ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوو هونەرمەندی گەنج، دیوارەکانی بەغدا رەنگ دەکەن، وەك كاردانەوەیەك دژی ئەوەی چەندین ساڵە توندوتیژی و نائارامی باڵی بەسەر شاری بەغدای پایتەخت كێشاوە.

ئەو دوو هونەرمەندە ناویان ویجدان مەجیدی و حەمدان ساراییە و بە پشتیوانی شارەوانی بەغدا، پایەی پردە کۆنەکان و دیوارەکانی شارەکە رەنگ دەکەن و تابلۆی، تایبەت بە مێژوو و کەسایەتییە گرنگەکانی عێراقیان لەسەر دەنەخشێنن.