ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

منی ئاوارە وڵات

لەقسەکانت تێ ناگەم

زمانی ئێوە نازانم

نەئەزانم

بەری دەست بخوێنمەوەو 

نەفنجانی قاوە   

بەڵام زایەڵەی ناخم  

ئەمانکات بەئاشنا  

گەر لەدەنگی دڵم 

تێنەگەشتیت

وەک کەڕو لاڵ

بەئاماژەی  

دەست وپەنجەو لێوەکانم

خۆشەویستی خۆمت 

بۆ درئەبڕم

مانگی ئازاری 2021