شیعری ئەنیس كوڵتز(وڵاتی لۆكسمبۆرگ)
و:سەلام عەبدوڵڵا
من ئەمەوێت وەك با
هەژاربم،
وەك با
ئازادبم،
بەبێ خانوو...
بەبێ سێوەر،
شەقامەكانی نیوان خانووەكان ببڕم و
لەپێچوپەناكانی لقە دارەكان بژیم.
ئەمەوێت ئازاد و هەژاربم
وەك با،
خێرا بۆ شوینەدوورەكان برۆم و
لەلای پەرژینەكانیشدا وشكبم و
خۆیشم بكەم بە قوربانی
بۆنی گوڵاڵەكان.
بو عەرەبى: ضياء نافع