ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

من بەوهەمووکۆڤانەوە

ئەتۆش بەکەیفی سازەوە

من بەو ئازارو ژانەوە

ئەتۆش بەعیشوەونازەوە

ئەمن بەو هەموو خەمەوە

ئەتۆش بە چاوی بازەوە

من بەسەری سپیوتەمەوە

ئەتۆش بەعودو سازەوە

من بە سینەی بریانەوە

ئەتۆش بەدوگمەی وازەوە

من بە ناڵەو گریانەوە

ئەتۆش بەهەگبەی ڕازەوە

وەکوزەوی وئاسمان واین

چەندی بڵێی لەیەک دوورین

لەهاوکێشەی دژبوون داین

بەرەویەکتر هێڵی سوورین

12/7/2016

خدر گوڵانی