ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شیڤان شێرزاد

دوای ساڵانێکی زۆر لە بێدەنگی و جێهێشتنی شەکرە شار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ (نەبی کاوانی) بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە باوەشی هونەرەکەی.

گۆرانیە تازەکەی (نەبی کاوانی) ناوی ناوە (چیمان بەسەرهات)، کە لە تێکستی (هەیسەم جەلیل) و کامێرا جوانەکەی (هەژار مەرزانی)ـیە و لە ستۆدیۆی تاڤان و بە سپۆنسەری شاورمەی دیمەشق و کاوان شێخ ڕەسوڵ هاتووەتە بەرهەم و دابەشکردنی موزیکیش کارزان قەرەداغی بۆی جێبەجێ کردووە و لە ئاوازی (نەبی کاوانی)ـە.

کاوانی دەنگێکی زۆڵاڵی شەقڵاوەی شیرینە و بەرهەمەکانی لە ڕابردوودا خۆیان لە دڵی جەماوەرەکەی دا کردووەتەوە و وەک هونەرمەندێکی دیاری ناوچەکەی ناسراوە و تا ئێستاش زۆرترین کاری هونەری پێشکەشی شەقڵاوە و خەڵکە هونەردۆستەکەی کردووە، بڕیاریشی داوە دوای ئەو گۆرانیە چەند بەرهەمێکی نوێی لە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوبکاتەوە و جارێکی تر دەست لە ملی هونەری گۆرانی بکاتەوە.