ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

لە زیندان،

بۆ ئازادی مەڕوانە.

شەقامی،

سیروس شارەزایت.

لەنێو دڵی هەر ئینسانێکدا،

دەنگی ترپەی هاتنی ئازادی دێت

.

٭٭٭   --  ٭٭٭  -- ٭٭٭

نانی،

سەر مێزی نانفرۆشانی دەور مەیدان.

بۆنی گەنم نادەن،

بۆنی ئازادیان لێوە دێت

.

٭٭٭  -- ٭٭٭ -- ٭٭٭

(3)

زارایەک،

لە زیندانە.

هەزاران زارا لە مەدرەسە،

کوردی فێربوون

.

٭٭٭  --٭٭٭٭--

وشکە ساڵییە،

ئاویەر،

درەختەکانی هەر سەوزە

.

ڕۆژهەڵات -- سنە

  9/5/2022