ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

شەوڕاشکا خەوم زڕاوە،

سەیری ئاسمانی تاریك و خامۆش دەکەم،

ئەستێرەکان لەنێو پانتایی تاریکی ئاسماندا چاوشارکێیانە ..!

خۆبەیەکدا دەدەن وهەندێکیان دادەچۆڕێن ..!

شەودرەنگەو خەوم نایا، دەڕوانمە جوانی و بریسکەی ئەستێرەکان هەردەڵێی مروارین لەنێو کانی ڕووندا دەدرەوشێنەوە.

جارجار کۆدەبنەوەو یەکتر دەگرن و دەبن بەکۆمەڵ ..

بەڵام لەپڕێکدا پەرت دەبن ولێك دور دەکەونەوەو

هەریەك بەشێوەیەك بەدیار کەوتن و سەرنجم ڕادەکێشن،

لەهەر چاوپروکانێکدا شێوەیان بەجوانتر دەبینم،

دیسان بۆلای یەکتر بەڕێکەوتن ..

چاوەکانم پڕبون لەئاوو بەڵێڵی دەیان بینم،

چاوەکانم سڕی و کەمێک ڕامام لەجاری پێشو

زۆر جوانترسەرنجیان بۆلای خۆیان ڕاکێشام..!

دوو دوو کۆمەڵ کۆمەڵ لێك نزیك بوونەوەوهەریەکەو بەشێویەك باوەشیان بەیەكتر دادەگرت و

لەمنیان دەڕوانی..!؟

تۆبڵێی ئەوانیش ئاوەهاسەرنجی من بدەن ولەمن بڕوانن..!؟

نا بڕواناکەم ،چونکەئەوان ئەستێرەن ، خۆمرۆڤ نین خەون وخەیاڵاتیان هەبێ ..!؟

ئەوان جوان و سەرنج ڕاکێشن وناخ پاکن..!

ئەوان عاشقن، ئاسمانیان کردوە بەیاری خۆیان ..!

خۆلەنێوان عاشق و مەعشوق دا دۆڕان وغرورنیە ..!

لەناکاو بەئاگاهاتم سەیردەکەم ڕۆژێکی نوێ سەرەتایەکی نوێ دەستی پێکردوە..

ئینجا زانیم دوای سەرنجی قوڵم بۆئاسمان وئەستێرەکان لەجوانیوو تریسکەی ئەستێرەکان خەودایگرتووم..!