ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دەمەوێ لەگەڵما بیت .

لە ئاسمان ڕادەمێنم

ئەوەندە بیرت لێدەکەمەوە

هەتا ئاسمان دەبێتە پەڕێک و

وێنەی تۆ تیادەکێشرێ

لەوکاتەدا

خەیاڵ دەڕواو تۆ دێی .

ئەوەندە دەزانم لێوم تەڕە

تا خەو دەمباتەوە

بەدەم خەوەوە دەڕۆم دەڕۆم

نازانم بەرەو کوێ ..!

هەتا لە مەملەکەتێک دەکەومە سەر زەوی

تەنیا من و تۆین

بەڵێ من و تۆ ..

نازانم چییە

تینوێتیم دەشکێنێ ؟

نزیکبوونی تۆیە

یاخود ..،

ئەوەیە من تۆم

تۆ منیت ...؟

 

ڕوحە یا مردووم

تۆ حۆری یان هەر تۆیت

تیونیەتیم دەشکێ

لە بینینت

ئەوسا دەزانم

تۆ لێم نزیکی

تۆ لەو دونیای لەگەڵمای

هەر کاتێک بمەوێت

لەگەڵتابم

خەیاڵ دەکەم و سەیری ئاسمان دەکەم

تۆ دێت

ئای چەند نزیکی لێم

ئێستا تێگەیشتم

تۆ منی منیش تۆم