ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگای کوردستان- سوید

کتێبی ( ژنە شەهیدەکانی حزبی شیوعی عێراقی لەنێوان ساڵانی ١٩٣٤-٢٠٢١ ) بەناونیشانی؛ "شموس ساگعە لعراق حر وشعب سعید" لە ستۆکھۆڵم ١١-٥-٢٠٢٢ ئیمزا کرا. 

سەرەتا بە سروودی نێونەتەوەیی و وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەست بەو ئێوارە کۆڕە کرا.

وتاری دەستەی ئامادەکاری کتێبەکە لەلایەن دکتۆر سەعدی عەواد ئەلسەعدی خوێنرایەوە.

وتاری حزبی شیوعی عێراقی ڕێکخراوی سوید لەلایەن هاوڕێ ئەبوشلێر خوێنرایەوە.

وتاری حزبی شیوعی کوردستان ڕێکخراوی سوید لەلایەن هاوڕێ رێواس ئەحمەد بانیخێڵانی خوێنرایەوە.

وتاری کۆمەڵەی ئافرەتانی عێراق لەلایەن هاوڕێ دونیا رامز خوێنرایەوە.

وتاری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی لەلایەن هاوڕێ ئەبو نەورەس خوێنرایەوە.

هەروەها کۆمەڵێک تابلۆی هونەرمەندان نمایشکران کە وەکو کۆمەک بۆ تێچوونی چاپکردن بەخشیبوویان.

سوپاسی ڕۆڵی بەرچاوی هەردوو حزبی شیوعی عێراقی و حزبی شیوعی کوردستان کرا بۆ ئەو هاوکارییانەی کە کردوویانە بۆ سەرخستنی ئەم کارە.

سوپاسی هەموو کەسانە کرا کە هاوکار بوون بە بەخشینی پیتاک بۆ بە چاپ گەیاندنی ئەم کتێبە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.