ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیعری سالم سالم......

عەلی قادر.... کردوێتی بەکوردی

بۆ ئەو گوڵەی   

بەبێ ئاو لەبیرم کرد   

هاوشێوەی هیوایە   

بەڵێنم پێداوە   

من رۆژێک لەڕۆژان 

ئەگەرێمەوە

بەڵام ئەو بزەگرتی    

_ دڵنیا مەبە    

لەجەنگاخۆری هاوین 

سەخت ئەبێت      

وەک ئەو فیشەکەی بەرێکەوت

لێی رزگاربویت.

ئارامبە 

رێگاکەت درێژە 

لێرە هەموو شتێک ساردە

یادەوەریەکان. زامەکان. چێژی چا   

هاواری جوتبون لەچۆڵەوانیا  

ناوەکەت لەناو نامەکانا  

لێرە هەمووشتێک ساردە.

هەتا فرمێسکی چاو. ئاو.  

ئاوی بادە           

لەرێگا پەلەمەکە

لەوانەیە بۆجاری دووەم 

بەهەمان ئەو ماتۆڕسکیلە

بتکوژن          

لەوانەیە ئەوە فریشتە درگای کردبیتەوە 

جانتاکەم لەکۆێ بەجێ هێشت

وریای بە نەی شێوێنیت

نیشتمان لەخەوا رائەپەرێت 

لەروژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە 180 ی رۆژی 24 تەموزی 2020 بڵاوکراوەتەوە