ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ژنێکی عاشقم

عاشقی تۆم

ئەزانم

تادێ خۆشەویستیت

لە دڵم گەورەتر دەبێ

حەزێک لەناخما

جێگیر بوە

کە دەستت دەگرم

هەست بەئاسودەی

پەنجەکانم دەکەم

کە ماچت دەکەم

بۆنی بەختەوەری دەکەم

نازانم

نە میلی کاتژمێرەکە

وەک جاران خێرانیە

نە من زێدەتر پەلەی هاتنت دەکەم

با درەنگ نەکەوی

بەدوای قردێلەیەک مەگەڕێ

پەنجەکانی تۆ جوانتر لەقژم

گیر دەبێ

ئەم شارە هی منە

منیش پاوانی تۆم

وەلێ لە هەر کوێ

کەوتمە باوەشت

ئەوێ دەکەم بە لانە

تامی لیمۆکانم بکە

من تام بەلێوەکان دەکەم

تا ئەم لەزەتە بمانگەینتە

دوا خالی مەستبوون،