ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لیمان بێشكچی، هاوسه‌ری ئیسماعیل بێشكچی، نووسه‌ر و كۆمه‌ڵناس و دۆستی دێرینی كورد، كۆچی دوایی كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/4/2021، ده‌زگای ئیسماعیل بێشكچی، ڕایگه‌یاند، كه‌ لیمان بێشكچی، هاوسه‌ری ئیسماعیل بێشكچی كۆچی دوایی كرد.

له‌ په‌یامێكدا ده‌زگاكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، لیمان، هاوسه‌ری ئیسماعیل بێشكچی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فه‌خریی ده‌زگای ئیسماعیل بێشكچی، كۆچی دوایی كرد.

ده‌زگاكه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ ئیسماعیل بێشكچی و بنه‌ماڵه‌ و ئازیزانی كۆچكردوو دووپات كردووه‌ته‌وه‌.