ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ ٢٠ی حوزەیران دووشەممە ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی هونه‌ری کوردی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د گیانی له‌ده‌ستدا.کۆچی دوای محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی هونەرمەندی دیاری کوردی، دوای چه‌ند ڕۆژێک مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌مڕۆ کۆچی دوای کرد.

بەمبۆنەوە مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی لە پرسەنامەیەكدا دەلێت ، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری گەلەكەمان( محەمەد ئەحمەد ئەربیلی)یمان بیست، ئەم هەوالەَ لەناخەوە نیگەرانی كردین، چونكە ئەم هونەرمەندە زیاتر لەنیو سەدە خزمەتی مەقام و هونەری كوردی كرد، كەسێكی خۆشەویست و ناوداری هەولێرو هەموو كوردستان بوو، ئەو چەند هەفتەیەكە بەنەخۆشیەوە دەیناڵاند بەداخەوە دواجار ماڵئاوایی كرد، ئێمە لە مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان تەواو نیگەرانی ئەو كۆچەین و دەخوازین دووا ناخۆشی خانەوادە بەرێزەكەیان بێت.

جێگەی ئاماژە پێكردنە راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان بەرهەمە كانی وتەندروستی مامۆستا محەمەدی بەلاوە گرنگ بوە، بۆیە لە زۆر بۆنەو بەرنامەی جیاوازدا بەسەری كردۆتەوە، بەر لە كۆچی دوایی و لە بەسەركردنەوەیەكی تەلەفزیۆنی ئازادی لە كاتی نەخۆش كەوتنی لە نەخۆشخانە بۆ لای هونەرمەندی گەورە محەمەد ئەحمەد ئەربیلی ، سڵاو بۆ شیوعیەكان دەنێرێت. 

تەواوی بەرنامەكە لەولسنكەدا ببینە

https://www.youtube.com/watch?v=l3GyesakKFM