ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

کارزان عەلی

 هەرجارەی بە شێوەیەکی جیاواز بەر بەرهەمێکی سه‌یدقادر هیدایەتی دەکەوین. بەتایبەتی لەڕووی بنەماکانی گێڕانەوە، کارەکتەر، زمان. بەردینە دوایەمین بەرهەمی ئەم نووسەرەیەو لەم ساڵدا لە چاپەمەنیی خانی بڵاو کراوەتەوە.

 سەرەتایڕۆمانەکە بەر کارەکتەرێک ده‌كه‌وین كه‌ ڕەبەنو بێ ماڵ، پەناهەندە لە خاکی خۆیدا، کەسێک کە هەمەکارەیە، واتە هەندێک جار مەلا، بانگبێژ، حەکایەتخوان و کاریتریش، بەڵام نازناوی (فەقێ بەیتان) وەکوو ناسنامەی خۆی دەردەخات، لای خوێنەر، و هاوگوندییەکانیش.

بەڵام سەرەتای دەستپێکیڕۆمانەکە، وا دەزانین گوێ لە حەیران،یان بەیتو لاوک دەگرین، وەک هەموو ئەو چیرۆکی خۆشەویستییانەی حەیرانبێژان بۆمانی دەگێڕنەوە.

ئەوەی لەم بەشەی دەستپێکدا بەری دەکەوین، نائاساییو ناباو دەخوێنرێتەوە، کەش و بەکارهێنانی زمانێکە کە وا دەزانم قووڵ بەیادەوەریی ئێمەوە گرێ دراوە، واتە هەمانیادەوەریی چیرۆک و بەسەرهاتی ناو حەیران و بەیتان.

لەگەڵ ئەوەشدا تاکە شتێک لەوانەیە ببێتە کێشە بۆ خوێنەر، بەکارهێنانی زمانێکە بەئاسانیو یەکجار و یەک جۆر خوێندنەوە، تێی ناگەین و خورت دەمێنێتەوە. زمانێک کە خوێنەری ئەمڕۆ لەوە دەچێ کەمتر توانا و سەلیقەی وردبوونەوەی هەبێت لێی، چ جای ئەوەی بەیەکجار لێی تێبگات. ئەوەی بەردینە جیا دەکاتەوە، بوونی ئەویاریکردنە پڕ ئازادییەیە نووسەر دەیکاتو سەرکەوتووش بووە تێیدا. یەکێک لە هۆکارەکانی بەکارهێنانی ئەم جۆرە زمانە، دەگەڕێتەوە بۆڕوودانیڕووداوەکان لە زەمەنێکی مێژووییی کۆندا، دروست لە سەرەتای ویستی سەربەخۆبوونی قەڵای دمدم، وەک ئەوەی نووسەر بیەوێت دڵنیامان بکاتەوە کە سەربەخۆبوون، واتە بوونی زمانێکی سەربەخۆو لە زمانی کەسنەچوو.

هەروەها ئێمە لەنێوان تاڵێکی باریکی حەکایەتی شارێو بەنگین لەلایەک، و حیکایەتی کوڕ و دایکەکەدا، جۆرێک لەیەکچوون و نزیکبوونەوە دەبینین.

 ڕووبەرگیڕۆمانی “بەردینە”ی “سەیدقادر هیدایەتی”، چاپەمەنیی خانی ٢٠٢٢

لێرەوە هەوڵ دەدەم بەشەکانی تریڕۆمانەکە وردتر باس بکەم.

 لە بەشی دووەمی ئەمڕۆمانەدا، سەیدقادر وەک لێزانێکی شارەزای مێژووی وڵاتی فارس و دەسەڵات و ستەمەکانی، لە گفتوگۆی نێوان گودروون و بایاقوبدا لە لایەک، و لەلایەکی ترەوە گودروون و سەیدای مامۆستاییەکەمیدا، قەبارەی ئەو ستەم و ناشیرین سەیرکردن و زوڵمەمان بۆ دەگێڕێتەوە، فارس و شیعەکان چ لە لایەنی سیاسی و چ لە لایەنی ئایینییەوە بەرانبەر کوردان و نەتەوە جیاوازەکانی تر پەیڕەویان کردووە.

ناوهێنانی قزڵباشانو جامانەسووران و شاهەباس و باوباپیرانی، کۆی ئەوڕقە مانیفێست دەکات، کە تا ئێستا و چەندین دەیەی تریش درێژ دەبێتەوە.

دەستپێکی بەشییەکەم، ئێمە وەک گێڕانەوەی چیرۆکی حەیرانو لاوک، لەگەڵ ئەفسانە و چیرۆکی پێش خەوتنان بەرخورد دەبین.

بەڵامڕووداوەکانی بەشی دووەمو ڕاست وەگەڕانی چیرۆکی شارێ و بەنگین، گواستنەوەیە لە قۆناغیڕووداو بۆ ئەفسانە، واتە لە بەشییەکەمدا، ئێمە لەگەڵ ئەفسانەیان داستانێکی گەورەی خۆشەویستیدا لە دەوروبەر و سەردەمی قەڵای دمدمدا مامەڵە دەکەین، بەڵام کاتێک ئەم ئەفسانەیە دەبێتەوە بەڕاستی، کاتێک دەزانین شارێ هەمان قەمەرتاجی دایکی گۆدروونی کوڕ، و بەنگین هەمان گودروونی باوکە، لە قۆناغی ئەفسانەوە دەگوێزینەوە بۆ قۆناغیڕووداویڕاستەقینە و ناومێژوو و بەروار. ئەمە جگە لەوەی پێدانو بەکارهێنانی ئەو زمانە، چ لە ئەفسانە و چ لەڕووداوەکەشدا، جەختکردنەوەیە لە بوونی زمانێکی کوردیییەکگرتوو لە سەردەمیڕووداو و خیانەت و ناسۆرییەکانی میرخان و قەڵای دمدم. وەک ئەوەی نووسەر پێمان بڵێت، سەردەمی سەربەخۆبوونی قەڵای دمدم تەنها سەربەخۆییەکی سیاسیو میرایەتی و کوردایەتی نییە، بەڵکوو سەربەخۆییی زمانیشە، سەربەخۆبوونی کورد و دەرچوونە لەو درۆ و هەڵبەستراوانەی خەلیل پاشا و شاهەباس و دامودەزگای دەسەڵاتی فارسەکان و سەیداکانی شیعە، بۆ کوردیان دادووریوە بەوەی کوردان بێچووە مار و بەچکە جنۆکەن.

بێچووە مار و نەوەی جنۆکە، دوو قێزەونترین تۆمەتێکە بەرانبەر کورد بە درێژاییی مێژووی فارسی سەفەوی و تورکی عوسمانی درێژ دەبێتەوە، هەروەها نووسەر زۆرلێزان و وەستایانە لەسەر ئەم دوو تۆمەتە مێژوویییە کاری کردووە و لە بەشە جیاوازەکانی (بەردینە)دا، زوو زوو دەچێتەوە سەری.

خوێندنەوەی بەردینە بەتەنها گێڕانەوەی ئەو دوژمنکاریو داخ لەدڵبوونەوەی شاسمایل و شاهەباس و فارسەکان نییە بە تەنها بەرانبەر بە کورد، بەڵکوو نهێنیی هەموو ئەو ماوەیەشمان پێ دەڵێتەوە کە کورد هەرجارێک بۆ بەهێزکردن و فراوانکردن، یان بۆڕدان و شکاندنی میران و برایانی خۆی، پەنای بردووەتە بەر دەسەڵاتەکانی سەفەوییان عوسمانی، تەواو وەک ئەوەی لە ئێستا و لە مێژووی تازەی بزووتنەوەی کوردایەتی لە باشووردا باوە. گێڕانەوە بەم شێوەیەو بیرهێنانەوەی نەخشە و داخ لەدڵبوونی کڵاوڕەش و کڵاوسوورەکان، گەڕانەوەیە بۆ ئەو پەنابردن و داوای فریادڕەسییەیە بە درێژاییی مێژوو، کوردەکان بەرانبەریەکتری کردوویانە و دەیکەن.

لە بەشی سێیەمو چوارەم بەدواوە، هیدایەتی ژیانی تایبەتی شاهەباس و حاتەم بەگ و ڕێوڕەسمی ناو کۆشک و نهێنییەکانیمان پێ دەناسێنێت، ژیانی شاهانەی شاهەباس، خزمەتگوزار و بەردەست و کەنیزەکان، لەم بەشانەدا ئەوەی دەبێ لەسەریڕابووەستین و بەشێکی گرنگیڕۆمانەکە پێک دەهێنێت، خواردنەوەی ئاوە لە کەللەسەردا.

چونکە ئەمڕۆمانە بە پلەییەکەم کار لەسەر هەوڵی سەربەخۆییی کوردەکانی ناوچەی شنۆ دەکات، بەتایبەتی لە سەردەمی ویستی سەربەخۆییی کەسێتییەکی مێژووییی زیندوو بە ناوی (میرخان) یان وەک ئەوەی باوە (خانی لەپزێڕین)، کە دواجار دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان شاهەباسی سەفەوی (یان شاعەباسییەکەم) و گەلەکۆمەی کوردەکانی تری سێبەری ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و کۆکردنەوەی هێزەکان و هێرشکردنە سەر میرخان و قەڵای دمدم، دواجار ئەو داستانە مێژوویییە مەزنەی لێ دەکەوێتەوە کە لە ساڵانی ١٦٠٩ تاوەکوو ١٦١٠ زایینیدا به‌رپا بووه‌.

بەڵام وەکوو ئەدەبیات و بەکارهێنانی ئەم داستانە لە دەقە ئەدەبییەکاندا جگە لەڕۆمانی (قەڵایدمدم)ی عەرەبی شەمۆ، تا ئێستا هیچڕۆمانێکمان بە کوردی نەبووە لەسەرڕووداو و ناپاکی و بەسەرهاتەکانی تری قەڵای دمدم. ئەمەیەکەمینڕۆمانێکە چ لەڕووی زمان و چ لەڕووی گێڕانەوەیڕوداوەکانەوە، بەو نزیکی و وردبینییەوە لەبارەی قەڵای دمدمەوە نووسرابێت.

کەسێتی گودروون لەمڕۆمانەدا، کەسێتی زۆرینەی تاک و سەرکردە و سیاسی و تەنانەت پیاوە ئاینییەکانی کوردیش بووە. ئەم کەسێتییە لێرەدا، هەرچەندە بەهێزو ڕمباز و بەقەڵافەتە، هەرچەندە کەسێتییەکی ورد و دونیادیدەیە، بەڵام دەبینین بە خۆ و بە دایکیشی نەیانتوانیووە مەتەڵی فێڵ و تەڵەکە و ناپاکییەکانی فارس و عوسمانییەکان کەشف بکەن، بەڵکوو بە درێژاییی رۆمانەکە بەر کەسێتییەک دەکەوین کە لە بەرانبەر فێڵ و دەسیسەی فارسەکاندا، بێدەسەڵاتن و خۆشدەست ماونەتەوە، کە ئەمە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بە شێوەی جیاواز، تەنانەت لە ئەمڕۆشدا بەردەوامی هەیە. ئەم رۆمانە ناواخنی کەسێتی کوردمان پیشان دەدات، کوردانێک کە بە درێژاییی مێژوو، کەوتوونەتە ژێر دەسیسەو فێڵی فارس و عوسمانییەکانەوە.

لە بەشی شەشەمدا لە زمانی ئەسکەندەرەوە، کە میرزاو نووسەر و مێژوونووسی ئیمپراتۆری سەفەوییە، کۆی ئەو هێرش و پەلامارە دەبیسین کە دەکرێتە سەر قەڵای دمدم، پاش ئەوەی گودروون وەک سیخوڕ دەنێرنە قەڵا، بەڵام دەگیرێت و بە شێت و شێواوی دەینێرنەوە بۆ ئەسفەهان. ئەوەی لە مێژوونامەی ئەسکەندەردا گرنگە، کۆکردنەوەی هێزو خێڵ و عەشرەتە کوردەکانە بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر میرخان و دانیشتووانی کوردی نێو قەڵا. لێرەدا هەمان کارەساتی مێژوویی کۆی ئیمپراتۆریەتی سەفەویو عوسمانیمان بیر دەخاتەوە کە هەر لە زووەوە کوردانی داوە بەگژ برایانی خۆیاندا. یەکێک لە گرنگترین ئەو چیرۆکانەی لەم بەشەدا دەیخوێنینەوە، پاش شێت و شەواربوونی گودروون، ئەسکەندەر وەک بەردەستی خۆی بەکاری دەهێنێت، بەڵام لە زۆرینەی بەکارهێنانەکاندا ناتۆرەی پشیلە و کتکەبۆر بۆ گودروونی کورد بەکار دەهێنێت، لە جێیانی دیکەدا وەک مەسینەهەڵگر و دەستشۆر مامەڵە و ناوزەدی دەکات، هەمان مەسینەهەڵگرانێک کە ئەمڕۆش بە چاوی خۆمان دەیبینین، چ لە ناوخۆ و چ بۆ دوژمنانی کوردیش، وەک ئەوەی نووسەر ئەوەمان بیر بخاتەوە کە سیفەتی پشیلە و مەسینەهەڵگر، لە سەردەمی قەڵای دمدمەوە تا ئێستاش و دواتریش درێژ دەبێتەوە.

بەڵام وەک دەزانین لە کۆتاییی ئەو نەبەردییەی میرخان و هاوەڵانی دوای نزیکەی نۆ مانگ هێرشی کۆی تیرە و عەشرەت و دەسەڵاتی بەهێزی شاعەباسی سەفەوی، بە خیانەتێکی هاوڕێی نزیکی میرخان بە ناوی ئەحمەد لێتانی کۆتایی دێت، پاش ئەوەی تاقە سەرچاوەی ئاوی قەڵاکە بە سەفەوییەکان پیشان دەدات، بەڵامیەکێک لە نەبەردییە گەورەکانی ئەم داستانە مێژوویییە، کە نووسەر زۆر بە سەلیقە و وریایی ئیشی تێیدا کردووە، ئەو بەرخۆدان و بەرگرییە بووە ژنانی قەڵا تۆمارییان کردووە، تەنانەت دواجار کە قەڵا دەگیرێت، ژنان بەکۆمەڵ خۆیان لە بەرزایی و هەڵدێرەکانی قەڵاوە دەخەنە خوارەوە بۆ ئەوەی نەکەونە بەردەست سەفەوییەکان. تەنانەت لە دووبارە گرتنەوەی قەڵادا بە سەرۆکایەتی کاک ئاڵی (ئوڵوغ بەگ) و تێوەچوونی گودروون و هەستانەوەی پاش ماوەیەکی زۆری شێتی و شێواوی، بەر کەسایەتییەکی تری داستانەکە دەکەوین بە ناوی (پیرزاد خاتوون) کە لە ماوەی شەش ساڵی داگیرکاری قەڵادا، وەک کەڕ و لاڵ خۆی دەشارێتەوە و دەبێت بە کارەکەر، بەڵام ئەم ژنە،یەکێک دەبێت لە ژنەکانی میرخان، و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گرتنەوەی قەڵا و قەڵاچۆکردنی سەفەوییەکاندا. ئەوەی هیدایەتی زۆر جەختی لەسەر دەکاتەوە، هێزو توانای بەرگری ئەم جۆرە ژنانەیە، بە زمانێکییەکجار شاعیرانە، کە بەشێکی زۆری لە شێوەی بەیت و بالۆرەیڕەسەنی کورده‌واریدا، باس لە هەڵوێست و بەرگری و ئازایەتیی ژنان دەکات لەمڕۆمانەدا.

لە کۆیڕۆمانەکەو لە فەرهەنگۆکی سیاسییانەی کۆتایییڕۆمانەکەشدا، بۆمانڕوون دەبێتەوە کە سه‌یدقادر هیدایەتی، بەوپەڕی فره‌زانی و شارەزاییەوە، وشە و دەربڕینەکان، کەسایەتییە مێژوویییەکان، ناوی خێڵ و عەشرەت و تیرە و تایەفەکان بەکار دەهێنێت.

ئێمە لە خوێندنەوەیڕۆمانی بەردینەدا بەر زمانێکییەکجار شاعیرانە دەکەوین، زمانێک کە نووسەر پێی وایە تەنها بەو زمانە، دەکرێت داستانێکی مێژوویی وا گەورە و پڕجوانی بنووسرێتەوە، زمان لەمڕۆمانەدا، زۆرترین نزیکایه‌تی لەنێوان زمانی حەیران و لاوک و بەندەوە هەیە، زمانێکە نووسەر هێندە بە سەرکەوتوویی توانیویەتی بەکاری بهێنێت، کە دەکرێت ئەمە تاکە زمانێک بێت بتوانێت لە قەبارەی ئەو داستانەدا بەکاری بهێنین،جگە لەوەی فەرهەنگۆکی وشەکانی لە کۆتایییڕۆمانەکەدا نووسیوەتەوە، بەڵام لە کۆیڕۆمانەکە و لە فەرهەنگۆکی سیاسییانەی کۆتایییڕۆمانەکەشدا، بۆمانڕوون دەبێتەوە کە سه‌یدقادر هیدایەتی، بەوپەڕی فره‌زانی و شارەزاییەوە، وشە و دەربڕینەکان، کەسایەتییە مێژوویییەکان، ناوی خێڵ و عەشرەت و تیرە و تایەفەکان بەکار دەهێنێت. من وا دەزانم بەکارهێنانی ئەم شێوە زمانە شاعیریو حەیرانئامێزە، ئەگەر لە لایەکەوە بۆ گەورەییی داستانەکە بگەڕێتەوە، لەلایەکی ترەوە بۆ توانا و سەلیقەیەکی ناوازەی هیدایەتی دەگەڕێتەوە، چونکە بە درێژاییی خوێندنەوەی ئەمڕۆمانە، خوێنەر بە شێوەیەک کەمەندکێشیڕووداوەکە دەبێت، وەک ئەوەیڕاستەوخۆ سەیریڕووداوەکان بکات، مەبەستم ئەوەیە بڵێم بەشێکی زۆری بەهێزی گێڕانەوە لەمڕۆمانەدا، پەیوەستە بە بەکارهێنانی ئەم زمانەوه‌.

ماوەتەوە بڵێین داستانی مێژووییی قەڵای دمدم لە ئەدەبیاتی کوردیدا تەنیا له‌ چه‌ند ده‌قێكی كه‌مدا كاری له‌سه‌ر كراوه‌، بێگوومان له‌ پێشی هه‌موویه‌وه‌ڕۆمانی دمدم کە عەرەبی شەمۆ نووسیویەتیو دواتر کراوە بە کوردی و لە ساڵی ١٩٦١دا بڵاو کراوەتەوە. لەگەڵ دیوانە شیعرێکی جان دۆستدا کە لە ساڵی ١٩٩١دا لە تورکیا بڵاو کراوەتەوە. هەروەها دەقێکی شانۆیی لە نووسینی موستەفا ساڵح کەریم بە ناوی (شەهیدانی) قەڵای دمدم. به‌ڵام بەم بەرهەمە ناوازەیەی سه‌یدقادر هیدایەتی، جارێکی تر ئەو داستانەڕۆحێکی ئەدەبیو شاعیرانەی کرایەوە بە بەردا.

 

  • لە ژنەفتنەوە.