ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

 

شیعری شاعیر : نجم خه‌تاوی

وه‌رگێر : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

1 ــ  سه‌ردان

كاتێك ده‌ ساڵان بووم

پورم هه‌ڵێگرتم (1)

به‌ره‌و دۆڵی نه‌جه‌ف (2) و

له‌وێ

له‌ لای گۆری باپیرم

له‌و نیوه‌رۆیه‌

له‌ ئابدا

دۆڵه‌كه‌ زور گه‌وره‌ دیار بوو

ترسناك و

گۆره‌كان  به‌بێ كۆتایی

چۆڵ و بێ ره‌نگن

پورم ره‌شپۆشه‌

گریان و واوه‌یلایه‌تی 

منیش ئاو ده‌رێژم (3)

بۆ ئه‌وه‌ی گۆره‌كه‌ ته‌ركه‌م

روحی باپیرم ئاسووده‌ بێت

له‌و نیوه‌رۆیه‌

له‌ ئابدا 

  • ـ بردمی
  • ـ دۆڵێكی به‌ناوبانگه‌ ده‌كه‌وێته‌ی خوارووی پارێزگای نه‌جه‌ف.

7/6/2021

2  ـ  له‌یه‌كچوون

له‌ هه‌موو چاخه‌كان و

له‌ هه‌موو زه‌مه‌نه‌كاندا

خوێری وسپله‌و

گه‌واده‌كان

بكوژه‌كان  

وه‌ك یه‌كن (1) و

ئه‌گه‌رچی جیاوازن

له‌ ره‌نگ و

تام و

بۆن

  • له‌یه‌كده‌چن

7/6/2021