ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە دوای ڕەهێڵەی فەنا،

جیهان دڵۆپە قەترانێکی ڕەشە،

بەسەر تەوێڵی بازرگانەکانی جەنگ،،

لێگەڕێ ئەی کۆچەری شاعیر،،

بەم سەرەتای کازیوەیەکی تری لە خاچدراوا،

هەورە ئەرخەوانیەکان،،

لەسەر پەنجەکان خوێنیان بتکێ،

با شەپۆلەکان ڕۆچوونی شارستانیە وێرانە..

ترسناکەکان بنوسنەوە،

قەڵای زۆردار...

ئێستا لە نێو مێشکە،

مەرگ لە هەموو شوێنکە، ..و..

بە ئازادی دەگەڕێ،

بێ ئەوە ی لە گوزەرە زۆرەکانی ژیانیش حاڵیبین،

وێنەی سەرئاوێنە شکاوەکانی بونمان،

ئەبێتە تەمی خۆڵەمێشی بیروەری،،

خۆرهەڵاتی نیگای یارێکیش،،

هەرئەوەندەی تەمەنی باڵەفڕێی...

سوێسکەیەکی سەرهەڵگرتوو تێئەپەڕێ،،

وەک سەرخەوێکی کورتیش،،

ئەستێرەکانی جوانی هەموو شتەکان،،

پێشوەختە ئە کوژێنەوە،،

ئاماژەکانی نمەی ژەهرە،

بیابانبوونی ئاسمان،،

ئاماژەکانی ڕۆچوونی شارستانی قەترانیە،،

بیابانبوونی ئاسمان،،

ئاماژەکانی زوخاوی خوێنی ڕەشی هەورە،،

بیابانبوونی ئاسمان،،

ئافاتی گوومڕاییە،

شەوی درێژی کوژەرەکان ،

تازە چی ئەستەمە خوماربین،،،

لە باخی چۆڵی ڕوخساری یەکتری..

بێ شەوە شینەکانی عیشق،

ئاگری شیعر بپۆشین و..

سەمای نێو ئامێزی..

گڕکانی خۆشبەختی کەین ،،

ساتێ با لێوی بەردی..

گیا گۆشتینیەکانی کێڵگە سورەکانی ..

نێوچاوە وەریوەکانی مرۆڤ..

تەڕبن بە نمەیەکی پاکیزە،

ئەی ئاسمانی بیابانبوو،،

یاخیبونێکی دوا کۆتا پێویستە،،

پێش ڕودانی ئافات،

پێش پەرتەوازبوونی جەستە لە ڕۆح،،

زمان لە داوی نیگا،،

لە پەتای ئەڤینێکی مەستایە ،

گەڕیدەیی شیعر،،

هەموو دڵێک ، بێ جیاوازی..

ئەباتە گەردەلوولی فەنا،،

لە گۆرانی تەنیایی مرۆڤی بێ نیشتمان،،

ئاسمانێ ، لە بیابان دروستکرا،

لە دەروازەکانی دەریاچەی مەرگەوە دێ،

بەلەمی مۆری قەدەر،

بۆسۆی ڕۆحت ئەکەم،

ئەی جەنگاوەرە دۆڕاوکەی هاوچارەنوسسم،،

لە وڵاتێ، لە خۆر دروستبوو،

پەرستاگانی خۆر بوو،

ژنەکانی خۆر..و..

پیاوەکانی ئاگربوون،

تا وەکوئەسپسوارە ڕەشپۆشەکان،،

پەرستگاکانی ئاگریان خابورکرد،

بوینە پۆلە کۆترە ڕەشە تەرەکانی کەنارەکانی مێژوو،،

گەرچی ئێمە نەفریشتەین، نە ئیبلیس،

بەڵام بە وەچەکانی خێویش هەژمارکراین،،!

هەربۆیەکیشە، بێپەروا،،

لە گەڵ کیمیاگەری ڕۆژەکان،

دەستم تێکەڵ کردوە،

لە پشت درۆی،،،

پەڕە پیرۆزەکانی کتتێبی لم،،

بەدوای تۆپی کریستاڵی حەقیقەتا بگەڕێم،،

پەیمانم بە گوڵە سەوسەنەکانی...

بیرەوەریەکانی ئەو داوە،،

خونچە زومردیەکانی دوێنێ بهێنمەوە،،

لە کتێبی زەمەنا،

خۆم ئەخەمە تەمی لەبیرچونەوە،،

نێوان حیکمەتی کۆن و زانستی ئێستا،،،

دەزولەیەکە لە هیچێتی،

کام تیشک، کام شیری..

نێو قەڵغانی وشە،....

تەنگەژەکانی ئێستا ئەکاتەوە؟؟؟،،ئێستا...

خۆشبەختی لە هیچ کانیەک نیە،،

ڕۆشنایی تاڵە قژی ئاڵتونی ..

هیچ خۆرێک،،

لە دارستانی خەیاڵا نیە،،

تۆیەک لە نمایشی قەشەنگی دروستبویت،،

نابینی ئاسمان بیابانە ؟؟

دەماری هەڵپچراوی دارەکانی تەمەن..

هەڵبزرکاوووو...

ووووشک

بێ ژیانە.