ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

مه‌يدانى،

خه‌باتى ئێمه‌.

شوێنى كاره‌.

نه‌ك سندوقه‌كانى ده‌نگدان.

ده‌نگى ئێمه‌،

هێزى بازووى كرێكاره‌،

نه‌ك حۆشباوه‌ڕي و ته‌فره‌دان.

ئه‌وان ،

هێز و

سه‌ربازگه‌ و زيندانيان له‌بۆئێمه‌ هه‌يه‌.

له‌كوێ

نان ده‌خه‌نه‌ سه‌ر سفره‌ى برسێتيمان.

ئه‌وان،

چه‌ك و

جبه‌خانه‌ و

ده‌زگاى تۆقاندنيان له‌بۆ ئێمه‌ هه‌يه‌.

له‌ كوێ

خۆشبه‌ختى

ده‌ده‌نه‌ ژيانى به‌دبه‌ختيمان.

ئه‌وان بۆيان بكرێ

نه‌وه‌ك هه‌ركار،

هه‌وا،

ئاوو ده‌گرنه‌وه‌ لێمان.

ئه‌ى هاوڕێيان،

خۆرى ،

ئازادى ئێمه‌.

به‌ خه‌بات و تێكۆشانمان نه‌بێت،

هه‌ڵنايه‌.

ژيانى،

شايسته‌يي بۆمان،

به‌يه‌ك بوون و

يه‌كده‌نگيمان نه‌بێت.

به‌ده‌ست نايه‌.

ئه‌ى هاوڕێيان

وه‌رنه‌ مه‌يدان

مه‌يدانى تێكۆشانى ئێمه‌

شوێنى كاره‌،

نه‌وه‌ك سندوقه‌كانى ده‌نگدان.