ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دارشەقەکانت

فڕێبدە 

لەسەر قاچەکانت 

خۆت ڕابگرە   

لەئەزەلەوە 

ئیفلیج نەبویت

دەرو دراوسێکانت  

بەئاوازو 

زمانی خۆیان

دەهۆڵت بۆ ئەکوتن  

بۆ ئەوەی  

بنی قاچەکانت    

خڕببێت و  

خۆ راگرنەبیت 

ئەوکاتە 

دارشەقی

هەمەجۆرو هەمە ڕەنگت 

بۆ دائەتاشن و 

بەدیاری بۆت ئەهێنن

ماڵەوماڵ

دەرۆزە بکەیت

****

لەسەر قاچەکانت

خۆت ڕاگرە

بەتەمای درواسێبیت   

بەبێ شێو سەر ئەنێیتەوە

2017