؟. لە کۆبوونەوەکەی کۆمیتەی ناوەندیی ٦٢ شدا ئەو شتە تیکرارکرایەوە.
فەیسەڵ محەمەد/ کەواتە ئێوەش داوای ئۆتۆنۆمیتان بۆ کوردکردووە؟
جەلال دەباغ/ ئێمە یەکەم کەسبووین داوامان کردووە.
فەیسەڵ محەمەد/ کەواتە بۆچی دژی شۆڕشی کورد، شۆڕشی بارزانییەکانبوون کە ئەوانیش هەمان داواکارییان هەبووە؟
جەلال دەباغ/ نەخێر
فەیسەڵ محەمەد/ ئەوترێ لەکاتی ململانێی سوپای عێڕاق و بارزانیەکان لە ساڵی١٩٤٤دا بەتایبەتی لە سەردەمی وەزارەتەکەی حەمدی پاچەچیدا حزبی شیوعی بەیانێکی دوورودرێژ لە ٢٩ی ئابی ١٩٤٤ ئاڕاستەی گەلی کورد دەکات تێایدا هێرشدەکاتە سەرشۆڕشی بارزانی و بە بزوتنەوەیەکی دەرەبەگی وابەستە بە ئینگلیز ناوی بردووە. ئەمە تا چەند ڕاستە؟
جەلال دەباغ/ ئەمە هەر ئەسڵ وئەساسی نییە.
چونکە یەکەم حزبێک کە بەیاننامەی بڵاوکردبێتەوە لەسەر بارزان و شۆڕشی بارزان حزبی شیوعیبووە کە ئیستینکاری ئەو حەملانەی کردووە لە دژی و داوای کردووەو فەهدیش لە قاعیدەدا. وتارمان هەیە لەرۆژنامەی قاعیدە بە عەرەبی و لەئازادیدا بەکوردی کە شتیوانییە ئێمە لەدژی شۆڕشی بارزان بووبین ئەوە هەمووی هەڵبەستراوە.
فەیسەڵ محەمەد/ پشتیوانیشی نەبوون؟
جەلال دەباغ/ئێمە بەیانمان دەرکردووە کە ئیستینکاری حەملات دەکەین دژی شۆڕش و، داوائەکەین کە مافەکانی ئەو خەڵکە جێبەجێبکرێن.
فەیسەڵ محەمەد/ کە ئۆتۆنۆمیە.
جەلال دەباغ/ ئۆتۆنۆمی لە ١٩٦٢دا بەتەواوی بەلوەرەی کردووە.
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ.!
جەلال دەباغ/ ئەمە ئەوە، ئێمە.. تیناگەم ئەو خەڵکە، دیارە مەبەستم بەرێزت نییە بەهیچ جۆرێک،خەڵکەکەیتر کە ئەو پڕۆپاگاندانە بڵاودەکەنەوە لە سیاسەتی ئانتی کۆمونیستییەوە هەڵقوڵاوە، چونکە من دەپرسم حزبێک کە یەکەم حزب بێت، فەهد داوائەکا لەرۆشنبرانی گەلی کورد: وەرن حزبی خۆتان رێکبخەن بۆئەوەی دفاع لەمەسەلە نەتەوایەتییەکانتان بکات کەمەبەست پارتی دیموکراتی کوردبووە، لەپێش ئەوەدا، کە حیزبی هیوا دائەمەزرێ فەهد ئەڵێ گەلی کورد پێویستی بە حزبی کارکردنە نەک هیواداری مەبەستی حزبی
فەیسەڵ محەمەد/ مەبەستی حزبی عەمەلە نەک ئەمەل
جەلال دەباغ/ "الشعب الکوردی بحاجە إلی حزب العمل ولیس اڵامل" بە عەرەبیەکەی، لەپاشدا لەو رۆژەوە تا ئەمرۆ راپەڕین.. خۆپیشاندان.. شۆڕش نییە کەهی گەلی کوردبێ حزبی شیوعی تیا بەشدارنەبووبێ، بەقەد گەڵای دار ئێمە قوربانیمان داوە، لەگەڵ ئەوەشدا هێرش دەبەنە سەر سیاسەتی حزب لەبارەی مەسەلەی نەتەوایەتیی کوردەوە
فەیسەڵ محەمەد/ باشە کەواتە هەڵوێستی حزبی شیوعی بەدیاریکراوی لەو قۆناغەدا لەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد لە ٩٤٦دا چیبووە؟ ئەوترێ پێچەوانەی بۆچوونەکانی پێشووتان هیچ پێشوازییەکتان لەدامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد نەکردووە، چونکە حزبی شیوعی خۆی بە سەرکردەی خەباتی گەلی عێڕاق دەژمارد بە کوردو عەرەبەوە.
جەلال دەباغ/ ئەم بۆچوونانە هیچیان دەقیق نین، تاڕادەیەک، بۆ؟ من بۆتدەسەلمێنم، سکرتێری حزبی دیموکراتی کورد هەمزە عەبدوڵابووە، کە هەتا کۆچی دواییکرد شیوعی بوو، ئەوە یەک..دوو: یەکەم چاپێک کە پارتی بەیاننامەو بڵاوکراوەی پێ دەرکردووە هەدیەبووە لە حزبی ئێمەوە پێیدراوە.
فەیسەڵ محەمەد/ لە حزبی شیوعییەوە پێیدراوە؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ، ئەوە دوو. سێیەم: لەو کاتەوە وەکو باسمانکرد لەبەرەی (إتحادی وگنی) کە دووقۆڵی هاوکاری کردووە پێشئەوەی کە ناوەکەشی بگۆڕدرێ بە پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوکاریی لەگەڵکردووە. شیوعیەکان هەمیشە لەگەڵ بەرەی کوردستانیدابوون، بەردێک توانیبێتیان بەتەنیا هەڵیبگرن پێیان باشتربووە کە لەگەڵ حیزب و هێزە نیشتیمانپەروەرەکانی کوردستاندا هەڵیگرن نەک بە تەنیا و، لەبارەی بەرەی کوردستانیەوە دائیمەن لەسەر رۆشنایی سیاسەتی حیزب و شیوعییەکان هەتا لە شەڕی عالەمی دووەما لە دژی فاشیزم، لێرەوە ئێمە دائیمەن هەوڵمانداوە کە بەرەی کوردستانی دروست بکەین یەکێک لە کۆڵەکەکانی ئەو بەرەی کوردستانییە بەهەر شێوەیەکبووبێ پارتی دیموکراتی کوردستانبووە، لەبەر ئەوە ئەوەی کە جەنابت باسی دەکەیت لە فەتەراتێکی معیندا ناکۆکیەکان پەرەیان سەندبوو.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە نەو من مەبەستم نەهجی فیکری حزبەکەیە کە حزبی شیوعی عێراقیە خوالێخۆشبوو دکتۆرجەمال نەبەز لە کتێبی دۆزی نەتەوەی کوردا ئەڵێ: لە ناوەڕاستی چلەکان تا ناوەڕاستی پەنجاکان شیوعیەکان دەیانگووت سەربەخۆیی کوردستان پیلانی ئیمپریالیستە، بۆ بەهێزکردنی خەباتی پڕۆلێتاری ئاوایان دەگووت، ئەم بۆچوونانە سەبارەت بە تێڕوانینی حزبی شیوعی چەند لە جێیخۆیایەتی؟
جەلال دەباغ/ لەجێی خۆیدانییە بەهیچ جۆرێک. لەگەڵ رێزم بۆ دکتۆر جەمال نەبەز کە برادەرێکی خۆشەویستمبوو، ئەو فیکری جیاوازبوو، من فیکرم جیاوازبوو، ئەو کاژیک و پاسۆک بوو کە ئێمە لەگەڵ ئەو فیکرەیەی ئەواندا زۆر شتی موشتەرەکمان هەیە بەڵام لە جەوهەردا لەو فەترانەدا لەگەڵ ئەواندا ئێمە موخالیفی یەکتربووین. من لە جەنابت دەپرسم حیزبێک لەسەرەتاوە بێت ئیعتیراف بکات بە حەقی تەقریری مەصیری هەموو قەومەکان بە کوردیشەوەو تا ڕادەی جیابوونەوەو دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی و بڕیاردانی چارەنووس و مافی نەتەوەکان کە ئەمە بڕبڕەی پشتی بیروباوەڕی مارکسیزم- لێنینیزمە چۆن ئەبێ وا تاوانباربکرێت؟
فەیسەڵ محەمەد/ باشە ئەمەڕاستە، ئەمە لەپەیڕەوو پڕۆگرامی حزبەکەدا هەیە، وەک خۆت ئاماژەت پێکرد بەڵام ئەوترێ لە هەڵوێستی حزبی شیوعیدا ئەمە نەبینراوە، باس لەوەدەکرێ کەلە سەرەتای شەستەکان، بەدیاریکراوی لە کۆتایی پەنجاونۆو سەرەتای شەستەکاندا، هەوڵێک هەبووە لە کوردستان بۆ ئەوەی ئەلفوبێی زمانی کوردی بکرێ بە لاتینی، ئەڵێ حزبی شیوعی یەکەم حزببووە کە دژی ئەو پڕۆژەیەبووەو پێیوابووە کە ئەمە دژی کوردستانەو جیابوونەوەی کوردستانەو دابڕانی کوردستانە.!
جەلال دەباغ/ دەباشە یەکەم کەسێ کە ئەوەی نووسیوە بە کوردی وبە عەرەبی ئەوە منم کە وتارەکە ئێستە موجودە کە لەسەر ئەوە، چی پێ دەڵێن "مجلسی قیادەی پورە" منی خستە ریزی تاوانبارەوە کە گوایە لەدژی پقافەتی عەرەبی و زمانی عەرەبیم.
فەیسەڵ محەمەد/ کەواتە تۆ وەکوو جەلال دەباغ یان وەکوو شیوعییەک؟
جەلال دەباغ/ من وەکوو شیوعییەک... بەڵێ وەکوو شیوعییەک، ئێمە شت لەبیرنەکەین، ئێمەی شیوعی، سەیری کوردکە سەیری ئەدەبی کوردی کە هەرچی گەورە شاعیرو نووسەرو ئەدیبان هەیە شیوعی بوون کاکە، لە گۆرانەوە بۆ کاکەی فەلاح بۆ ئەحمەد هەردی بۆ هەموو پێیاندا بڕۆ ئەمانە شیوعی بوون، قائیمەکە زۆر زۆرە.
فەیسەڵ محەمەد/ هەموو شیوعیبوون بەڵام تەئکیدیان لەسەر ئەدەبی پڕۆلێتاری بووە.
جەلال دەباغ/ ئەدەبیاتی پرۆلێتاری لە صولبی مەسڵەحەتی چینی کرێکارو جوتیارو میللەتی کوردە.
فەیسەڵ محەمەد/ کەواتە ئەو قسەیە ڕاستنییە دەڵێن شیوعیەکان گوتوویانە بە مدیریەتی معاریفی کوردستان "معاریفی قلێاسان"؟
جەلال دەباغ/ ئەوە جارێک برادەری خۆشەویستم جەلالی میرزا کەریم کە کاتی خۆی لەحزبدا رێکخەری منیشبوو زۆر برادەرمبوو لە مەگبەعەوە مسوەدەی وتارێکیان بۆ هێنام کە لەسەر ئەوە نووسیبووی، ئەوکاتەی کە لەنێوان ئێمەو پارتیدا شەڕەدەنووک هەبوو، نووسیبووی کە شیوعیەکان وتوویانە "مدیریەتی معاریفی قلیاسان".! چوومەلای بە رەحمەتبێ وتم هاوڕێ جەلال تۆ ئێستا بووی بە پارتی سەرچاوو سەرسەر، تۆ خۆت حوڕی، سەربەستی لە بیروباوەڕتا بەڵام من دۆکومێنتم هەیە، بەڵگەم هەیە، ئێمە هەردووکمان لەژێر شیعارەکەدا نەوەستابووین لەبەردەمی صیدەلیەکەی نوری عەلی لەبەردەرکی سەرا کە عبد السلام عارف خوگبەی دەدا لە شیعارەکە نووسرابوو (مدیریە مەعاریف کوردستان). ئەمە چۆن بوو بە "مدیریەت معاریف قلیاسان"؟ گوتی لێمگەڕێ.! لێیگەڕێ! دەستی کرد بە پێکەنین و وتی لێیگەڕێ.! یەعنی لە وەختێکدا کە ناکۆکییەکانی ناوڕیزەکانی گەل بە ئاشتی چارەسەرنەکرێت، لەوێوە ئەکرێ بە شەڕو هجوم، لە ئەنجامدا دەبێ بە چەک، ئەمە بەنیسبەت هەموو هێزەکانەوە وایە.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە من شتێکم بیرکەوتەوە کە گرنگە بپرسم لەسەردەمی سەرکردایەتی بەهادین نوری بۆ حزبی شیوعی ئەوکاتە ئەو سکرتێردەبێت، میساقێک دەنووسێت بەناوی "میساقی باسم"، ئەم میساقە دواتر بەهادین نوریی لەسەر تەجمید دەکرێ لە حیزب و میساقەکە هەڵدەوەشێتەوە، لەسەردەمی کەریم ئەحمەددا، ئەم میساقی باسمە هیچ پەیوەندی بە پرسی کوردو مەسەلەی کوردەوە هەبوو؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ، جاری دەبوو ناوی نەنرێت "میساقی باسم" ئەبوایە بەناوی حزبی شوعییەوەبێت. ئەوە یەک.
فەیسەڵ محەمەد/ ناوەکە ئاوایە. بەناوی خۆیەوەیە
جەلال دەباغ/ دەزانم، ئەوفیکرەیەی کە لەوێدا دایڕشتووە بەهادین، فیکرەیەکی زۆر راستەو حزب لەسەر رۆشنایی ئەوەش هەر ماوەتەوە لەسەر عەینی سیاسەت
فەیسەڵ محەمەد/ کەواتە بۆچی تەجمیدکرا؟
جەلال دەباغ/ ئەوە شتیترە، ئەوە مەسائیلی داخلیەو علاقەی بەوەوە نییە. بەڵام بالچبگ بەو تێزەوە نییە، بەو نوقتەیەوە چونکە ئەوە بەرەسمی بەناوی حزبی شیوعیەوە کراوە.
خۆ حەمید عوسمان چەند تێکۆشەربوو لە سجن رایکرد تەعزیب دراو ئەمانە، کەچی لەدواییدا خۆی رووخاو، رۆیشت لەپاشدا بوو بە پارتی دیموکراتی کوردستان، چووە مەکتەبی سیاسیی، قەیناکا، حزبێکی نیشتیمانپەروەرو وگنییە، کەچی لە دواییدا بایدایەوە بوو بە بەعسی ووازی لەوانیش هێناو، ناوی خۆی نا (سەلیم سولگان) لە جیاتی (حەمید عوسمان) سەیری لاپەڕەکانی رۆژنامەی (الپورە) بکەن.
فەیسەڵ محەمەد/ کردەوەکانی حەمید عوسمان ئەمەبووە؟
جەلال دەباغ/ رووخابوو، بەڵێ!
فەیسەڵ محەمەد/ کەواتە ئەوەی کە ئەگوترێت تەجمیدکردنی بەهادین نوری لە ٩٥٣ و دوورخستنەوەی حەمید عوسمان لە ٩٥٥ کەواتە ئەمە وایکرد بەرەوپێشچوونی کورد بەرەو حزبی شیوعی عێڕاقی سنووردارکرد، حنا بگاگو لە کتێبەکەی خۆی دا ئاوا دەڵێت، ئەمە چەند ڕاستە؟
جەلال دەباغ/ پێش هەموو شتێک لەگەڵ رێزم بۆ حنا بگاگۆ هەندێ شتی زۆر وردنییە.
فەیسەڵ محەمەد/ چۆن؟
جەلال دەباغ/ مەسەلەن ئەوەی بەهادین، بەهادین کە ڕۆیشت، گیراو دوورکەوتەوە هاوڕێ کەریم ئیشەکەی گرتەدەست، هاوڕێ کەریم یەکەوڕاست کۆمیتەیەکی ناوەندیی دروستکردو سەلام عادلیشیان پێشخست، بوو بە ئەندامی ئەو لیژنەیەو لەپاشدا لەکۆبوونەوەدا بە ئەو پەڕی دیموکراتی سەلام عادل بوو بە سکرتێری حیزب، حەمید عوسمان شتی فەردی هەبوو، تێدەگەیت، لەبەرئەوە کە هەڵنەبژێردرایەوە ئەوخۆی وردە وردە تدهوری کردو رەنگە هەندێ ئەسبابیتریش هەبن و لە موسوعەدا هەندێکیان باسکراون، تۆ دەزانی موسوعە ئەگەرچی هی تەحقیقاتی جینائیە بەڵام زۆر شتی تیایە، وەسائیقەکانی حیزبی پاراستووە زۆر شتی تیایە حەقیقەتە لەسەر هەڵوێستی ئەو خەڵقە کە رووخاون لەسەر هەڵوێستی ئەوانەی کە مقاوەمەیانکردووە، تێئەگەی،
فەیسەڵ محەمەد/ باشە بەڵام ئەمەوێ هەڵوێستی سەلام عادلم پێ بڵێیت. لەو کۆنفڕانسەدا بە سکەتێر هەڵدەبژێردرێت، لەو کۆنفرانسەدا چ بڕیارێک لەسەرلقی کوردستانی حیزبی شیوعی عێڕاقی ئەدرێ؟ چۆن رۆژنامەی ئازادی دەکەن بە ئازادیی کوردستان؟
جەلال دەباغ/ ئەوە دوایی ئەبێ، بەڵام قیادەی سەلام عادل کە هات زۆر شتی قووڵکردەوە، هەڵوێستی وەک هەڵوێست بەرانبەر بە مەسەلەی نەتەوایەتی و داخوازییەکانی میللەتی کورد. بۆ نمونە کە (رایە الشغیلە) لەگەڵ حزبدا بوون بەیەک ئەوانە برادەران چوونە مەکتەبی سیاسییەوە عزیز محەمەد، جەمال حەیدەری بوون بەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و برادەرەکەیتر (نافیع یونس) بوو بە ئەندامی لیژنەی مەرکەزی لەبەرئەوە بەرنامەی حیزب قووڵتربۆوەو مافی بڕیاردانی چارەنووس زیاتر جەختی لەسەرکرایەوەو تنڤیماتی حزب فراوانبوو، وردە وردە ئەو لقی کوردیە بوو بە لقی کوردستانی حزبی شیوعی عێڕاق هەتا لە پاشدا لەدواییدا لە کۆنفڕانسی داربەسەردا کە کۆنفڕانسی سێیەمی حزب بوو بڕیاردرا کە ببێ بە (هەرێمی کوردستانی حزبی شیوعی) وردە وردە پێ بەپێی پەرەسەندنی کۆمەڵ و پەرەسەندنی مەسەلەکان و خورتبوونی بزاڤی رزگاریخوازیی گەلی کوردستان کە حزبی ئێمەش بەشێکە لەو بزاڤە حزب سیاسەتی خۆی قووڵترکردۆتەوە.
فەیسەڵ محەمەد/ کریس کۆچێرا لە کتێبەکەی خۆی( کورد لەسەدەی نۆزدەو بیستەمدا) دەڵی لە کۆنفرانسی دووەمی حیزبی شیوعی عێراقیدا ١٩٥٦ بەجۆرێک باس لە دۆزی کوردکراوەو دانیپێدانراوە کە پێشتر هیچ حزبێک لە عێڕاقدا ئەوەندە بە ڕوونی وبە شەفافی باسی لە مەسەلەی کورد نەکردووە، ئەمە چەند ڕاستە؟
جەلال دەباغ/ ڕاستە. زۆر ڕاستە.
فەیسەل محەمەد/ کەواتە ئەم تومەتانەی بۆحزبی شیوعی یان بابڵێین ئەم تاوانبارکردنەی حزبی شیوعی پەیوەندیی بەچیەوە هەیە؟ بۆچی هەندێکجار یاخود ئەمە پەیوەندی بەوەوە هەیە حزبی شیوعی نەهجی رووننەبووە بەرانبەر بە پرسی کورد زۆرجار ئەوترێ شیوعی سەبارەت بە پرسی کورد دوولایەنەبووە.
جەلال دەباغ: نەو.. قۆناغی جیاوازهەیە، وەکو من عەرزم کردی هەندێجار حزب هەڵەی کردووەو هەڵەکەی خۆی لە وەسیقەو بەڵگەنامەی هەڵسەنگاندندا دانپێداناوە، بەڵام هەمووکەس ئەمەی نەدیوە، رەنگە هەندێک کەسیش بەجۆرێکیتر تەفسیری کردبێ.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە..ئەچینە قۆناغێکی دیکە.. لەساڵی ١٩٦٢ بە دیاریکراوی جەلال دەباغ دەچێتە رۆمانیا بۆ خوێندن لە پەیمانگا، ئەم قۆناغە چۆنبوو ئایا حیزب ناردیتی یا لەسەر حسابی خۆت رۆیشتی؟
جەلال دەباغ/ پیش ئەوە باندێکی تیرۆریست هەوڵیان دا من بکوژن، رەشەکوژیم بکەن.
فەیسەڵ محەمەد/ لەکوێ؟ بۆچی؟
جەلال دەباغ/ لە سلێمانی لەبەر شیوعییەت لە سەرەتای ٦٢ لەوێ هاتن ئەو باندە جوێنیان دا بە ستالین و بە فەهد.
فەیسەڵ محەمەد/ کێبوون ئەم باندە پارتی بوون یان خەڵکیتر؟
جەلال دەباغ/ چەند کەسێکی بەکرێگیراوبوون، پیویست ناکا پیاو خەڵک برینداربکات و ناوەکان بێنێتەوە.
فەیسەڵ محەمەد: کێن ئەمانە؟ باشەناوناوی حزبەکەش ناڵێیت؟
جەلال دەباغ/ هیچیان نەماون.
فەیسەڵ محەمەد/ ناوی حیزبەکەش ناڵێیت؟
جەلال دەباغ/ حیزب نەبوون.
فەیسەڵ محەمەد/ چۆن؟
جەلال دەباغ/ نەخیر ئەمانە هاوپەیوەندبوون لەگەڵ دەزگای ئەمنی سلێمانیدا، زەلامێکی تر کە لە ئەمن بوو، کە ئەمانە دوایی یەکێکیان گیرا سەرکردەکەیان مەحکەمکرا، لەبەردەمی مەحکەمەدا من دوو شایەتم هەبوو، ئەو شایەتێکی هەبوو، شایەتەکەی پیاوی ئەمن بوو.
فەیسەڵ محەمەد/ ئینجا دەزگای ئەمن چ ئیشکالێکی هەبوو لەگەڵ حزبی شیوعی لەو کاتەدا، خۆ ئێوە.
جەلال دەباغ/ دەزگای ئەمن چۆن، هەمووی پڕبوو لە رەجعیەت و پڕبوو لە خەڵکیتری موندەس و بەقایای رێژیمی پێشوو.
فەیسەڵ محەمەد/ قەیناکا ئەوکاتە ئێوە دژی حکومەت نەبوون.
جەلال دەباغ: قەیناکا ئەو کاتە ئەوانە کە هاتن هەر من تەنیانەبووم کە لێمدرا لە هاوڕێ ئەحمەد غەفوریان دا لەکۆمەڵێ خەڵکیتریاندا، ئەیانویست خەڵک چاوترسێن بکەن. سێجار هەوڵی کوشتنی منیان دا بەڵام لەیەکجاردا بەر دەستیان کەوتم کە سێ خەنجەریان لە پشتم دا سەرو دەموچاوو سەریشمیان بە خەنجەر بۆکس.
فەیسەڵ محەمەد/ کوردبوون یان عەرەببوون؟
جەلال دەباغ/ کوردبوون. تێئەگەیت؟ کوردبوون ئەمانە هەموو کەس دەزانێ یەکێکیان عەلی عەینەبوو، باناوەکانت پێ بڵێم، یەکێکیان عومەری قادرچاوەشبوو، کە دوایی بوو بە موخابەراتی بەعس، نازانم ئێستە چیلێهات. ئەوەیان ئەبێ مابێ. عەلی عەینە کوژرا. ئەویتریشیان کوڕی قادری دەباغچی کە شاگردی باوکم بووە وەختی خۆی.. ئەوەش بە نەخۆشی سیل بوو بەنەخۆشی سەرەتانبوو مرد.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە ئەگەر ئەمە هۆکاری سیاسی نەبووبێ هۆکاری شەخسی بووە؟
جەلال دەباغ/ نەخیر هۆکاری سیاسی بوو. لەدوایدا من کەشفمکرد کە زەلامێک هەیە پارەی داوە بە حەمە عەلی عەینە، سەد دیناری داوەتێ ئەو وەختە گوتوویەتی جەلال بکوژە.
فەیسەڵ محەمەد/ بۆچی؟
جەلال دەباغ/ چونکە من نشیگبووم، چالاکبووم گەنجێکی وریابووم..هەستمکرد،
فەیسەڵ محەمەد/ سەربە حکومەتبوو ئەوەی پارەکەیداوە بەو باندە؟
جەلال دەباغ: نەوەڵا.. مومکینە لە جەوهەردا سەر بە حکومەتبووبێ، بەڵام مەحسووببوو لەسەر حیزبێک، پێویست ناکا ئێمە کای کۆن بەبا بکەین.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە واز لەکای کۆن بێنە.. پشوویەکی کورت وەردەگرین.
فەیسەڵ محەمەد: بەڕیزان سڵاوتان لێبێ ! گەراینەوە بۆ لاتان..کاک جەلال دەباغ باسی پەلاماردانە تێرۆریستییەکەت کرد ، من پرسیارێکی دیکەم هەیە، ئەگەر شتێکت مابێ لەسەرئەوە.
جەلال دەباغ/ لەسەر ئەوە تەنیا ئەوەبوو کە ئەوکابرایە گیراو مەحکەمەیانکردین.
فەیسەڵ محەمەد/ ئەوەی کە خەڵکی هاندابوو چەقۆ لەتۆبدەن؟
جەلال دەباغ/ نەو.. ئەوەی کە خۆی هات چەقۆکانی لێدام.. حوکمیان دا بەساڵ و نیوێک، دواییش زوو بەرەڵاکرا وابزانم. جگەلەوە ئەوەی منی لەمردن رزگارکرد هاورێیەکبووبەناوی (ئیسماعیلی حاجی سەعیدی حەڵواچی)، بە رەحمەتبێ ئێستا نەماوە، کە پەلاماری ئەویدا، ڕایکێشا، لە چوارەم خەنجەردا لەمنی بدایە ئەیکوشتم، یەک خەنجەری لەودا دەستی بریندار کرد، ئیتر وتیان کوشتوومانە.. هەرسێکیان ڕایانکرد.
فەیسەڵ محەمەد: باشە ئەگەر کابرا پیاوی ئەمنبووە چۆن حوکمدرا بە ساڵ و نیوێک؟
جەلال دەباغ/ مەحکەمە حوکمی دا، هەتا حاکم بەمنی گووت تۆ ئەم کابرایە دەناسی؟ گوتم نەو، ئەمەواناسراوە کابرایەکی چەقۆوەشێنەو سەرسەرییەو
جارێکیتریش خەلقی تری کوشتووە، بەس ناسیاویم لەگەلیدا نییە.
بەوی گووت تۆئەمە دەناسی؟ گوتی بەڵێ ئەمە ئەناسم، شیوعییە جەماعەتی هەیە بەمن ئەڵێن جاسوسە ..گوتی جاسووسی کوێ؟ گوتی هی ئەمن.. رووی کردە من حاکمەکە گوتم باشە ئەڵێ جاسوسی ئەمن خۆوەکوو هەمووموەزەفێک فەرمانبەرە جاسوس ئەوەیە بۆ دەرەوە جاسوسی بکات، بۆناڵێ فەرمانبەر لە دەزگای ئەمن بۆ ئەڵێ جاسوس؟ کەواتە درۆ ئەکات.ممکینە ئەم شتانە هەموو کۆمەڵدەبیت لەملاوە پەیوەندی لەگەڵ ئەوان هەبوو، کابرایەکە دائیمەن خەریکی سەرسرێتی و مەشروب خواردنەوە بوو، فیعلەن لەدواییشدا شەش حەوتێکبوون ئەیانخواردەوە کەچوونە سەریان ئەویان کوشت و ئەوانی تریش ڕایانکردو چوونە کۆنە بیرێکەوەو رزگاریانبوو.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە، پرسیاری ئەوەمکرد کە لە ١٩٦٢جەلال دەباغ بە مەبەستی خوێندن دەچێتە رۆمانیا، ئەم زەمالەی خوێندنە حزب بۆی کردیت یان چۆن.؟
جەلال دەباغ/ بەڵی من وا تێدەگەم حزب ویستی دوورمخاتەوە لەومەترسییە بۆ پاراستن لەبەر ئەوە وتیان تۆ ئەچی بۆخوێندن. لەگەڵ هاوڕێی شەهیدی هێژا جەمال حەیدەری لە بەغدا یەکترمان دی لە سەعاتک زیاتر دانیشتین، گوتی تۆ دەچیت بۆ رۆمانیا..
فەیسەڵ محەمەد/ پلەی حزبی ئەوکاتە چیبوو؟
جەلال دەباغ/ ئەندامی مەکتەبی سیاسیبوو. گوتی تۆ دەچیتە ئەوێ ئێمە سیقەی تەواومان پێتە، ئەو فەترەیە بەباشی فێردەبیت، ئیستیغلال دەکەیت بۆ خوێندن و بۆ فێربوون و ئەو شتانە ئەوجا هەرچی راوێژێکی ەبوو پێیگوتم و، چووم پەیمانگەی زانستە کۆمەڵایەتییەکانم لە بوخارست خوێندو، لەوێ برادەرێکی مەکتەبی سیاسی هات کە ئەویش (پابت حەبیب العانی) بوو بەڕەحمەتبێ ئەویش نەماوە لقای لەگەڵ کردم گوتی کە تەواوبووی دوای دوو هەفتەیتر ئێمە ئیشمان بەتۆیە بۆ ئیشێک
فەیسەڵ محەمەد/ یەعنی لەسەردەمی خوێندنەکەتدا هیچ کارو چالاکییەکی سیاسیت ئەنجام نەدەدا؟
جەلال دەباغ/ نەو تا تەواوبوونی خوێندنەکە.
فەیسەڵ محەمەد/ چەند ساڵ خەریکی خوێندن بووی؟
جەلال دەباغ/ سێ ساڵ.
فەیسەڵ محەمەد/ پاش سێ ساڵەکە سابیت داوایلێکردیت کە
جەلال دەباغ/ وتی ئیشێکیترمان هەیە. چونکە ئێمە داوامان کردبوو، من دوو برادەریترم لەگەڵدابوو، رەئوفی حاجی قادرداوایکرد رۆیشتەوە بۆ کوردستان، ئەوەبوو لە دواییدا شەهید بوو.
فەیسەڵ محەمەد/ خوێندنەکەی تەواونەکرد؟
جەلال دەباغ/ خوێندنەکەی تەواوکردو ئینجا رۆیشتەوە، لەپێش ئێمەوەبوو،
برادەرێکیتر (خدر سەلمان عەبدولعەزیز- فەخری) ئەوە کە سێیەم کەس بوو لەقیادەی مەرکەزی لەحزب جیابوونەوە، واتە: (عزیز الحاج- رمزی، حسین جواد الگمر- ولید، خچر سلمان عبدالعزیز- فخری)
ئەویش داوای کردبوو، بەمنی گوت نامەیەک بنووسە بۆ حزب، من ئامادەم بگەڕێینەوە. گوتم: نامەم نووسیوە ئێمە ئامادەین بگەڕێینەوە، وەڵامەکە پابت هێنای گوتی تۆمان پێویستە بۆ ئیشێک هەرلەدەرەوە تۆ ناگەڕێیتەوە..! دوایی کە خوێندنەکەم تەواوبوو من تەلەفۆنم بۆکرد هاتەوە بۆ لام گوتی: "تۆ ئەچیتە ئێستگەی دەنگی گەلی عێڕاق کە بە نهێنی لە سۆفیایەو لەوێ ئەبیت بەئەندامی هەیئەتەکەو بەرپرسی کوردیی ئەو ئیستگەیە" ئیتر ئەوەبوو چوومە ئەوێ
فەیسەڵ محەمەد/ با شە ئێستگەی دەنگی گەلی عێڕاق بۆچی نهێنیبوو؟ ئایا ئەم ئێستگەیە کێ داینابوو؟ کێ کاری تیائەکرد؟
جەلال دەباغ/ ئەو فەترەیە ئینقیلابی شوباتی بەسەرداهات
فەیسەڵ محەمەد/ لە ساڵی٦٤؟
جەلال دەباغ/ نەو، ساڵی٦٣ کە ئینقیلابەکە کرا، لە ٨ی شوباتی ٩٦٣ ئێمە لە دەرەوەبووین لە مەکتەببووین. لەو فەترەیەدا لە سۆفیا پێشتر (پەیکی ئێران) هەبوو، ئەدیبی ناسراو حەسەن قزڵجی لەوێبوو،
فەیسەڵ محەمەد/ لەوێ کاری دەکرد
جەلال دەباغ/ لەوێ کاری دەکرد. لەپەیکی ئێران
فەیسەڵ محەمەد/ پێموابێ ئەو رادیۆیە هێ حزبی تودەبوو، ئەگەرهەڵەنەبم؟
جەلال دەباغ/ هی حزبی تودەبوو، بەڵێ، ئەویش تودەییبوو، لە قیادەبوو.. حەسەن قزڵجی لە بەرنامەکانیدا بەشێکی تەرخانکرد بەناوی حزبی شیوعی عێڕاقەوە قسەی ئەکرد، بەناوی ئیزاعەی صوت الشعب العراقی و شتی لەم بابەتە ناوێکی لێنا ئیتر بەردەوام ئەوەیئەکرد، کەئێمەش ئەوەبووین ئیزاعەکە ئیستیقلالییەتی وەرگرت، بەتەنیا بۆ خۆمان دانرا، یەکەم بێژەری کوردیەکە دکتۆر پڕۆفێسۆرعێزەدین مستەفا رەسوول بوو
فەیسەڵ محەمەد/ یەعنی پێشچوونی تۆ بۆ رادیۆکە دکتۆر عێزەدین رەسوڵ لەوێ کاریکردووە؟
جەلال دەباغ / بەڵێ
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ باشە
جەلال دەباغ/ لەدواییدا لەپاش ماوەیەک ئەو نێردرا بۆ خوێندن بۆ مۆسکۆ، جێگەکەی بەتاڵبوو، ئینجا بە منیانگوت و من چوومە ئەوێ
فەیسەڵ محەمەد/ چوویتە ئەوێ، ئەگوترێ بێژەرو ئەندامی دەستەی نووسەری رادیۆکەبووی، لەهەمانکاتدا وەرگێڕ بوویت؟
جەلال دەباغ: نەخێر لیژنەیەکمان هەبوو هی رادیۆکە .. من ئەندامی ئەو لیژنەیەبووم، ئەو لیژنەیە بەرپرسەکەی مەهدی عەبدولکەریمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بوو، عەبدورەزاق صافی تیابوو کە پاڵێوراوی لیژنەی مەرکەزی بوو، ئێمەو مانانیش لە موستەوای محەلی و منگیقەدابووین، بووین بە ئەندام لەدوای ئەوەش کێ سەرپەرشتی دەکرد؟ ناسرعەبوود کە لە لیژنەی مەرکزی وەختی فەهدیشدا ئەندامبووە. ئێمە لەوێ، من لەوێ ئەندامی ئەو لیژنەیەبووم لەوێش بەشی کوردی هەبوو، بووم بە بەرپرسی بەشی کوردی بۆبەشی عەرەبیشم ئەنووسی، بۆ کوردیشم ئەنووسی، تەرجەمەشم ئەکردو نووسەریشبووم و بێژەری بەشی کوردیش بووم.
فەیسەڵ محەمەد/ ئەم رادیۆیە وا ئاماژەی پێدەکرا کە لە ئەڵمانیایە
جەلال دەباغ/ ئێستا ئەڵێم لە بوڵغاریابوو، ئەوسا ئێمە خۆمان ئەمانگووت لە ئەڵمانیایە بۆ ئەوەی خۆمان بشارینەوە لە داپڵۆسینی دەزگا تێرۆریستەکانی رێژیم،
فەیسەڵ محەمەد/ بۆ شوێن ونکردنی خۆتان؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ..نامەشمان بۆ ئەهات بۆ پڕاگ.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە چەندساڵ بەرلەوەی تۆ بچیتە رادیۆکە ئەم رادیۆیە بەردەوامبووە، چەند سال کەتۆ چوویتە ئەوێ ئەم رادیۆیە بەردەوامبوو، سۆڤیەت هاوکاری کردوون؟
جەلال دەباغ/ لە بوڵغاریابوو، بوڵغاریا هاوکاریی دەکردین ئینجا لە ماڵێکدا ئەژیاین، ئێمە لەدواییدا من و عەبدوڕەزاق صافی لە ژوورێکدابووین لە ئاپارتومانێکدا کە ژوورەکانیترهەموو شتەکانی رادیۆی تێدابوو، ستۆدیۆو ئەجهیزەو، برادەرێکی بوڵگاری ئەهات بەرنامەکانی تۆمار ئەکردو شریتەکەی ئەبرد لە رادیۆی سۆفیاوە پەخش دەکرا، بەقوەتبوو، لەهەموو عالەمدا گوێت لێ دەبوو.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە بە چەند زمان؟
جەلال دەباغ/ بەدوو زمان، بە عەرەبی و بە کوردی
فەیسەڵ محەمەد/ کاتەکەی چەندبوو، کاک جەلال؟
جەلال دەباغ/ کاتەکەی لەپێشدا کوردی چارەکێک بوو دوایی بوو بە نیوسەعات و دوایی بە سەعاتێک، عەرەبیەکەش سەعاتێک، ئەگەر شتی زیاترمان هەبووایە دووسەعاتەکە ئەبوو بە دوو سەعات ونیو
فەیسەڵ محەمەد/ باشە باس لەوەدەکرێ کە قادر دیلانیش وتاری بۆ ئەناردن بۆ؟
جەلال دەباغ/ قادر دیلان لە پراگ لە مەعهەدی مۆسیقابوو، وتاری بۆئەناردین لەنووسین و لەگۆرانی و ئەو شتانە. هەموو ئەو شتانە من بڵاوم ئەکردنەوە، ئەوەشی بە عەرەبی بوایە چ بە کوردی بووایەو بشیایە ئەمکرد بە عەرەبی و بڵاومان ئەکردەوە، کۆمەڵێک سروودی بەدەنگی خۆی و بەشێوەی تازە تۆمارکرد، یەکێک لەوانە سروودی(دەمی ڕاپەڕینە)بوو ئێمەکردمان بە سیگناڵی رادیۆکە.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە کە تۆ چوویتە ئەوێ باسی ئەوەتکرد کە دکتۆر عێزەدین چووە مۆسکۆ بۆ خوێندن ئەی حەسەن قزڵجی و کەریمی حیسامی و عەلی گەلاوێژو ئەوان لەوێ مابوونەوە؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ هەر لە عەینی جێگەبوون، بەڵام ئەوان جیابوون لە (پەیکی ئێران)بوون. هەموو هەفتەیەک لەگەڵ هاوڕێ حەسەنی قزڵجی یەکترمان ئەدی، عەلی گەلاوێژ زوو رۆێشت، لە دواییدا کەریمی حیسامی هات، هەم برادەرمبوو یەکترمان ئەدی.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە چەند ساڵ بەردەوامبوو ئەم رادیۆ نهێنییە؟
جەلال دەباغ/ ئەورادیۆیەمان لە ٩٦٣ وە بەردەوامبوو تا ٩٦٧
فەیسەڵ محەمەد/ یەعنی چوارساڵ دوای ئەوە ئیتر بۆچی نەما؟
جەلال دەباغ/ دوای ئەوە ئیتر باری سیاسی گۆڕدرا، حزب بڕیاری دا برادەرێکیتری هێنا.
فەیسەڵ محەمەد/ داخرا یان گوێزرایەوەچی لێهات؟
جەلال دەباغ/ لە پێشا فەترەیەک مایەوە، من بڕیاردرا بگەرێمەوە بۆ وڵات فیعلا گەڕامەوە بۆ وڵات بە نهێنی.. (محەمەد کەریم فەتحوڵا) رۆشنبیری ناسراوی کورد، ئەو بووە جێگرەوەی من، لەدوای من تقریبا شەش مانگێک بەردەوامبوو، ئیتر داخرا لەبەرئەوەی باری سیاسی گۆڕدرا.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە لە ساڵی ١٩٦٢ هەر ئەمەوێ لە ٩٦٢دا بمێنینەوە، لەپاش شۆڕشی ئەیلول حزبی شیوعی عێڕاق حزبێکی زۆر بەهێزبوو بەڵام لە دوای شۆڕشی ئەیلول بەچەند ساڵێک حزبی شیوعی لاوازدەبێت، ئەم پاشەکشەیەو ئەو لاواز بوونە بەبڕوای جەلال دەباغ پەیوەندی بە چیەوە بووە لەوڕۆژانەدا؟
جەلال دەباغ/ پەیوەندی بە شۆرشی ئەیلولەوە نییە، پەیوەندیی بە سیاسەتی فاشیستانەی حکومەتی بەعسەوە هەیە کە بە سەدان کەوادیرو قادەی ئێمەی تێرۆرکردو ئیعدام کردو کوشت، یەعنی ئەوزەرەرەی لەئێمەدراوە لە هیچ حزبێکیتر بەو شێوەیە نەدراوە، ئەوەندە خەڵقیان لێ کوشتین، ئەوەندە خەلقیان لێ گرتین، لەکودەتای شوباتی ٩٦٣ بەلای کەمەوە سەدهەزار کەس گیران،
فەیسەڵ محەمەد/ ئەزانم، ئەزانم.. من دەزانم کە زۆر دڕندانە حزبی بەعس، پەلاماری حزبی شیوعی داوەو، وەک سەرچاوە مێژوییەکان ئاماژەیان پێکردووە، لەکادیرەکانی بەهەزاران لەزیندانەکان توندکردووەو، زیندانی نوگرە سەلمان بەنمونە یەکێکە لەو زیندانانەی کە لەگەڵ ناوی نوگرەسەلمان دێت ناوی شیوعییەکان دێت، بەڵام ئەمەوێ ئەو پرسیارە بکەم: بە بڕوای مامۆستا جەلال دەباغ کورد چەند بەشدارو هاوکاربوو لە هاتنە سەرحوکمی بەعسییەکان لە کودەتای ١٩٦٣، کورد بە عام؟
جەلال دەباغ/ کورد هەڵەیەکی گەورەیان کرد، ئێمە موشکیلەمان ئەوەیە حزبە کوردیەکان دوای دەساڵ لە سیاسەتی ئێمە تێدەگەن پاشگەزدەبنەوە
فەیسەڵ محەمەد/ ئەمەوێ باسی ئەو هەڵانە بکرێ چەند هاوکاربوون، چەند بەشداربوون لە هاتنە سەرحوکمی بەعس؟
بۆ نموونە لە کاتێکدا سەلام عادل بەیاننامەی دەرکرد وتی إلی السلاح داوای لە هەموو گەلی عێڕاق کرد بە کوردو عەرەب و غەیری ئەوانەوە کە پەلاماری چەک بدەن بۆ گۆڕکردنی کودەتاگێڕان.. کەچی بەداخەوە مامۆستا صالح یوسفی برادەری خۆشەویستم کە ساڵانێک ئێمە لە یەکێتیی نووسەرانی کورد لەبەغدا بەیەکەوە ئیشماندەکرد بروسکەیەکی خوێندەوە بۆ بەعسییەکان و بۆ فەرمانڕەواکان ئەڵێ "إلتقت پورتنا البیچاو مع پورتکم البیچاو!" بەیچائی چی؟! شۆڕشەکەی ئەوان هەموو دنیای لە خوێندا نوقومکرد، تێئەگەیت، لەدواییدا ئەوەبوو کەچی کە شەڕیشیان وەستاند زۆری نەخایاند وەزیری دیفاع ساڵح عەماش تەصریحێکی بەناوبانگی دا گوتی "ئێمە، جەیشی عێڕاقی لە نوزهەیەکە لە سەیرانێکە لە کوردستان"، لە ١٠ی حوزەیراندا شەڕیان تازەکردەوەو کەوتنە گیانی ئەو خەڵکە
فەیسەڵ محەمەد/ باشە ئەم پشتگیرییەی سەیدا، دکتۆر... لە بەرنامەکەی من ئاماژەی بەوەکرد کە بەعسیەکان بۆرە وەعدێکیان دابوو بە کورد کە ئەگەر بێنەسەر حوکم رەنگە جۆرێک لەماف و لە ئازادییان بدەنێ، بۆیە پیاوانی وەکوو فوئاد عارف و وەکوسالح یوسفی پشتگیری خۆیان بۆ شۆڕشەکە دەربڕیوە،
جەلال دەباغ/ فوئاد عارف جیاوازە چونکە حیزبی نەبوو کەسێکی تیجاری ئەفسەرێکبوو، ئەویش ژیانی عەبدولکەریم قاسمی رزگارکرد، پەلاماری عەبدوسەلامیدا نەیهێشت دەمانچەکەی لێسەند نەیهێشت ئەوەبکا
فەیسەڵ محەمەد/ یەعنی فوئاد عارف عەبدوسەلامی گرت نەیهێشت پەلاماری عەبدولکەریم بدا؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ
لەدواییدا کەچی ئەوەبوو حوکمی ئیعدامیشی درا، مەهداوی حوکمی دا کەچی ئەم بە ئاوازی "عفااللە عما سلف" عەفووی کرد. کەچی ئەوهات دیسان لە تەلەفزیۆندا بە دوو دەقیقە چۆن کوشتی و هیچ حیسابێکی بۆ برادەری و بۆ دەوری قاسم لەشۆڕشدا نەکرد
فەیسەڵ محەمەد/ باشە هاتنی بەعسیەکان، وەک خۆت ئاماژەت پێکرد، بارودۆخێکی زۆر خراپبوو بۆ حزبی شیوعی. حزبی شیوعی چ بڕیارێکی دا ئایا لەوکاتەدا توانیتان لەرووی حزبیەوە کاری نهێنی بکەن خۆتان بشارنەوە، بچنە دەرەوەی وڵات؟
جەلال دەباغ/ بەڕێزت ئیشارەتت بەوەدا کە خەڵکێک، یەکێک نووسیویەتی کە گوایەوەعدیانداوە بەپارتی کەحقوقی کورد بدەن، بەڵام مەعقولە ئینسان بڕوا بە وەعدی رژێمێک و حزبێکی فاشی بکات کە میللەتی عێڕاقیان غەرقکردووە لەخوێندا، کە سەد هەزار کەسیان گرتووە، کە سەلام عادلیان کوشتووە کە لەدواییدا ئەوەبوو جەمال حەیدەریشیان کوشت و بە دەیان قادەو کەوادیرو بەسەدانوهەزاران شیوعی و دۆستەکانیان کوشتووە؟ غەڵەتەکە ئالێرەدابوو کە ئەبووایە بڕوانەکەن، مەکتەبی سیاسی ئەو بروسکەیە نەدا
فەیسەڵ محەمەد/ باشە ئەم بڕواکردنە بەتەنها بۆ حزبی کوردی بەتایبەتی بۆ پارتی جێی قسەوباسنییە، بۆ حزبی شیوعیش جێی قسەوباسە ئێوە دوای ئەو هەموو دەرندەییە لە ٧٣ دەچنە بەرەی بەعسەوە یەعنی پێتوانییە کورد هونەری دانوستان نازانێ هەندێ جار ناتوانی دۆست و دوژمن لەیەکتر جیا بکاتەوە
جەلال دەباغ/ جەوهەری پرسیارەکەت ئەوەیە ئێمە بۆچی چووینە بەرەوە لەگەڵ بەعسدا؟
تۆ گلەیی دەکەیت ئەلێی بەس بەم هەموو درندەییەوە پارتی دیسانەوە ئەچووەوە..
جەلال دەباغ/ باشە، بەکورتی ئێمە دەورمان هەبوو یەکێتی سۆڤیەتیش دەوری هەبوو لە بڕیاردانی رێکەوتنەکەی ئازاری ١٩٧٠دا.
فەیسەڵ محەمەد/ نەو ..پێش ئەو قۆناغە..
جەلال دەباغ/ ئێمە ئەوکاتە چووین لە ٧٣ چووینە بەرە.
فەیسەڵ محەمەد/ ئەگوترێ پێش ئەو قۆناغە، ئیوە بە تەئسیراتی لەژێر فشاری سۆڤیەتدا نزیکبوونەتەوە لەبەعس نەک بە خواستی خۆتان و رێکەوتن لەگەڵ بەعس نەک بە خواستی خۆتان و
جەلال دەباغ/ نەێ..لەبەر ئەوەی کە پارتی لەگەڵیاندا هاوکاربوو، حەتا بارزانی گوتبووی ئەبێ شیوعییەکانیش تیابن، ئەوانیش گوتبوویان ئێوەحەقی ئەوانتان چیە ئێمە لەگەڵ ئەوان خۆمان دوایی رێکدەکەوین، قەناعەتیان پێکردبوون کەبەبێ ئێمە بچنە ئەو تحالوفەوە لەگەڵ بەعس
فەیسەڵ محەمەد/ دواتر باسی ١١ی ئادار دەکەم ئێستا ئەمەوێ باسی کودەتاکەی ٦٤بکەین عەبدوسەلام
کە عەبدوسەلام ١٩٦٤ دیتە سەرحوکم و بەعسییەکان لە حوکم لادەدات بارودۆخی حیزبی شیوعی چی لێدێت؟ ئایا بارودۆخەکە ئەهوەندتربوو یاخود توندتربوو بۆ ئێوە؟
جەلال دەباغ/ نەخێر ئێمە هەندێ برادەر ئیتیجاهێکی سیاسی لەناو حزبدا خگی ئابی ٦٤ یان تەبەناکرد
فەیسەڵ محەمەد/ ئەم خگی ئابە چی بوو؟
جەلال دەباغ/ ئەم خگی ئابە ئەوەبوو هاوکاری بکرێ لەگەڵ عەبدوسەلام عارفدا لەگەڵ رژێمەکەیدا کە وای لە بەعسییەکانکردو لای بردن و ئیعترافیکرد بەو هەموو تاوان و کوشت و بڕە، بەڵام لەمەدا زیادەڕۆیی کرا، زۆر لە شیوعییەکان دژی ئەم خگی ئابەبوون، لەپاشدا ئەم خگی ئابە ئەوانەشی کە قیادەیانکردو لە دواییدا هەستیان بە هەڵەی گەورەی خۆیانکردولێی پاشگەزبوونەوە. ئەم خگی ئابە کەوابوو گوایە ئێمە لەگەڵ حزبەکەی عەبدوسەلام عارفدا هاوکاری بکەین إتحادی إستراکی عەرەبی هتا ئەو رادەیە کەببین بەیەک حزب بەعەقڵی خۆیان. بەڵام عەبدوسەلام و رژێمەکەی نەهجی خۆیان نەگۆڕی بەرانبەر بە حزبی شیوعی، لەبەر ئەوە حزبیش چاوی گێڕایەوە بە نەهجەکەدا
خگی ئابی ئیدانەکردوئەوەبوو ئیتر نەچووە ئەو حزبەوە کە بڵێین لەگەڵیدابێت
فەیسەڵ محەمەد/ باشە لەپاش ١٨ی تشرین لە١٩٦٤دا ئیتر حزبی شیوعی بڕیاری دا کەبچێتە شاخ و بەشداری خەباتی چەکداری بکات ئەم قۆاغە چۆنبوو؟
جەلال دەباغ/ ئەوقۆناغە خەڵکێکی زۆر راونران، برادەران هەندێکی مەکتەبی سیاسی کە لە کوردستان بوون پارێزران وەک هاوڕێ عەزیز محەمەد وەک کریم ئەحمەدو عومەر عەلی شێخ و کەوادیریتریش لە لیژنەی مەرکەزی و مەکتەبی سیاسی. لەبەرئەوە تەجەموعێکی گەورەکرا لە گوندی کەڵکە سماق، کە کەڵکەسماقیەکان لەسەر راوێژی مامەرەزا کە بزوتنەوەی هەقەبوون پەیوەندی لەگەڵ حزبی ئێمە زۆرباشبوو، چوونە ئەوێ ٦٠٠- ٧٠٠ کەس کۆبوونەوە کوڕەکەی مامەرەزا، کاکە حەمەی رەحمەتی لەگەڵ ئەوانیتر ئەوپەڕی یارمەتی حزبیان داو نەیاهێشت برسیبن هەرچی توانیان یارمەتییان دا لە سلێمانی وشارەکانیتریشەوە تبرعات کۆدەکرایەوە بەئازوقەو بە جلوبەرگ و بەپارەو بەو شتانە بۆیان دەنێردرا لەپاشدا سەیرکرا ئەمە تاکەی بەردەوام بێ، مەجبوورچوونە شاخی سەفین شوێنێک هەیە پێیدەڵێن (ئاوەگرد) لەوێ مەقەڕیان دروستکردو چوون بۆ ئەوێ، لێرە دوشت شایانی باسە.
فەیسەڵ محەمەد/ ببورە ئەوکاتە جەلال دەباغ لە رۆمانیا گەڕابۆوە؟
جەلال دەباغ/ نەخێر ئەوکاتە من لە ئیزاعەی (صوت الشعب العراقی) بووم بەڵام ئاگامان لە هەموو رووداوو مسەلەکانبوو
فەیسەڵ محەمەد/ بەلێ.. بەڵێ. تاچەند لەشاخ مانەوە حزبی شیوعی؟
جەلال دەباغ : ئەو وەختە زۆر مانەوە؟ ئینجا لەوێ دوایییەک شت هەیە ئەو وەختە بارزانی رەحمەتی بروسکەیەکی تعمیمکرد بۆ بارەگای پێشمەرگەو بۆ پارتییەکان گوتی لە هەر شوێنێک شیوعییەکان هاتن یان دۆستەکانیان داڵەیان بدەن و یارمەتیان بدەن، بەداخەوە مەکتەبی سیاسی وانەبوو
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ، مەبەستمبوو ئەوە بپرسم دەگوترێ خوالێخۆشبوو مستەفا بارزانی باوەشی بۆ شیوعییەکان کردۆتەوەوهاوکاریی کردوون بەڵام مەکتەبی سیاسی بەم شێوەیە نەبووە
جەلەل دەباغ/ بەپێچەوانەوە
فەیسەڵ محەمەد/ بۆچی کاک جەلال دەباغ؟ ئایا لە کاتێکدا ئەوەندەی لە سەرچاوە مێژووییەکان ئەیخوێنینەوە، وەک خۆت ئاماژەت پێکرد، هەمزە عەبدوڵاو برایم ئەحمەدو مام جەلال ئەمانە زیاتر بیرێکی چەپگەراییان هەبووە تا بیرێکی ناسیۆنالیستی، زیاتر، کەچی لەبارو دۆخێکی ئاوادا حزبی شیوعی لێیدەقەومێ بارزانی زیاتر پێشوازی لە شیوعییەکان دەکات وەک لە باڵی مەکتەبی سیاسی! بۆچی؟
جەلال دەباغ/ ئەوە ئەبێ لەوان بپرسیت، رەئی من ئەمەیە، لەپێش هەموو شتێکدا هەر لە بەغداوە هەمزە عەبدوڵا لابرا، بەزەبری چەکیش بەزۆر لایانبرد، بەبێ هەڵبژاردن چون کێیان خستە جێگەی؟ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دانرا، کەچی لە دواییدا مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد هەڵوێستێکی یەمینی گرتەبەر، هەشتا شیوعی گرت چاڵی پێهەڵئەکەندن و بەردی پێدەگواستنەوە بۆ ٢کم لە لای مەنتیقەی ماوەت لەدواییدا ئەیگووت چاڵەکە پڕکەنەوە.. ئەی هێنانەوە ئەوێ، ئەشخاسەکان هەموویان موجودن
فەیسەڵ محەمەد/ بۆچی وای لێهات؟
جەلال دەباغ/ ئەوە نەهجیانبوو نەهجەکە دژی پێشکەوتن ودژی حزبی شیوعی بوو.
فەیسەڵ محەمەد/ ئایا پەیوەندی بەوەوە هەبوو کە ئەوکاتە باڵی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ حکومەتی عێڕاقبوو؟
جەلال دەباغ/ ئەوەش رەنگە دەوری هەبووبێ، زۆر شت هەیە رەنگە لەدواییدا ئاشکرابووبێ، بەڵام بارزانی بەپێچەوانەوە، جێگەیکردەوە، دوایی مەقەڕاتی حزب لەکوێ دانرا؟ بارزانی لە ناوپردان بوو، لەناوپردانەوە تا رەواندزی تەسلیم بە ئێمەکرد لەپێش ئەوەی حکومەت بیگاتێ سیقەی بە ئێمە هەبوو لەپاشدا ئەوەبوو شەڕی گەورەی هەندرێن بوو.
فەیسەڵ محەمەد/ دوایی باسی شەڕی هەندرێن دەکەین..
بەڕێزان بەشی دووەمی گفتوگۆی دیدارمان لەگەڵ نووسەرو سیاسەتمەدار بەڕێز جەلال دەباغ کۆتایی پێهات.
*****
بەشی سێ
فەیسەڵ محەمەد/ گوێگرانی بەڕێز سڵاوتان لێبێت، بەڕێزان لە ئەڵقەی سێیەمو کۆتایی دیدارو گفتوگۆمان بەردەوامین لەگەڵتان بۆ قسەکردن لەسەر رۆڵ و هەڵوێستی حزبی شیوعی لە سەر پرسی کوردو بەتایبەت لەم ئەڵقەیەدا تیشک دەخەینەسەر رۆڵ و بەشداریی حزبی شیوعی لە چوونیان بۆ بەرەی بەعس و هەروەها رۆڵێان لە بەیان و رێکەوتننامەکەی ١١ی ئادارو هەرەسی شۆڕشی ئەیلول و، هەروەها دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداریی حزبی شیوعی لە ١٩٧٩داو قۆناغەکانیتر درێژە پێدەدەین بە میوانداریی زۆر بەرێز نووسەرو سیاسەتمەدار بەڕێزکاک جەلال دەباغ.
کاک جەلال گیان جارێکیکە سڵاوت لێبێ، سوپاس کە دوای ٦٢ ساڵ خەبات و ماندووبوون لە بەرنامەکەشدا ماندومانکردیت کە وەڵامی پرسیارەکانمان ئەدەیتەوە.
جەلال دەباغ/ هەر سەرکەوتووبن
فەیسەل محەمەد/ زۆر سوپاس کاک جەلال گیان
کاک جەلال گیان ئێمە لە ئەڵقەکانی رابوردودا ئەوەندەی پێڕاگەیشتین، گەیشتینە ساڵانی ٦٧و ٦٨بەدیاریکراوی وێستگەیەکی گرنگ هەیە لە حزبی شیوعی لەوقۆناغەدا بەتایبەتی لە ئەیلولی ٦٧ ئینشقاقێک لەنێو ریزەکانی حزبی شیوعی عێڕاقی دروست ئەبێت کە ئەویش باڵی قیادەی مەرکەزی و لیژنەی مەرکەزییە، هۆکاری ئەم جیابوونەوەیە چی بوو؟ پاساوی عەزیز ئەلحاج چیبوو لەوەی کە لە حزب جیا بێتەوە؟
جەلال دەباغ / پاساوی عەزیز ئەلحاج ئەوەبوو کە حزب رێبازێکی یەمینی گرتۆتەبەروهیچ رێگەیەکیتر نییە ئەوەنەبێ کە راپەڕینێک لەدژی قیادەی حزب ئەنجام بدرێت و ئەوان نەهجەکە ڕاستبکەنەوە، بەڵام لە واقیعدا بەو کردەوەیە گەورەترین زیانیان بە حزبی شیوعی و خەبات گەیاند، ئەوەبوو نەهجێکیان گرتەبەر کە حکومەتی بەعس زیاتر ئیندیفاع بوو بۆ تصفیەکردنیان و بۆ لێدان و داپڵۆسینیان و بەنیسەت ئەوەش هەرچی نهێنی وئەسرارێكی حزب هەبوو خستیانە روو، بۆ نموونە لە کۆشکی کۆماری ئێمە نفوزێکی باشمان هەبوو، خەڵکێکی زۆرمان هەبوو لە ئەفسەران، هەموویان نەقڵکردن و گواستیاننەوە، جگە لەوەی هەندێکیان لێگرتن و دوورخستنەوە، لە پاشدا ئەوان هاتن تێکۆشانی چەکداریان لە زۆنگ و ئەهوارەکاندا بڕیاردا کە لەوەشدا پانزە بیست کەسێکیان ناردە ئەوێ هەموو ئینسانی تێکۆشەرو ئازابوون.
فەیسەڵ محەمەد/ سەرکەوتوو نەبوون.
جەلال دەباغ/ تەبعەن سەرکەوتوونەبوون و حزبیش زەرەرێکی زۆرگەورەی کرد بەهۆی ئەو ئینشیقاقەوە.
فەیسەڵ محەمەد/ مەبەستم ئەوەیە بپرسم کە جەلال دەباغ کادیرکی دیاری حزب لەو قۆناغەدا سەربە باڵی قیادەی مەرکەزی بوو یان لیژنەی مەرکەزی؟
جەلال دەباغ/ نەخێر من لەرووی سیاسیەوە بۆچوونەکانی ئەوان گرنگبوون، بەڵام لە رووی ترەوە وەکو هەلوێست من لەگەڵ سیاسەتی حزب قیادەی لیژنەی مەرکەزی بووم ئەوەبوو لەسەر داوای شەهیدی نەمر ئەحمەد مەحمود حەلاق و لەسەر داوای عەزیز ئەلحاج چووینە گەڕەکی ئەلقاهیرە لە ماڵێک یەکترمان دی، لەگەڵ عەزیزدا سێ چارەک، دانیشت باسی سیاسەتی خۆی کرد، من هەر گوێمگرت لەدوای ئەوە من پرسیارێکم لێکرت: ئەی هاوڕێ عەزیز هیچ رێگایەکیتر نەبوو کە تۆ بیگریتەبەر؟ کەچی بەبێ ئەوەی هیچ تەوازوعی هەبێ وتی ئەگەر لێنینیش بووایە هەر ئەو رێگەیەی دەگرتەبەر..! گوتم تۆزێک خۆنەویستبە! لەدواییدا گوتم باشە بۆ؟ گوتی لەبەر ئەوەی قیادەی حزب بریاریداوە بمکوژن.. گووتم من گارانتیت دەدەمێ کە کەس ناتکوژێ، چونکە پێرێ من هاوڕێ کەریم ئەحمەدو عومەر عەلی شێخم دیوە لە بەغدا کە تازە هاتوونەتە بەغدا لە کوردستانەوەو، بە موافەقەتی ئەوانیش تۆ دەبینم و باسی کوشتنیش بەهیچ جۆرێک نیەو، من ئەبم بە گارانتی، وتی دووکەس لە لیژنەی مەرکەزی خەبەریان بۆ هێناوم کە قەراری وادەرچووە، ناوی دووکەسەکەشی برد، گوتم دڵنیابە کە شتیوا نیە.
فەیسەڵ محەمەد/ قەرارەکە ڕاست نەبووە،
جەلال دەباغ/ نانا بەهیچ جۆرێک.
فەیسەڵ محەمەد/ دروستکراوبووە.
جەلال دەباغ/ دروستکراوبووە. گوتم کەس تۆ ناکوژێت وەرەوە پەشیمانبەرەوە لەو نەهجەت، تەبعەن نەهجێکی زۆر مەترسیداربوو، لەوەختێکی زۆر گرنگدا، چونکە لەپێش ئەوەدا بە ماوەیەک ٢٥ کادیری قیادی کۆبوونەوە، بە بەشداری بەهادین نوری و ئەوانیش بڕیاریاندا کە هەوڵ بدەن بە کودەتایەکی عەسکەری و جەماوەری، شیوعیەکان حکومەت لەناوبەرن و سوود وەربگرن لە تەجرەبەکەی بەعس بۆ لێدانی حوکمی قاسم لە ٦٣دا بەڵام ئەو ئینشیقاقە چاوەڕوان نەکراوە هاتە پێشەوە کە هەموو ریسەکانی کردەوە بە خوری، تەنانەت چەکیش دابەشکرابوون ئەوانەشی کە کەشفبوون یەکێکیان کوڕە بەنرخەکەی هاوڕێ حاجی ئەحمەد باوکی شەهید (أبو سامان) بوو کە بە حاجی ئەحمەد نەمەڵی مەشهوربوو، کە گرتیان لەبەرئەوەی ئیتیهامیان کرد بەوەی چەکی دابەشکردووەو سەریان ونکردو شەهیدیانکرد. دەیانیتری وایان شەهیدکرد، ئەو ئینشیقاقە حزبی گەڕانەوە زۆر بۆ دوواوە،
فەیسەڵ محەمەد / هەڵەیەکبوو ئەو برادەرانە کردیان.
جەلال دەباغ / هەڵەیەکی گەورەبوو کە ئەوان کردیان، بووبەهۆی ئەوەی کە بەسەدان کادیری قیادیی و ئازاو جەربەزەش بکوژرێن، یا بریندار بکرێن، یان راوبنرێن.
فەیسەڵ محەمەد/ هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو دۆخەی حزبی شیوعی چی بوو، لەو ئینشیقاقەی حزبی شیوعی چێ بوو ئەگەر بە بیرتبێ؟
جەلال دەباغ/ خۆی بیرمە، بەڵام من نامەوێ هەموو شتێک بڵێم، چونکە لەم رۆژەدا ئەبێپیاو بیرلەوە بکاتەوە چی بڵێت لە قازانجی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستانبێت.
فەیسەڵ محەمەد/ بە تەئکید ئەبێ وابێت.
جەلال دەباغ/ ئا ئێمە وەختی خۆی لە جەریدەکاندا نووسیومانە کە عەزیز ئەلحاج رۆێشتووە لەگەڵ قیادەی پارتی بە یاوەری سکرتێری ئەو دەمەی پارتی حەبیب محەمەد کەریم فەیلی لەگەڵ خوشکەکەیدا زەکیە ئیسماعیل حەقیلەگەڵ بارزانی مستەفا دانیشتوونووەعدیشیانپێداوەو ١٢-١٣ دەمانچەشیان داوەتێ و وەعدیشیان پێداوە کە ئەوان ئەو بناسن.
فیسەڵ محەمەد/ ئەتەوێ بڵێیت پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی راستەوخۆی هەبوو لە ئینشیقاقی قیادەی مەرکەزی حزبی شیوعی؟
جەلال دەباغ/ نا بەوشێوەیە بەڵام مشجع بوو، هاندەربوو، لەبەر ئەوە ئەوەش هەڵەیەکی گەورەبوو لەلایەن برادەرانی پارتییەوە ئەو وەختە کەکرا.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە، ئەی هەڵوێستی حزبی شیوعی عێڕاقی لە ئینشیقاقی ٩٦٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان چیبوو کاتێ کە باڵی مەکتەبی سیاسی جیابوونەوە؟
جەلال دەباغ/ ئێمە لەسەرەتاوەو هەتا دوایی ئەو فیکرەیەمان بڵاوئەکردەوە کە ناکۆکییەکانی ناو ریزەکانی گەل دەبێ بەئاشتی چارەسەر بکرێن و دائیمەن لە بەینابووین کە یەکبخرێنەوەو بەتایبەتی کە برادەرانی مەکتەبی سیاسی لە (هەمەدان) گەڕانەوە حەتا هاوکاریمان لەگەڵدا کردن و رامانکێشان بۆ خەباتی چەکداری لەسەری حەسەن بەگ لە دژی هێزەکانی سەدام. ئێمەو، کەمال موفتی لەو ئیشەدا کارێکی قارەمانانەی هەبوو، وەقیادەی ئەوانەی دەکرد، بەڵام بەداخەوە هەتاسەر ئەمە نەبوو، چونکە دیارە لەگەڵ رژێمدا پەیوەندییان هەبوو، چوونە مفاوەزاتەوەو بەوەش لەیەک دوورکەوتینەوەو، ئێمەش دوای ئەوە ئیدانەی ئەوەمانکرد کە ئەوان چوونەتە پاڵ حکومەت و پشتگیری ولایەنگیریی بارزانی نەمرو پارتی دیموکراتی کوردستانمان کرد.
فەیسەڵ محەمەد/ ئەوەتان پێ ئیجابیتربوو بۆ ئەو قۆناغە؟
جەلال دەباغ/ بەڵێ.
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ، باشە، بەر لە دەستپێکردنی بەرنامەکە من چەندجارێک گفتوگۆم لەگەڵ تۆ کرد تۆ لەسەرئەم ئینشیقاقە شتێکی تازەت باسکرد کە من لە سەرچاوە مێژووییەکان نەمبینیبوو، مەبەستم ئینشقاقی ٦٧ی قیادەی مەرکەزی و لیژنەی مەرکەزییە، تۆ گوتت ئەم ئینشیقاقە دوو کوتلە نەبوو سێ کوتلەبوو، باسی مەجموعەی کەوادیرت کرد، مەجموعەی کەوادیر کێبوون؟
جەلال دەباغ/ دوو کوتلەبوون: عەزیز ئەلحاج و مەجموعەی کەوادیری حیزب بە قیادەی ئیبراهیم عەلاوی.
فەیسەڵ محەمەد/ ئەمانەکێبوون؟ ئەمانە چییان ئەویست؟
جەلال دەباغ/ ئەمەش مەجموعەیە کادیربوون، لەگەڵ عەزیز نەڕۆیشتبوون، لەگەڵ حزبیش نەمان و، رەخنەیان لە سیاسەتی حزب ئەگرت و ئەیانگوت حزب موساوەمەی کردووەو حزب نایەتە سەر حوکم و حزب نەهجێکی شۆڕشگێڕیی نیە!، وردە وردە، لەسەرەتاوە هەندێ ئیجرائاتی عزیز حاجیان بەهەڵەدائەنا، وەک ئەوەی ئەوەبووهاوڕێ بەهادین نورییان گرت و، دەستبەسەرکردو هاوڕێ زەکی خەیرییان دەستبەسەرکرد. هاوڕێ بەها زوو رایکرد لە دەستیان، بەڵام هاوڕێ زەکی مایەوە تا نزیکەی ١٠- ١٥ رۆژێک، ئەوجا رایکرد لە دەستیان.
من لە بەغدا هاوڕی زەکیم دی دوای ئەوەی لەدەستیان رزگاربوو، وە بە تفصیل هەموو شتەکانی گێڕایەوە. ئەم کیتلەیە کە بە ناوی مەجموعەی کەوادیرەوەبوو، لە پاش ماوەیەک مفاوەزەیان کرد لەگەڵ عەزیز ئەلحاج و بوون بەیەک. بوون بەیەک مونەزەمە، لەگەڵ جەماعەتی عەزیز ئەلحاج چەند کەسێک زۆردیاربوون و مقاوەمەیەکی چاکی بەعسیانکرد، تەنیا ناوی دووکەس دەبەم لەوانە: شەهیدی نەمر ئەحمەد مەحموود حەلاق و شەهیدی نەمر ساڵح عەسکەری، ئەو دووانە حزب لە دواییشدا ئیعتیباری بۆگێڕانەوەو بەشەهیدانی گەل و نیشتیمان ئیعتیباری کردن.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە، لە ٦٨ گەڕانەوەی بەعسییەکان جارێکیتر بۆ سەرشانۆ، بۆ سەر حوکم، بارودۆخی حزبی شیوعی چی بەسەرهات؟ کورد بە شێوەیەکی گشتی لە چ بارو دۆخێکدابوو؟
جەلال دەباغ/ لەووەختەدا ئەوان بڵاویان کردەوە کە سوودیان وەرگرتووە لە تاقیکردنەوەکانی پێشوویان ، ئەو هەڵانەی کە کران ئەمان نایکەنەوە،
فەیسەڵ محەمەد / سوودیان کردووە لە تاقیکردنەوەی پێشوویان و ئەو هەڵانەی کە کران نایکەنەوە.؟
جەلال دەباغ / بەڵامئەمە هەرقسەبوو وادەرنەچوو، هەربەردەوامبوون لەسەر نەهجەکەیان و تەنانەت ئەو رێکەوتنانەی لەگەڵ کوردیشیان کرد پابەند نەبوون پێوەی وهەمووی شانتاج و موناوەرەبوون، هاتنەوەسەرعەینی رێباز، بەرانبەر بە حزبی ئێمەش، خەڵکێکی یەکجار زۆریان ئیعدامکرد، لە زمنی ئەوانە ٣٠ کەس کە ئیتیهامیانکردن بەوەی حزب لەناو عەسکەرییەکاندا تەنزیمی کردووە، ٣٠ کەسیان هێنا هەر سییان یان ٢٩یان ئیعدامکردن.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە، لەپاش دوو سال لە گەڕانەوەی بەعس بۆ سەر حوکم رێکەوتنێکی گرنگ لەنێوان شۆڕشی کوردو حکومەتی ئەوکاتەی عێڕاقیدا دروستدەبێ، کە هەندیجار بە بەیاننامەی ١١ی ئادارو هەندێجار بە رێکەوتننامەی ١١ی ئاداری ٩٧٠ ناودەبرێت. ئەم رێکەوتننامەیە چۆن کەوتەوە؟ بۆچی حزبی شیوعی بەشدار نەبوو لەم رێکەوتنەدا؟
جەلال دەباغ/ ئەم رێکەوتننامەیە یەکێتی سۆڤیەت و حزبی شیوعی رۆڵێکی کاریگەریان هەبوو لە ئەنجامدانیدا، بەهەموو نەوعێ زەبریان ئەخستە سەر حکومەت کە لەگەڵ شۆڕش و قیادەی شۆڕش رێککەوێ، بەڵام لەپاشدا کە ئەوان قەناعەتیانکرد کە نابێ حزبی شیوعی تیابێ، برادەرانی پارتیش ئەمەیان بڕیاردا، کە ئەمەیان بڕیاردا ئێمە لەدەرەوە ماینەوە، ئەوان چوار ساڵیان دانابوو لەو چوار ساڵەدا خۆیان بە قوەتکرد، چاویان لەناو ریزەکانی شۆڕش و پارتیدا چاندو، زۆر شتیتریانکرد، لە پاشدا دەرکەوت کە هەموو قسەکان وشتەکانیان درۆیە، پێشئەوەی ئەوە ئاشکرابێ حزب لەگەڵیان نزیکبۆوەو ویستی رێکەوتنی دوو قۆڵی بکا، پێشیگوتن کە ئێمە یەینە ئەو تەحالوفەوە کە ئێوە لەگەڵ پارتیتانکردووە، هیچ لایەکیان قوبوڵیان نەکرد.
فەیسەڵ محەمەد/ بۆچی؟ پارتی رازینەبوو یان حزبی بەعس؟
جەلال دەباغ/ هەردووکیان رازی نەبوون. پارتی شەش وەزیری هەبوو ئێمە دوو وەزیرمان هەبوو، عامیر عەبدوڵاو موکەڕەم تاڵەبانی کەچی لەبەردەمی مەقەرەکانماندا ئەیاننووسی: "جاش مەرکەزی"! ئێ کاکە ئەگەرئێمە جاش بین ئەی ئێوەچین؟شەش وەزیرتان هەن.
فەیسەڵ محەمەد/ ئەگەر بەژمارەی وەزیرەکان بووایە...
جەلال دەباغ/ ئەگەر بە ژمارەی وەزیرەکان و هاوکاری بێ. نەهاتن، نەهاتن، سەرەتای شەڕتازەبوونەوە دەرکەوت. قیادەی حزبی ئێمە وەفدێکی پێکهێنا لە چوار پێنچ هاوڕێ بە قیادەی هاوڕێ عەزیزو چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و لیژنەی مەرکەزی، لەبەغدا وەفدێکی پارتییان دی بە قیادەی کاک سامی عەبدوڕەحمان و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و لیژنەی مەرکەزی. لە ئەنجامی گفت وگۆیەکی زۆردا سامی بە سەراحەت گوتی: "هاوڕێیان عەزێتی خۆتانمەدەن شەڕ هەر ئەبێتەوە". حزب هەوڵی ئەدا بە ئاشتی چارەسەر بکرێ وشەڕنەبێتەوە.
فەیسەل محەمەد/ بەڵام ئەوان شەڕیان ئەویست.!
جەلال دەباغ / گوتیان شەڕ ئەبێتەوە. چۆن؟ کاک سامی رەحمەتی گوتی: "ئەمریکا بڕیاری داوەو هیچ کەس هیچی پێناکرێ و شەڕ ئەبێتەوە"، یەعنی بە رەغبەتی ئەمریکا ئەجوڵینەوەو شەڕ ئەبێتەوە، ئیتر لەبەر ئەوە مفاوەزەکە فەشەلبوو شەڕەکە تازەبۆوە. لەو فەترەیەی ئێمە مابووین، نەچووبووینەوە پاڵ شۆڕش یارمەتییەکی باشی پێشمەرگەکانمان دا، زیاد لە دوو هەزار کەسمان لە مردن رزگارکرد، چەندەها کەس دەمانچەو چەکیان دەهێنا لای ئێمە دایان دەنان وبەهەموو شێوەیەک یارمەتیمان ئەدان، ئێمە نامەوێ ئەو شتانە بڵێم و وەک ئەوەی بدرێتەوە بەچاویاندا، بەڵام هەڵوێستێکی شیوعییەکان زۆر دیاربوو بۆ یارمەتی ئەوان، نەک هەر لێرە ئەوانەشی دوورخرانەوە، بە هەزاران کەس بۆ جنوب و بۆ ناوڕاست دوور خرانەوە، لەوێش مونەزەماتی حزبی ئێمە هاوکاریانبوون لەگەڵیاناو من ئەو قسەیەم لە شەخسی برادەری خۆشەویستم کۆچکردوو مامۆستا شێرکۆ بێکەس بیستووە کە لە ناحیەی بەغدادی بوو، لەبەرئەوە ئەوشتانە بەوجۆرە رۆیی، بەداخەوە ئیتر لە دواییدا ئەوەبوو حزب دەستی لەوەش هەڵگرت و لەگەڵ پارتیا رێکەوتەوەو چووە ناو شۆڕشەوە.
فەیسەڵ محەمەد/ باشە، لەساڵی ١٩٧٣ حزبی شیوعی عێڕاقی دەچێتە نێو بەرەیەکەوە کە بەعسیشی تێدایە، چوونی حزبی شیوعی عێڕاقی لەو کاتەدا بۆ ناو بەرەی بەعس چیبوو؟ ئەمە رەخنەیەکی توندە هەمیشە رووبەڕووی حزبی شیوعی دەکرێتەوە لە مێژووی سیاسی خۆیدا. بۆچی چوونە ئەم بەرەیەوە ؟ ئایا دەستکەوتی حزبی شیوعی و کورد چیبوو لە بەشداریکردن لەم بەرەیەدا؟
جەلال دەباغ/ بە بۆچوونی خۆم دەڵێم ئەوبەرەیە هەڵەبوو، بەڕای خۆم دەڵێم هەڵەبوو، ئەم رەئیەش هەر هی ئێستانیە، ئەوساش گوتوومە، یەکێک لە قیادیەکانی حزب کە هاوڕێ سڵێمان یوسف إسگیفان بوو(أبو عامل) کە پیاوێکی زۆر راستگۆو ئازاو نەبەزبوو، کە لە کوردستان یەکماندی گوتی: "هاوڕێ جەلال کەتۆ قسەت دەکرد لە دژی بەرەو من وەڵامم ئەدایتەوە، لەناخەوە پێمخۆشبوو، رەئەکەی تۆم پێخۆشبوو بەڵام لەبەر ئیلتیزامی حزبی نەمدەتوانی لەوێدا، نوێنەری حزب بووم ئەبوایە دفاع لەسیاسەتی حزب بکەم و، نەمدەتوانی هیچیتر بڵێم، بەڵام ئەوەی تۆ بە ئێمەت دەکرد منیش لەملا بە لیژنەی مەرکەزی و مەکتەبی سیاسیم ئەکرد"، کە خۆشی یەکێکبوو لە بەرپرسانی خگی عەسکەری و ئەندامی مەکتەبی سیاسیبوو، بەڵام ئەو وەختە کۆمەڵێک شت رووی دا، هەر ناگەڕێتەوە سەر حزب. چونکە لایەنەکانیتریش ئیجابی نەبوون، ئەوە بەعس تۆ چاوەڕوان ناکەی کە ئیجابیبن. سیاسەتیان دیارە، ئەی باشە برادەرانی پارتی بۆ ئەو واقیعە تێنەگەیشتن؟ لەبەرچی هەر مانەوە لەسەر ئەوەی دژی ئێمە کاربکەن و" بەجاش مەرکەزی"! ناوی حزب بەرن؟ ئەوە کارێکی وایکرد کە تاماوەیەک لێک دووربکەوینەوە، هەتا بە کردەوە بۆیان دەرکەوت کە رێکەوتنەکە سەری نەگرت، لەو چوار ساڵەدا ویستیان شۆڕش و پارتی بنکەنگ بکەن و ئەوان سیاسەتی خۆیان بچەسپێنن، لە پاشدا ئەوەبوو وردە وردە ئیتر شەڕیشیان تازە کردەوە.
فەیسەڵ محەمەد/ لەگەڵ تیکچوونی پەیوەندیی نێوان بەعس و شۆڕشی کورد لەو قۆناغەدا بەتایبەتی لە٩٧٤ دا ئەوکات بارودۆخی حزبی شیوعی چی بەسەرهات؟
جەلال دەباغ/ ئەوکات حیزب لە مارتی واتە لە ئاداری ١٩٧٨دا، کۆمیتەی ناوەندیی کۆبوونەوەیەکی کرد زۆر بە ڕاشکاوانە رەخنەی لە بەعس گرت، لە سیاسەتیان بەرانبەر بە مەسەلەی کوردو، بەرانبەر رێکەوتنەکەی ئادار، بەڵام ئەو وەختە کۆمەڵێک شت روویدا هەر ناگەڕێتەوە سەر حیزب، چونکە لایەنەکانیتریش ئیجابی نەبوون، ئەوە بەعس تۆ چاوەروان ناکەیت ئیجابیبن، سیاسەتیان دیارە ، ئەی باشە برادەرانی پارتی بۆ ئەو واقیعە تێنەگەیشتن؟ لەبەرچی هەر مانەوە لەسەر ئەوەی لەدژی ئێمە کاربکەن و بە "جاش مەرکەزی"! ناوی حزب بەرن؟ ئەوە کارێکی وایکرد کە تا ماوەیەک لێک دوور بکەوینەوە هەتا بە کردەوە بۆیان دەرکەوت کە رێکەوتنەکە سەری نەگرت لەو چوار ساڵەدا بۆیان دەرکەوت کە ویستیان شۆڕش و پارتی بن کەنگ بکەن و ئەوان سیاسەتی خۆیان بچەسپێنن، لەپاشدا ئەوەبوو وردە وردە ئیتر شەڕیشیان تازەکردەوە.
فەیسەڵ محەمەد/ لەگەڵ تێکچوونی پەیوەندیی نێوان بەعس و شۆرشی کورد لەو قۆناغەدا بەتایبەتی لە ١٩٧٤ئەوسا بارودۆخی حزبی شیوعی چی بەسەرهات؟
جەلال دەباغ / ئەو کات حزب بالزبت لە مارتی واتە ئاداری ١٩٧٨دا کۆمیتەی ناوەندی کۆبوونەوەیەکی کرد زۆر بە ڕاشکاوانە رەخنەی لە بەعس گرت بەرانبەر بە مەسەلەی کوردو سیاسەتیان بەرانبەر بە رێکەوتنەکەی ئادارو جێبەجێ نەکردنی و ئەو شتانە، کە ئەوان ڕاستنەبوون چ لە رێکەوتن لەگەڵ پاتی و چ لە رێکەوتن لەگەڵ ئێمە، لەبەر ئەوە ئەوە ئیدانەکراو داواکرا کە دەست لەو سیاسەتە هەڵگرن.
فەیسەڵ محەمەد/ هەست ناکەیت هەڵەکە ، بە بڕوای جەلال دەباغ هی کورد خۆی بووبێت؟ هەم پارتی یەک تەرەفە چووە ناو رێکەوتنەکەوە هەم دواتریش شیوعی یەک تەرەفە چووە ناو بەرەکەیەوە. هەستناکەیت بەعس کەڵکی لەمە وەرگربێت؟
جەلال دەباغ/ ئەی تەبعەن بەعس ویستی سیاسەتی "فرق تسد" پەیڕەو بکات "ناکۆکی بخەرەوە خۆت دەبیە سەرکردە" حزب خۆشی دانی ناوە بە هەندی هەڵەیدا لە بەڵگەنامەی "هەڵسەنگاندنی سیاسەتی حزب لەو قۆناغەدا" ئنجا کە ئەمەبوو حزبی بەعس ئاگری گرت لە رۆژنامەی الپورەو رۆژنامەکەیتریان(الراصد) کە سەر بە خیراللە گەلفاح بوو، دەستیان کرد بە هێرش بردنە سەر حیزب و وەڵامدانەوەی ئەو سیاسەتەی حزب کە وەڵامێکی سووک و چرووک و لاواز بوو، بەڵام حزب لەوەوە ئیتر وردە وردە بڕیاریدا کە سیاسەتی خۆی وا لێبکات کە لەو وەزعە بکشێتەوەو، کادیرەکان و قیادیەکان و ئەوەی بۆی بپارێزرێت، زەرەر لە نیوەیی بگەڕێتەوە باشترە، لەبەرئەوە ئیجرائات کرا کە زۆر لە کادیرەکان بڕۆنە دەرەوە یان لەناوەوە ئیختیفا بکەن وئەوە بکەن چونکە بۆ نمونە ساڵێک پیش ئەو کۆبونەوەیە لە ساڵی ٩٧٧دا سێ هەزارکەس زیاتر بانگکراون تەحقیقیان لەگەڵ کراوە، سجنکراون، ئازاردراون بە توهمەی شیوعییەت، ئێ ئەمە چۆن رێکەوتنێکە؟ مەعنای وایە سیاسەتی بەعس ئەیویست هەردوولامان یەکنەگرین و زەعیفبین،
فەیسەڵ محەمەد / هەردوو لاتانی بەکاردەهێنا بۆ مەبەستەکانی خۆی.
جەلال دەباغ / ئێمە هەستمان بەوەکردبوو بەباشی حزبی ئێمە، هەستمان بەوەکردبوو کە بەعس چی دەوێت وەئەگەر ئێمە زەعیفبین پارتیش زەعیف دەبێت، چونکە حەلقەی مەرکەزی لەوەدا حیزبی شیوعییە، بەڕاستی یەعنی ئەبێ هەموو هێزەکان سەرنجی حزبی شیوعی بدەن کە زەعێف نەبێ، چونکە زەعیفبوونی حزب زەعیف بوونە بۆ خۆشیان،هەروەها ئەو لایەنانەیتریش هەر لایەنێکیان زەعیفبن و موشکیلەیان بەسەربێ زەعیفبوونە بۆ حزبی شیوعی، چونکە بزاڤی رزگاریخوازیی گەلی کوردستان هاوپەیوەندە بە یەکەوە، سەرکەوتنی هەر جەناحێک و حزبێک سەرکەوتنە بۆ لایەنەکەیتر..
فەیسەڵ محەمەد/ باشە بەڵام دەوتری لە هەرەس و نسکۆی شۆڕشی ئەیلولدا ساڵی ١٩٧٥کە حزبی شیوعی بەجۆرێک لە جۆرەکان، خۆشحاڵبووە بەم کۆتایی هاتنەی شۆڕشی کوردو زەعیفبوونی لایەنە کوردیەکان و ئاهەنگی گیڕاوەو
جەلال دەباغ/ ئەوە هەمووی دەگوتری، بەڵام لە واقیعدا وا نییە، لە واقیعدا شتێکیتر هەبوو لەو وەختەدا..
فەیسەڵ محەمەد/ چی هەبوو؟ هەڵویستی ئێوە چیبوو؟
جەلال دەباغ/ پێش ئەوە رەئوفی حاجی قادر کە کادرێکی پیشکەوتووبوو تێرۆرکرا، کۆمەڵێهاوڕێ تێرۆرکران..ئەوجا هێرش برایە سەر لقی دەی حزب، لەگەڵ لقی چواری حزب لە منگقەی دەربەندیخان بووبە شەڕێک کە ئەو شەڕە فەرزکرا بەسەر برادەراندا، برادەران ئەو شەڕەیانکرد، بەڵام باشبوو زوو سەیتەرەی بەسەردا کراو کۆتایی پێهات. ئەوە کە کرا، ئینتیکاسەکە رووی دا، هەندێ کەس ناوی دەنێن ئاشبەتاڵ، ئێمە ناوی دەنێین ئینتیکاسە،
بۆ شۆڕش روویدا، ئەوە گەورەترین نەهامەتی بوو بەرانبەر بەمیللەتی کوردکراو، ئێمە بەهیچ جۆرێک شیوعییەکان، قسەم لەوەنییە تاکوتەرا یەکێک کەسی لای ئەوان کوژرابێ و دوژمنایەتی هەبێ و شتیوا، بەڵام وەک حزب ئێمە خۆشحاڵ نەبووین..
فەیسەڵ محەمەد/ خۆشحاڵنەبوون..هەندێ بۆچوونی پێچەوانەی ئەم بۆچوونە هەیە ئەڵێن حزبی شیوعی هەوڵیداوە کە شۆڕش بەردەوامبێ و چەکی پەیداکردووەو هەندێ هەوڵی هەبووە بەڵام پشوویەک ئەدەین وپاشان بەردەوام ئەبین.
بەڕێزان سڵاوتان لێبێ گەڕاینەوە بۆ لاتان:
فەیسەڵ محەمەد/ کاک جەلال دەباغ بەرلە پشووەکە باسی ئەوەمکرد کە بۆچوونیتر پێچەوانەی ئەم بۆچوونەش هەیە، سەبارەت بەوەی کە حزبی شیوعی هەوڵیداوە کە شۆڕش بەردەوامبێ و ئەم بۆچوونەیان چەند ڕاستە؟
جەلال دەباغ/ ئەمە ڕاستی تێدایە بەڵام هەموو راستییەک نییە، چونکە لەسەردەمی شکستیدا زۆر زەحمەتە لەشکرێک کە شکستیی خواردبێت خێرا هەستێتەوە، بەڵام بیر لەوە ئەکرایەوە کە هەوڵ بدرێ بچینە بەرەی موعارەزەوەوخۆمان کێشاوەتەوە لە زۆ شوێنداو لەدەرەوە، لەهەموو کۆڕو کۆمەڵە نەتەوەیی و نێو نەتەوەییەکاندا هاوڕێیان رۆڵێکی چالاکیان گێڕا لە دژی ئەو سیاسەتەی بەعس و بۆ هاوکاریی میللەتی کورد ، لە چمنی ئەوانە هاوڕێ سەلام عادل، هاورێ عەزیز محەمەد کەلە کۆبوونەوەی ساڵی نۆ سەدو شەست و چوارەوە بوو بە سکرتێری یەکەمی حزب. ئەمانە دەورێکی زۆری هەبوو بۆ ریسواکردنی سیاسەتی بەعس لەناو کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکاندا، بەڵام درەنگتر هەوڵدرا کە چەکمان هەبێ و بێینە پاڵ شۆڕش، وەفیعلەن ئەوەبوو هاتینەوە پاڵ شۆڕش و دوایی هێزیش دروستکرایەوە، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش دروستکرا، قیادەی موەقەتەش زۆر وجودی چالاکی کرد..
فەیسەڵ محەمەد / بەرلەوانە، ئەمەوێ جارێ لەسەر بارودۆخی حزبی شیوعی، ئەوترێت لە ٩٧٧و ١٩٧٨ بەتایبەتی لە دوای کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عێڕاق لە ئاداری ١٩٧٨داو بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت لەو کۆبوونەوەیەدا. ئیتر بە ڕاشکاوی ئێوە رەخنە لە سیاسەتی حکومەتی ئەوکاتەی عێڕاقی دەگرن، حکومەتی بەعس، بەوە زۆر توڕەدەبێ و بە جۆرێک دەکەونە هێرشێکی بەربڵاوو داپڵۆسین بەرانبەر بە حزبی شیوعی، تەنانەت باس لەوە دەکرێت، نزیک بە حەوت هەزار کەس بانگ دەکرێن لەلایەن حزبی بەعسەوەو لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێ. باس لەوە دەکری کە لەو ساڵانەدا بەڕێز کاک جەلال دەباغ بۆ ماوەی مانگێک خۆی دەشارێتەوەو حزب دەچێتە قۆناغێکەوە کە ئیتر بە جۆرێک لە جۆرەکان تووشی کشانەوەو خۆشاردنەوە دەبێت و هەندێک لە کادیرە باڵاکان دەچنە دەرەوەی وڵات، لەم کاتەدا بڕیاری چیتانداوەو ئەو کات جەلال دەباغ چی بەسەرهات؟
جەلال دەباغ / ئەوکات سکرتارییەتی حزب لەڕێگەی هاوڕێ ئەبوشروقەوە(جاسم حەلوائی) دیدارێکی لەگەڵ من کرد گوتی ئێمە ئەمانەوی بڕیاربدەین کە تۆ لە ناوەوە بمێنیتەوە،
فەیسەڵ محەمەد/ بەتایبەتی لە سلێمانی؟
جەلال دەباغ/ لە بەغدا من لە بەغدابووم. لە بەغدا بمێنیتەوەو بەرپرسی تنڤیمات بیت و ئیش بکەیت. وە یەکێکمان داناوە فڵان کەس، نامەوێ ناوی بەرم، بۆ یارمەتیدەرت، وتم من ئامادەم..
فەیسەڵ محەمەد/ بۆچی ناوی نابەیت؟
جەلال دەباغ/ "عەمری خوایکردو پێویست ناکات" گوتم من ئامادەم بمێنمەوە، بەڵام ئەو کەسەم قەبووڵنییە، لەبەر ئەوەی کەسێکە لە جەوهەردا موعادیە بە حزب و زۆر موعەقەدەو ئەمانە، دوایی هاوڕێ ئەبو شروق گوتی وەڵاهی ئەو قسەیەت دەگەیەنم بە حزب. لەپاشدا گوتی قسەکەی تۆ ڕاست دەرچوو، چونکە بە ئاشکرا کەوتە معاداتی حزب و دەیان مەقالی چدی حزب نووسی و کتێبێکی ئا ئەوەندەشی دەرکرد لە چدی حزب. لەبەر ئەوە خۆشی نازانم پیاو بڵێ " إن بعچ الڤن إپم" هەندێ گومان گوناحە ئایا پەیوەندیی لەگەڵ لایەنێکی کێ هەبوو؟ ئەوەیان باسێکیترە.
فەیسەڵ محەمەد/ تۆ وەکوو شیوعییەک بڕوات بەوە هەیە " إن بعچ الڤن إپم."؟
جەلال دەباغ/ ..ئاوا؟ قەیدی چییە؟ هەندێ گومان لە خەڵکێک رەنگبێ گوناحبی کە تۆ معلوماتی تەواوتنەبێ، ساغت نەکردبێتەوە ئەمە نۆکەری کێیە؟! بەڵام ئێمە گومانمان هەبوو کە ئەمە وابەستەی چ لایەنێکە..
فەیسەڵ محەمەد/ باشە بەڵام ئەو بڕیارەی حزب لەسەر جەلال دەباغ ئەگۆڕدرێ پێموایە لە ١٩٧٨..
جەلال دەباغ/ لە عەینی وەخت
فەیسەڵ محەمەد/ داوات لێدەکەن کە بچیتە سوریەو شام بەمەبەستی دەرکردنی هەندی لە کادیرەکان، بە مەبەستی ناردنەوەی هەندێ لە پیشمەرگە ئامادەکراوەکان بۆ کوردستان،
فەیسەڵ محەمەد/ بەڵێ..ئیتر ئێوە لەو قۆناغەدا پێموابێ بڕیاری خەباتی چەکداری ئەدەن..
جەلال دەباغ / هەر ئەو وەختە هاوڕێ ئەبو شروق(جسم حەلوائی) لە دیدارێکی دووەمدا گوتی: " حزب بڕیاریداوە تۆ بچیتە سلێمانی هەوڵ بدەی یەک دوو مەحەتە دابنێی بۆ ئەوەی هاورێیان کە دێن بە سڕی لەو ماڵانە بژین
فەیسەڵ محەمەد/ ماڵی حزبی؟
جەلال دەباغ / ماڵی حزبی نەناسراو، دوایی هەوڵ بدەی تۆ بە یارمەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران و حزبی تودە ڕێگە بکەیتەوە بۆ چیاکانی کوردستان و حەتا بۆ ئێران بۆ رۆیشتنەدەرەوەی هاوڕێیان..
فەیسەڵ محەمەد/ بۆچی بەیارمەتی حزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران؟
جەلال دەباغ / چونکە ئێمە ئەوکاتە هاوکاریمان دەکردن..
فەیسەڵ محەمەد/ بۆچی بە یارمەتی کۆمەڵەی ئێران نەبێ لە کاتێکدا ئێوە هەردوولا
بیری چەپن؟
جەلال دەباغ / ئەو وەختە کۆمەڵەی ئیران لەوێ وجودی نەبوو، وەکو حزبی دیموکراتی کوردستان.
فەیسەڵ محەمەد / لە ١٩٧٩؟
جەلال دەباغ / بەڵێ.. یەعنی.. ئێمە پەیوەندییەکی زۆرمان لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستان- ئێران هەبوو، چونکە ئێمە زۆر یارمەتیمان داون، ئەوانیش خواخوایانبوو یارمەتیمان بدەن.
فەیسەڵ محەمەد / باشە ئەم پەیوەندییە پێتوانییە لەسەردەستی سەرکردەی کۆچکردوو عەبدورەحمانی قاسملۆبووبێت؟ کە کاتی خۆی تودەبوو، تودە جۆرێک لە عگفی هەبووبێ؟..
جەلال دەباغ / نەخێر پێش ئەویش. من دوایی هاتمە سلێمانی، مەلا ئەحمەدی بانیخێڵای لێرە بوو، کۆبووینەوە، لە بیرەوەرییەکانی خۆیدا بە درێژی باسی کردووە کە لە ماڵی برایەکەم، برا برای قەبووڵ نەدەکرد، ئەو ئێمەی قەبووڵکرد کە لەوێ کۆبوونەوە بکەین.
فەیسەڵ محەمەد / لە ماڵی براکەی خۆت؟
جەلال دەباغ / لە ماڵی براکەی مندا.
فەیسەڵ محەمەد / کەمال؟
جەلال دەباغ / کەمال..بەڵێ.. لەوێ بڕیارماندا کە بچینە چیاو، مقاوەمەی موسەلەح بکەین و ئەو هاوڕێیانەی لە جنوب و وەسەگەوە دێن و، لە کوردستانەوە دێن رەوانەی مەقەراتیان بکەین بۆ پاراستنیان.. ئەو بڕیارە لەوێ درا دوایی کەمالی برام، جەوازی سەفەری دەرهێنا گوتی بۆ تۆ، بەمەلائەحمەدی گوت، ئەویش گوتی بۆ من جارێ قەیناکە، بۆ جەلالی دەربێنە، چونکە ئەو دەبێ لەدەرگاوە بڕوات بۆ لبنان و قیادەی حزب و مەکتەبی سیاسی ببینێ و لە پەنجەرەوە بگەڕێتەوە، بەنهێنی.
فەیسەڵ محەمەد / کەواتە لەم قۆناغەدا بەبڕیاری حزب جەلال دەباغ دەچێە سوریە وشام و لبنان بۆ دروست کردنی مەفاریزو بۆ ناردنی چەک و پێداویستی وناردنەوەی هەندێ لە سەرکردەکانی حزبی شیوعی لەدەرەوەی وڵات
جەلال دەباغ / مەکتەبی سیاسیم دی لەوێ لەرێگەی هاوڕێ کەریم و هاوڕێ ئەبو فاروق و ئەوانیترەوە، وتیان تۆ ئەبێ ئەم ئیشەمان بۆ بکەیت. گوتم من کابرایەکی نووسەرو ئەوەم بەکاری ئەوە نایەم لەگەڵ قاچاغچی و ئەوانە، گوتیان نەخێر تۆهەر سەرکەوتوو دەبیت تیایدا فیعلەن دوو خەتیان دروستکرد، خەتێکیتر بەقیادەی یەکێکی مەکتەبی سیاسی فاشیلبوو، خەتەکەی من ناجیحبوو.
فەیسەڵ محەمەد / بە قیادەی کێ بوو ئەو خەتە فاشیلە؟
جەلال دەباغ / پێویست ناکات کارێکی حزبییە. من سەرکەوتووبووم، وە فیعلەن لە ماوەیەکی کورتدا ١٢ تەن چەک لەوێبوو، ناردمان بۆ کوردستان.
فەیسەڵ محەمەد / لە یادداشتەکانت خوێندمەوە بۆ من جێگەی پرسیاربوو. چۆن چەکتان پەیدا ئەکرد؟ تۆ کە دەچیتە سوریەوشام بەنهێنی کارتان دەکرد. هاوکاریی حیزبی شیوعی سوری بۆ ئێوە، خالید بەگداش و هاوڕێیانیترتان تا چەندبوو؟
جەلال دەباغ / ئێمە لەسەرەتادا بە نهێنی کارمان دەکرد، بەڵام لە پاشدا کە برادەران إتصالیانکرد بە حکومەتەوە لە سوریە بووین بە رەسمی.
فەیسەڵ محەمەد / تا چەند؟
جەلال دەباغ / تقریبەن تا شەش مانگێک .. لەو فەترەیەدا بە قەراری حزب و بە قەراری مام جەلال من تەکلیفکرام، کە مەسئولی مونەزەمەکەمانبووم، لە قامیشلی، بچم لەگەڵ شەهید شەماڵ بە نهێنی (شێخ محەمەدی باخ) کە مەسئولی یەکێتی بوو لە قامیشلی لەوێ ئیش بکەم وەک پێشمەرگەیەکی یەکێتی،
فەیسەڵ محەمەد / بۆ بە قەراری مام جەلال؟ بۆچی وەکوو یەکێتییەک؟ تۆ کادیرێکی دیاری حزبی شیوعی بوویت؟
جەلال دەباغ / حزب خۆی بڕیاری دا، چونکە
فەیسەڵ محەمەد / مام جەلالیش لە سوریەبوو؟.
جەلال دەبێغ / مام جەلالیش لە سوریەبوو، لەماڵی أبو جەنگۆ من چووم یەکترمان دی، لەگەڵ هاوڕێیان رەمۆ شێخۆ( ئەبو جەنگۆ)، عەزیز محەمەدو کەریم ئەحمەد و مام جەلال دانیشتبوون نانیان دەخوارد، فەرموویان لێکردم گوتم سوپاس نانمخواردووە، دوایی شێخ شەماڵ هات(یەعنی شێخ محەمەدی باخ) مام جەلال گوتی: ئەم کوڕە- جا مام جەلال ئەسراری لا نەبوو- گوتی ئەم ئەبو مەحمودە جەلال دەباغە- منی کەشف کرد، وتی بە چاهیری تۆ مەسئولی ئەو دەبیت لە قامیشلی، بەڵام لە واقیعدا ئەو بەرپرسی تۆیە!
فەیسەڵ محەمەد / تۆ وەک کادیرێکی یەکێتی.
جەلال دەباغ / ئا..بەڵام گوتی لە جەوهەردا ئەو مەسئولی تۆیە. ئاوای گوت مام جەلال،
فەیسەڵ محەمەد/ باشە، ئەوکاتە ئەوان مەبەستم یەکێتییە، ئەوانیش بە نهێنی کاریان دەکرد؟.
جەلال دەباغ / نەخێر ئەوانیش بە عەلەنیبوون.
فەیسەڵ محەمەد / ئەوان بە عەلەنی بوون، بەس ئێوە بە نهێنی بوون.
جەلال دەباغ/ ئێمە نهێنیبووین ، ئەوان موستەودەعێکی گەورەیان هەبوو، دوو هێندەی ئەم هۆڵە دەبوو، ئەوە هەمووی چەکبوو
فەیسەڵ محەمەد/ جبەخانەو چەک و..
جەلال دەباغ/ بەڵێ بەڵێ کەچووم لەوێ پێی گوتبوو، شەهید شەماڵ گوتی چیت ئەوێ بینێرە، چونکە ئێمە پارتی رێگەناداهیچ دەرباز بکەین. ئینجا من جارێکیان٦٠٠ زەمزەمیەم نارد، جارێکیان بارێکی پێچابۆوە، دوو هاوەنی بچکۆلەم نارد ٦٠ ملم
فەیسەڵ محەمەد / باشە ئەمانە چۆن ئەگوێزرانەوە..چۆن،
جەلال دەباغ / ئینجا گوێ بگرە، دەمانچەی مەکاریۆف هەبوو، هەر سندۆقێ یەکێکی زیادی لەگەڵدابوو، زیادەکەی ئەدا بەمن ٣ دەمانچەبوو. لە پاشدا لەگەڵ ئەوان ئیشم دەکردو ئەمانە برادەرێک بەداخەوە خەڵکی تورکیا بوو، دوایی شەهیدکرا، ناوی نەجمەدین بیوک قەیابوو، ئەهات بۆئەمدیو منیش، شێخ شەماڵ نەیدەتوانی، من دەچووم سەیارەکەی ئەوم وەردەگرت
فەیسەڵ محەمەد / دەدەقەدەبوو؟ یان
جەلال دەباغ / هی یەکێ لەو حزبانەی تورکیابوو بەڵام بوو بوو بە یەکێتی. زۆر دۆستی شەخسیی مام جەلالبوو، نەجمەدین بیوک قەیا، ئەهاتە ئەمدیو، حەماڵی دەهێنا لە نیوەشەودا لەسەر سنوور منیش ئەچووم هەشت فەردە، دە فەردە چەکم ئەدایە ئەیبرد بۆ ناو تورکیا، بۆ ئەوەی لەوێوە بتوانن بە شکڵێ لە ئەشکاڵ دەربازی بکەن.
فەیسەڵ محەمەد / دەربازیکەن، ئەوانەی ئەهاتنەوە دەربازیکەن بۆ تورکیا، ئەگەڕینەوە، ئەگەر لەبیرت مابێ،
جەلال دەباغ / ئەماننارد، ئێمە دووسێ گریقمان هەبوو، ریگەیەکیان خۆمان مەفرەزەمان دروستکرد کە پێیان ئەوت مەفرەزەی رێگا- الگریق، ئەوانە لەکۆمەڵێک پێشمەرگەی جەربەزەو ئازابوون
فەیسەڵ محەمەد / کێن؟ ئەگەر یەکدویان بڵێیت.. لەبیرت بێ.
جەلال دەباغ / أ.بو هدیل مپلا کە شەهیدکرا، أبو، زۆریان شەهیدکران و هەندێکیشیان ماون
فەیسەڵ محەمەد / لە ڕێگەی مەفرەزەی رێگاوە چەکەکان ئەگەیشتن بە کوردستان؟
جەلال دەباغ / هەندێکیان..هەر ئەوە رێگەمان نەبوو، هەندێ رێگە، ئێمە لەگەڵ موهەریبەکان (قاچاخچییەکان) ئیتیفاقمان کردبوو، بەیارمەتی ئەحزابەکان، ئەحزابە کوردییەکان، هەندێکیان بە نرخێکی زۆر هەرزان، هەندێکیان بە پارە بۆیان ئەناردین
فەیسەڵ محەمەد / باشە، گوتت یارمەتی ئەحزابە کوردییەکان. کێبوون ئەو حزبانەی کە لەو رۆژگارەدا هاریکاری حزبی شیوعییان دەکرد بۆ گواستنەوەی چەک؟
جەلال دەباغ / یەک دووجار پەکەکە، ئێمە چەکداری دوو مەفرەزەمان کردوون، ئەوانیش هەر یەکەی سەرویەک کڵاشینکۆف و چوار مەخزەنیان بۆ ئێمە برد. ئیتر نەیانبرد،
فەیسەڵ محەمەد / ئەی دەدەقەدە؟
جەلال دەباغ / دەدەقەدە، کاوە، دەنگی کاوە، رزگاری، ئاڵای رزگاری، هەموویان.
فەیسەڵ محەمەد / حزبی شیوعی سوری.؟
جەلال دەباغ / حزبی شیوعی سوری، هەموو حزبەکانی سوریە، ئەوانەی نیشتیمانپەروەر بوون وەکو: پارتیا دیموکراتیا کورد، وەکو حزبی سۆسیالیستی کورد، وەکو جەماعەتی کەمالی حەمەد ئاغا کە پارتیبوون، جەماعەتی سەیدا عصمەت کە پارتی چەپبوون، ئەحزابەکانی تری ئەوێ، حزبی سۆسیالیست، حزبی دیموکراتی تەقەدومی جەماعەتی حەمید دەروێش، هەموویان کەم و زۆر یارمەتییانداین..
هەندێک بۆ ئێمە مالەکانیانکردبۆوە، هەر ماڵەی، هەندێ دەماڵیان دەداینێ، برادەرانمان دەنارد، هەرماڵەی پێنچ برادەر، حەفتەیەک دووحەفتە لەوێ دەبوون تا ئەڕۆیشتنبەڵام هیچیان بەقەدەر حزبی شیوعی، جەماعەی خالید بەگداش، یارمەتیی ئێمەیان نەداوە
فەیسەڵ محەمەد / باشە.. تۆ لەو سەردانەت بۆ شام ئەو فەترەیەی کە لەوێ بوویت خالید بەگداشت بینی ئایا حزبی شیوعی سوری لەو کاتەدا بە ئاشکرا سیاسەتیان ئەکرد؟.
جەلال دەباغ / بەڵێ بەئاشکرا..
فەیسەڵ محەمەد / ئەی بۆچی ئێوە بە نهێنی؟
جەلال دەباغ / دوایی جوابیان بۆ من نارد، گوتیان بڕۆ بۆ لای یەک لە مەسئولین کە لەو ئیشەدابوو خۆتی پێ بناسێنەو ئەو نووسراوەی بدەری، کە دامێ دەستی کرد بە پێکەنین گوتی: ئەی تۆ یەکێتی نەبوویت؟
گوتم: سەنگەرم گۆڕیوە..! دەستی کرد بە پێکەنین..
فەیسەڵ محەمەد / باشە ئەوکاتی خۆتان ئاشکراکرد حکومەتی سوریە لەرووی چەک و تەقەمەنییەوە هاوکاریی دەکردن؟
جەلال دەباغ / لەرووی چەک و تەقەمەنیەوە چاوپۆشی ئەکرد لە هێنانیا، ئێمە لەکوێ ئەمانهێنا لە منڤماتی فەلەستینی
فەیسەڵ محەمەد / ئەی ئەوەی مام جەلال.. چەند هاوکاریی دەکردن لەرووی چەکەوە؟
جەلال دەباغ / ئەوەی پێویستمان بووایە ئەیانداینێ، بەڵام زۆر نا، چونکە ئەوانیش خۆیان دەیانویست.. ئا
فەیسەڵ محەمەد / باشە. منڤمەی تحریری فەلەستینی خۆبەخش چەکیان پێ ئەدان یان بە پارە چەکیان پی ئەدان، یان چۆن؟
جەلال دەباغ / نەخێر ئەوان بە یارمەتی. چەکەکان لە وڵاتانی ئیشتیراکییەوە ئەگەیشتە ئەوان. ئەوانیش بۆ ئیمەیان ئەنارد، مپلا فەتح یارمەتی ئەداین بە دەرەجەیەکی کەمتر. بەڵام جەبهەی شەعبی و جەبهەی دیموقراگی بەتایبەتی زۆریارمەتی ئەداین، ئەوجا هەندێ جاریش من ئەمتوانی بچمە بێروت لەوێ سەیارەیەک پڕکەم لە چەک بیهێنمەوە قامیشلی
فەیسەڵ محەمەد / باشە هەر لەو قۆناغەدا ئەوترێ جەلال دەباغ ئیستگەیەکی رادیۆ ئەنێرێتەوە بۆ کوردستان.
جەلال دەباغ / بەڵێ..
فەیسەڵ محەمەد / ئەم ئیستگەی رادیۆیە چۆن دەستانکەوت؟
جەلال دەباغ / دوای ئەوەی کە من عەلەنیبووم لای سوریەکان، ئاشکرابووم، بەلێ یارمەتییان ئەداین. رۆژێک لە هەموو لایەکەوە جواب دەهات کە حزب پێویستە رادیۆیەکی هەبێت، ئێمەش لەگەڵ مەکتەبی سیاسی بەشەکەی سوریە قسەمانکرد: کاکە رادیۆیەک پەیداکەن، ئەوانیش لەگەڵ سۆڤیەتدا ئیتیفاقیانکردبوو، کە رادیۆیەک هەیە هی شەڕی عالەمی دووەم، هی پارتیزانەکانە، کۆنەو ئیشیشدەکات، ئەوەمان بدەنێ وەک لە مەتحەفابێت وابوو..ئەوەیان داینی فیعلەن، سێ پارچەبوو، دووانی بچووک یەکێکی گەورە، ئەوە من خەڵکم نارد، ئەو سەیارەیەی کڕیبوومان شۆفەربوو، پیک ئاب بوو، دوکەسم نارد لەگەڵیداچوون رۆێشتنە دیمەشق و لە دیمەشقەوە بەیارمەتی جەبهەی دیموکراسی چوون بۆ بێروت، لە بیروتەوە لە سیارەکەدا ، مەخبەئمان کردبوو، بەڵام ئەم پارچانە جێیاننەدەبۆوە..
فەیسەڵ محەمەد / باشە کە تۆ ئەم پارچانە دەنێریتەوە بە هاورێکانی خۆت ناڵێی ئەمە ئیستگەی رادیۆیە، دەڵێی ئەمە تەقینەوەو موتەفەجیراتن.!
جەلال دەباغ / ئەوە برادرێک بەناوی مولازم ئیحسان (أبو خالید)یان پێدەگوت، خۆی ئەفسەری گیاربوو، هات إلتیحاقیکرد، ناردبوویان، حزب کە بڕوات بۆ کوردستان، منیش سەیرمکرد سیاقەت دەزانێ، کوڕێکی ئازایە، رێکوپێکە، گوتم ئەگەر حزب بۆ کارێک تەکلیفت بکات، گوتی بۆ هەرچییەک تەکلیفم بکات حازرم. گوتم باشە لەمانەی کە هاتوون زۆرن لەوێ پێنچ کەس هەڵبژێرە، یان چوارکەس بەخۆتەوە پێنج کەس دەبن، وەک مەفرەزەیەک تۆ مەسئولیان دەبیت. چواری هەڵبژارد گوتی چییە؟ بۆ ئەوەی نەڵێن ئەمە ئیزاعەیەو ئیهمالی بکەن، گوتم ئێمە متفجیراتتان پیادەنێرین، ئەم موتەفەجیراتە شەرتمان ئەوەیە لە وڵاخ فڕێی نەدەنەخوارێ، نەشی بەیتە هیچ گوندێک، چونکە لەگوندێ بتەقێ گوندەکە هەڵدەگرێ.!
فەیسەڵ محەمەد / مەبەستتان پاراستنیبوو؟.
جەلال دەباغ / پارستنیبوو.. بەڵێ، گوتی باشە.. ئیتر ئەوەبوو بردمنە سەر حدود. خەڵک هاتن.. رێزان هاتن لەو دیوەوە، مورافیقیش هاتن لەو دیوەوە، ئەوەمان بە چاکی لەیەک وڵاخ بارمانکرد، حەرەسمان دانا بۆ وڵاخەکە، یەکێک بەدەست رایدەکێشێ، لەگەڵ مەجموعەیەک دەربازمان کرد، ئەوان گەیاندیان.
فەیسەڵ محەمەد / باشە کاتم زۆرکەم ماوە، پرسیارزۆرە لەسەر ئەو قۆناغەی شام و ناردنەوەی چەک و تەقەمەنی و ناردنی کادیرەکان بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمەوێ بپرسم لەگەڵ دەستپێ کردنەوەی خەباتی چەکداریی حزبی شیوعی، چوونی ئێوە بۆ شاخ و بەشداریتان لە شۆڕش، هەڵوێست و رۆڵ و پێشوازیی پارتی و یەکێتی وەکو دوو حزبی دیاری ئەو کاتە چۆنبوو؟
جەلال دەباغ / وەڵا هەردووکیان هەڵویستیان ئیجابیبوو. جارێ یەکێتی بە قیادەی مام جەلال ئامادەیی تەواوی خۆی پیشان دا کە یارمەتی حزب بدرێ، وەفیعلەن زۆر دڵخۆشبوون کەوا حزب چۆتە بەرەی موعارەزەوە. گوتیان ئیتر شۆڕشەکەمان سەردەکەوێ،، چونکە ئێوە حزبێکی عێڕاقین هەموو دنیا ئەتانناسی.. زیاد لە نەوەد حزبی شیوعی و ئەم وڵاتە ئیشتیراکیانە.
فەیسەڵ محەمەد / باشە ئێوە تەنیا چوونە ناوچەی دەسەڵاتی یەکێتی؟
جەلال دەباغ / پارتیش لەولا زۆر یارمەتیداین، ئێمەش یارمەتی پارتیمان ئەدا بە هەندی چەک، بەهەندێ گوللەی ئاربیجی و، ئەوانیش یارمەتییانداین، حەتا دوو وەجبە ، من رێکەوتم لەگەڵ مەسئولەکەیاندا دوو وەجبەیان بۆ دەربازکردین بۆ مەقەڕی حزب لە مەڵبەندی بادینان.
فەیسەڵ محەمەد / باشە، بەڵام ئەم پێشوازییەی یەکێتی و پارتی لە حزبی شیوعی عێڕاقی و لەو قۆناغەدا زۆری نەخایاند، بەداخەوە لەدواییدا، دوای دروستبوونی بەرەی جود و جەوقەد، جۆرێک لە گرژی و شەڕ هەڵگیرسا. بە بڕوای کاک جەلال دەباغ بۆچی یەکێتی، یان بڵێین حزبی شیوعی عێڕاقی بووە قوربانی لە نێوان ململانێی جەلالی و مەلایی و یەکیتی و پارتی لەو رۆژانەدا، بۆچی ئیوە بوون بەبەشێک لەو شەڕەدا؟
جەلال دەباغ / ئێمە بۆچی بووین، یەکەم و لەپێش هەمووشتێیەکدا چەند حزبێک هەبوون ئەمانویست یەکیان بخەین وکو پدک، یەکێتی، حزبی سوسیالیست، حزبی بەعس- قیادەی قوگری عێڕاق سەربە سوریەو، حزبی ئیشتیراکی عێڕاقی و هەندێ گروپیتر. یەکێتی و حزبی بەعس وتیان بەهیچ جۆرێک نابێ پارتی تیدابێت، پارتی تێدابێت ئێمە نایکەین، هەوڵێکی زۆردرا قەبوڵێاننەکرد، برادەرانیش گوتیان دەباشە بەبێ ئەوان ئێمە بەرەکە دروست دەکەین، ناونرا جوقد(جەبهەی وگنی قەومی دیموقراگی) کە دروست کرا، وتمان بەڵام ئێمە سەربەستین هاوکاری و تعاون لەگەڵ هەر لایەنێکیتردا بکەین. وتیان گبعەن ئەبێ، لەماوەی حەفتەیەکدا لە مانگی یانزەی هەشتاو یەکدابوو، لە ماوەی حەفتەیەکدا برادەران مفاوەزەیان لەگەڵ پارتی و سۆسیالیست کرد جەبهەیەکیتر لە پارتی سۆسیالیست سێ قۆڵی دروست کرا لە پارتی دیموکراتی کوردستان، حزبی شیوعی و، لە پارتی سۆسیالیستی کوردستان، ئەو کاتە حزبی سۆسیالیستی کوردستان بوو بە سێ، دیموکراسی تێدانەبوو جەبهەیەک دروستکرا، الجبهە الوگنیە الدیمقراگیە (جود)
فەیسەڵ محەمەد/ باشە، شیوعی چۆن توانی بچێتە ئەم بەرەیەوە؟ لە کاتێکدا لە پرۆگرامی جەوقەددا هاتووە، هەر کەسێک کە لەم بەرەیەدا بەشداردەبێت، بۆی نییە لە بەرەیەکیتردا بەشداربێت، بەڵام چۆن؟
جەلال دەباغ / ئەمەش هەڵەیەکی فنی یە، ئەبوایە ناو بنرێت تحالف، نەک بەرە، نەک جبهە بەڵام ناونرا جەبهە، ئەمە هەڵەبوو، کە هەڵەبوو برادەرانی نەتەوەپەروەر هەمیشە بەرچاو تەنگن و ئەوە ئەکەن، یەکێتی زۆر بەتوندی لەدژی بوو، حزبی بەعس زۆر بە توندی لەدژی بوو، قەراریان دا ئیمەو سۆسیالیستیان تەجمیدکرد، لەو بەرەیە، کردیانینە دەرەوە، ،لەملاش جەوقەدەکە هەبوو، تا ماوەیەکی زۆر مایەوە، هەتا جهودی حزب سەرکەوت لەگەڵ هیزەکانیترو، بەرەی کوردستانی دروستبوو، کە ئەو بەرەیە مایەوە هەتا
فەیسەڵ محەمەد / پێش بەرەی کوردستانی بە داخەوە، هەندێ کارەسات و شەڕی ناوخۆ لەشاخ، لەنێوان ئێوەو هێزە کوردییەکان روودەدات، بەتایبەتی و بە دیاریکراوی ئەوەی جێگەی باس و ئاماژە بۆ کردنە، شەڕی قڕناقاو پشتئاشان ئەم شەرە بۆ رووی دا؟ بۆچی ئێوە لەگەڵ ئەوەی کە هەمیشە هەوڵی ئاشتەواییتان ئەدا، هەمیشە هەتا لەدوای کارەساتی هەکاری کە بەسەر یەکێتی هات لەلایەن قیادەی موەقەتەوە، ئیوە هەوڵتان دا پارتی و یەکێتی لەیەک نزیک بکەنەوەو درێژە بەم شەڕو کوشتنە نەدەن، هەتا ئەگەر دوای جیابوونەوەی حزبی سۆسیالیستی کوردستان لە یەکێتیی نیشتیمانی، ئیوە ئەچوونە لای دکتۆر مەحموود کە کێشە دروست نەبێ، لە ئەنجامدا خۆتان ئەبن بەبەشێک لە کێشەکەو کارەساتی پشتئاشان دەقەومێ
جەلال دەباغ / دوو سەبەبی سەرەکی هەیە، یەکەمیان ئێمە عەلا ئەساس بەو ئیعتیبارە کە حزبێکین ئەمانەوی یەکیان بخەین دەستێک لەملا لای پارتی و دەستێک لای یەکێتی، رۆژێک مام جەلال گوتبوی باشە ئەگەر ئێمە یەکبگرین ئیوە ناترسن کە هەردولامان لەدژی ئێوەبین؟
هاوڕێ عەزیز گوتبووی دەئێوە وەرن یەکبگرن ئەوسا لە مەسڵەحەت نییە لەدژی ئێمەبن لە مەسڵەحەتی گەلیکوردو بزاڤەکە نییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەعزێ برادەر دەکەونە پاڵ ئەملا
فەیسەڵ محەمەد / مەبەستت برادەری سەرکردەی حزبی شیوعییە؟
جەلال دەباغ / بەڵێ..
فەیسەڵ محەمەد /
جەلال دەباغ / .. ئاشکرایە ئەو برادەرانە چوونە پال ئەو ئیتیجاهە کە لەگەل پارتی و سۆسیالیست، ئەم بەرانەی ئەملا لەدژی یەکیتی ئیش بکەن و ئەوەبوو هێرش برایە سەر
فەیسەڵ محەمەد / باشە بۆ بەشداریی شەڕەکەتان کرد، لەبەینی پارتی و جوقدا لەبەینی یەکیتی و ئەمەبوو هەڵەی هەموو لایەنەکانبوو، ئیمە ئەوەمان کرد، بەڵام لەملاوە یەکیتی عەبدوڵای ماویلی کوشت، دووسێ برادەریتری کۆشت لەلای ئیمە،
فەیسەڵ محەمەد / بەڵام هەر لەولاشەوە مەلا بەختیارو بەهادین نوری ئامادەنەبوون کە بەشداریی ئەو شەڕە بکەن.
جەلال دەباغ / ئەوە شتێکیترە،
فەیسەڵ محەمەد / مەبەستم هەڵوێستە یەعنی
جەلال دەباغ / لەملا، ئەوەی کەبوو ئەوە سببی یەکەمبوو، ئینجا ئەمانیش گوتبوویان ئیمە مادام قیادە لەبەردەستماندایە بۆ بچین لە هیزەکانیتر بدەین؟ ڕاست دێین لە قیادە ئەدەین. سەبەبی دوەم ئەوەبوو کە دەرکەوت لە ئەخیردا، ئەوان لەگەڵ رێژیمی بەعس ریکەوتبوون کە بەرتیلیک بدەن بۆ ئەوەی مفاوەزاتبێ. و فیعلەن دوای بەرتیلەکە مفاوەزاتبوو،
فەیسەڵ محەمەد / بەڵام ئیوەش پێش پشتئاشان پەلاماری بارەگاکانی یەکێتیتانداو، بەشداریی شەرتانکردووە، لە لایەن پارتی و شیوعییەوەبوو، ئینحیازکرا بۆ شەڕی براکوژی کە ئەوە هەڵەیەکی گەورەبوو، بەڵام ئەسبابی هەیە.. لەگەڵ ئەوەشدا هەڵە هەلەیە،
فەیسەڵ محەمەد / من کاتم تەواوبوو کاک جەلال دەباغ. لەدوای دروستبوونی حزبی شیوعی کوردستان لە سالی ١٩٩٣دا جەلال دەباغ ساڵانیک پاش ئەوە حزبێکی چەپی کوردستانی دروست دەکات. ماوەیەکش ئەبێتە سکرتێری ئەم حزبە. ئەگر بە کورتیبێت..
جەلال دەباغ / من لەسەر مەسەلەیەک لەگەل برادەران عاجزبووم، لەبەر ئەوە هاتم، ئەوان وایانزانی بوومەتە زەحمەتکێشان، من نەبوومە زەحمەتکێشان
فەیسەڵ محەمەد / عاجزبوونەکە شەخسیبوو یان فیکری بوو؟
جەلال دەباغ / شەخسی و فیکریشبوو، هەردووکیانبوو، وەعدیان بە من دابوو کە تەرشیحم بکەن بۆ پەرلەمان، کەچی لە پەرلەمانی کوردستان، وەعدەکەیان نەبردەسەر، دوایی گوتیان تۆ باشی بۆ پەرلەمانی عێراق،عەرەبیەکەت بە قوەتە، لە عەلاقات ئیشت کردووە کەسسێکی زۆر لەو حزبانە دەناسیت. ئەویشیان نەبردەسەر، من زۆر عاجزبووم، برادەرانی پارتی چەپ مەجموعەیەکبوون کە هەموویان پێشان، زۆر گەنجەکان نەبێ، هەموویان شیوعی بوون، هەموشیان برادەرمبوون، چووم لەگەڵ ئەوان تەنسیقمانکرد چی بکەین سێ لایەن یەکبخەین پارتی چەپی کوردستان دروست بکەین. سی لایەنەکە: بەقایای پارتی کاری سەربەخۆ بە قیادەی مولازم شوان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە برادەرانی حزب، لەگەڵ ئەو پارتە چەپە کە زۆربەی زۆریان شیوعیبوون لە پێشدا، لەبەر ئەمە ئێمەو ئەمانە برادەرانی پارتی کار مولازم شوان و هاوڕێ حەمەڕەش ئەحمەد کە ئیستا یەکێک لە قیادیەکانی حزبی زەحمەتکێشانە، وتیان با ئێمە ئەوان هین نەکەین، ئێمە بە ناوی پارتی کارەوە کۆنگرەی پێنجەم ئەبەستین ناوی حزبەکە ئەگۆڕین.
فەیسەڵ محەمەد / باشە بەڵام هە رپڕۆژەی سەرکەوتونەبوون . بۆچی؟
جەلال دەباغ / لەبەر ئەوەی پارتی سێ ساڵ و نیو هیچیان ئیجازەیان نەداینێ. هەردوو حزبەکە، لەگەڵ عەلاقاتیاندا یەکترمان دی مەوقیفیان زۆر باشبوو بەڕواڵەت، بەڵام لە جەوهەردا ئیجازەیان نەداینی، ئیتر ئێمە گەڕاێنەوە بۆ ناو حزبی شیوعی..
فەیسەڵ محەمەد / زۆر بەڕێز نووسەرو سیاسەتمەدار مامۆستا جەلال دەباغ سوپاس کە لەم سی ئەلقەیەدا میوانی بەرنامەکەبوویت ووەڵامی پرسیارەکانت دایەوە.
بەڕیزان سوپاس بۆ ئێوەش کە تا ئیستا بینەری بەرنامەکەبوون. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کە هاوکاربوون بۆ ئەم ئەڵقەیە. تا بەیەکگەیشتنێکی کەو میوانێکی کە بەخواتاندەسپێرین.
جەلال دەباغ / سوپاس بۆ ئیوەش سەرکەوتووبن.