ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سازدانی: باوكی ڤاریا

گۆڤەند قادر یەكێكە لە قوتابییە هەرە بە ئەزموونەكان لە كۆلێژی هونەر لە بواری مۆسیقادا، لە گۆشەی یەك پرسیار لێمان پرسی: تا چەند قەناعەتت وایە كە كۆلێژ یاخود پەیمانگا هونەرییەكان توانای بەرهەمهێنانی كادیری هونەرییان هەیە؟ لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا گۆڤەند وتی:

هونەر ئەم ئاوازەیە یاخود ئەم شاكارەیە یاخود ئەم نمایشیە كە چەندین روح لە بابەتێك كۆ دەكاتەوە و هەستەكانی لە یەك قالب نمایش دەكرێت و دەبینرێت و دەبیسترێت.. هەمان پرسیار ئاراستەی بەرێزتان دەكەمەوە، چونكە لە هەمان ساڵا تۆ لە بەشی شێوەكاری و من لە بەشی موزیك وەرگیراین لە پەیمانگای هونەرەجوانەكان، ئایا توانای بەرهەمهێنانی كادیری هونەریان هەیە؟! بە رای من دەبێت بابەتە لە سەرچاوەوە روون بكرێتەوە، پەیمانگای هونەرە جوانەكان كە سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە ئایا ئامانج لە پەیمانگای هونەرەجوانەكان بەرهەمهێنانی مامۆستای هونەرە یاخود بەرهەمهێنانی هونەرەمەندە !؟ هەمان پرسیار بۆ زانكۆكانی كوردستان ئامانجی هەبوونی كۆلێژی هونەرەجوانەكان چی یە!؟ بەرهەمهێنانی مامۆستای هونەر یاخود هونەرمەند؟! ئەگەر هونەرمەند بێت بۆ نەبویتە ئەكادیمیای هونەری !؟ وە پێش وەڵامی پرسیاری جەنابتان دەبێت ئامانجی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا روون بێت، بۆیە تا ئێستا ئەم بابەتانەی دەخوێندرێن هەمووی جەنەراڵە نە قوتابی دەكات بە هونەرمەندێكی تەواو نە مامۆستایەكی هونەری، لێرەدا قوتابیانیش كە لە تەمەنێك دێنە خوێندن. بۆیان روون نییە هونەرەج وانەكان ئامانجی چییە، بۆیە زۆرینەی دەرچوەكانی هونەر لە كۆتایی پیشەی خۆیان دەگۆڕن، چونكە ناگەنە ئاستی پرۆفیشنال لە هونەر، چونكە چەندین وانەی تری جیا لە هونەر بەسەریان زالە و بەپێچەوانەوەش، جگە لە هەبوونی كێشەی زۆری نێوان مامۆستا و قوتابی و نەبوونی رادیوی تایبەت وسەختی دۆزینەوەی كاری هونەری و نزمی هەستی هونەری لای میللەت.. هتد بەڕای من نەخێر توانای بەرهەم هێنانی كادیری هونەریان نی یە و ئەوەی كە هەیە هەمووی هەوڵ و هیمەتی تاكە كەسی یە….

بۆ بەرهەم هێنانی كادیری هونەری پێویستمان بە پلانی زانستی و ئەكادیمی تایبەت بە سوود وەرگرتن لەم ولاتانەی كە لە هونەر زۆر لە پێشەوەن دەبێت.