گەڵا جاف
ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی بەهەماهەنگی ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان و نووسەرانی كەلار دوینێ لەسەنتەری گەجانی كەلار ، كۆڕی ناساندنی ٣ كتێبی وەرگێڕاو لەلایەن (د . سوارە شاكەلی ) و هاوكات كردنەوەی دوازدەهەمین پێشانگای تایبەتی هونەرمەندی خۆڕسكی پەیكەرساز ( شێخ سەعید شاكەلی ) بەناونیشانی(ژیلەمۆی گەرمیان ،فریشتەی ڕۆژە سەختەكان ) سازكرد، وا بڕیارە ئەو پەیكەرانە لەچەند حێگەیەكی تری گەرمیان نمایش بكرێن.