ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆپیشاندان بە زگی برسی و

دڵی تووندەوە دەستی پێکرد

بەشی زۆریان گیرفانیان پر غیرەت کردبوو

لافیتەی گەورە و رەنگاورەنگیان بلند کردبوو

بیەکەوە ھاواریان دەکرد

بروخێ بروخێ....

ئەفسەرێک سەربازەکانی لە دەوری خۆی کۆکردبۆوە:

نامەوێ کەس بە ساغی بچێتەوە ماڵ

ھەرچی کەوتە بەردەستتان

دڵی دەربێنن و شعوری پارچە پارچە بکەن

چاوتان داخەن و دەست بوەشێنن

باڵی کۆترەکان بکەن

مێروولەکان پانکەنەوە

وای دابێنن بەرامبەر دووژمن وەستاون و

تەنیا یەک فیشەکتان لاماوە

لەناکاو لافاو ھەستا

کەس نەبووە برای کەس

پارچە دڵ

کەرتە شعور

گۆزەی شکاوی پڕ فرمێسک

قەمیسی پر لە ناڵە ناڵ

شەرواڵی بێ دۆخین و

ژێر کراسی بێناز

وەک گۆڕی بە کۆمەل لەسەر جادە

لە خودا دەپاڕانەوە بە دۆزەخی بەرینیان شاد بکات

شار لەناو ترس خنکا

خۆپیشاندان کۆتایی پێھات

ھەندێکیان بە سەرو کوپوی شاکاوەوە

چوونەوە کۆشی دایکیان

ھەندێکی تریان گیرفانیان جێھێشت و

لەبرسان کەوتنە سەرجادان

ھەندێکیان کەوتنە زیندانەکان و

فاتیحایان بۆ خوێندرا

ھەندێکی تریان بە مادەی تیرۆر

کەوتنە ژووری تاکە کەسی

من لە ریزی دواوەی ھەموویان بە بێ دەنگی

بە ھەموو توانام ھەڵھاتم

ھەناسەم بڕا

تا لە ناو چایخانەیەک خۆم دۆزیەوە

بێ ئەوی لە ھەواڵی ھاڕێکانم بپرسم

تەماشای مۆبایلەکەم دەکەم

سێلفیەکت بۆ ناردووم

لە باوەشی کوری ئەفسەرەکە دایت

بیناییم لەدەست دا

لە جووڵە کەوتم

دەستم کرد بە نووسین

نووسین دوایین دەرجەی شیبوونەوە