كه دێی ئه‌ڵێی بات له نێو له‌پت شاردۆته‌وه
تاكه دره‌ختێ ناجووڵێ
ورشه‌ی هیچ گه‌ڵایێ نایێ
ئه‌ڵێی شه‌ووت له ناو چاوت به‌ند كردووه
بۆیه هه‌رگیز خۆر هه‌ڵنایێ
یا هه‌ر ئه‌ڵێی قاسه‌ی خۆر‌ت شكاندووه
كهونت له نوور ڕه‌خساندووه
تۆ هه‌میشه وه‌ره نامووسی كه‌ون بگۆڕه
خۆر له ئاسمان دابه‌زێنه
ته‌خت و به‌ختی دوو جه‌مسه‌ری وهرگهڕێنه
له‌وه‌ته‌ی خۆت له نێو سێودا شاردۆته‌وه
دونیا هه‌مووی تام سێ‌و بووه