( ١ )
نەهاتوو،،
ناوی کەسێکە،،
هەرگیز نایەت،
هەر وەک بەرد ..
لە بیابانیکی تینوو،،
لە چاوەڕەوانی هاتنی ڕوبار
( ٢ )
نەهاتوو،،
شەمەندەفەرێکی وونە،،
لە ویستگەی سەرابی بیرەوەریەکان،،
تەنیایی کۆچەرێکە،
لە بەردەم فارگۆنی...
پڕ، لە ئەشکەنجە...و،،شیعر،،و ..گریان.
( ٣ )
نەهاتوو،،
تابلۆی تارماییەکە ،،
لەسەر دیواری خەیاڵ..
نە پەنجەکانی زەمەن،،
ئەیکۆژینێتەوە،
نە ئەبێتە تەلیسمیێکی هاتوو...
لە ژیر ژێی گیتاری..
فرمێسکی کریستاڵی مانگ.
( ٤ )
نەهاتوو،،
لێویکی بریندارە،،
لە نەوتنی هەزاران..
وشەی کەڵەکەبووی...
هەزاران ساڵی..
چاوەڕوانکراو.
( ٥ )
نەهاتوو..
ئەستێرەیەکە ..
پەڕو بالشکاوی..
کەوتووخوار
پرسیارێکی ماندوە،،
لە نێو هەزاران...
سندوقی وەڵامی قفڵدراو.