ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هەی عەرشتان بگێم..!

بەهار:ئەو نێرسالارە دەم شڕانە، تەنانەت چاو بەراتییان نادات ئەو میتکەشمان پێوە بمینێت.

دێن و بەناوی مەزهەب و عورف و شتەوە خەتەنەمان دەکەن و لێمانی دەبڕن !

بۆچی وامان لێدەکەن کەرە کەرینە؟

تا هەستی چێژبردنمان کەم بێتەوە؟ ئەی بۆخۆتان بۆ چوار ژن ڕیزدەکەن و هەرچی زەواجی میسیار و قیلەگەوادی و حیلە شەرعی و دین خواردکردنەوە و قەحپەبابییە لە پێناو ناوگەل و کێرتان دەیکەن و، بە دەرزن و بە درۆ و بە ناوی نەخۆشی فەقەرات و ئینزیلاق و شتەوە دەڕۆنە ئێران و سیغە دەکەن و بێ سنوور سێکس دەکەن و کەنیزە دەگێن و

به دڵی خۆتان چێژ دەبەن و هەر لە ئێستاشەوە بەنەخوێنتان بۆ حەفتاو دوو حۆری ئەولایش شلکردووە !

کوڕە بەخوا بۆتان هەڵکەوێت ماکەریش قورتارناکەن، جاخۆ زۆربەشتان کەرگێن

چی وەرزش پێکردن و دەرمان و حەب بەکارهێنانە نەما، بۆ زلکردنی کێرتان، بەکاری نەهێنن و پەنای بۆنەبەن، ئینجا دێن و ئەو قیچە میتکەیەی کە ئێمەی ژن، هەمانە لێمان دەقرتێنن.

هەی ئەپیکۆره سەگ بابینە، تەنها چێژی خۆتان لا پێوەرە.

میتکەم بە دەمی فەیلەسوفەکەتان، ئەپیکۆری قەشمەر و چێژگەرا. ئەبیکۆری گەواد و بێ بەها.

گوێ بگرن، هەی ناحاڵی باوکینە، من کێرم نییە تاکو بێم و وەکو ئێوەی سمێڵ حیز، پێیەوە بنازم و بیکەم بە نیشانەی شەڕەف و ڕەمزی ڕجولەت و هێمای خۆ پێ هەڵکێشان و لە قن و کوسی ئەم و له لوت و سمێڵی ئەمیتری بخەم.

من میتکەیەکم هەیە، میتکە. میتکەیەک، بەرتەقای هەزار کێرە، بە قەد دنیایەک لەو پارچە گۆشتە حیزەی کە ئێوەی ئەهلی سمێڵ پێیەوە دەنازن گرنگە.

کۆجیتۆی مێتکەتان نەبیستووە؟

من میتکەم هەیە، کەواتە من هەم.

میتکەم به دەمتان، بە لوتتان، بە گۆڕی باوکتان، بە هەیبەتی خێڵ و شەڕەفی ئەژدا و ئابائتان.

بەهار دەزانم دوای مردنم کەسانێک دێن و پێم دەڵێن:

ئەو سەروینەی کچی کەریمۆکی چەند زمان زبر و دەم هەراش بووە !

هێشتا ئەم قسەتان نەکردووە، من پێتان دەڵێم: هەی بێ مۆڕاڵینە، دەتانەوێت من موجامەلەی سمێڵ بکەم و هۆنراوەی ئیرۆتیک بۆ ژن کوژان بهۆنمەوە و شاباش به شان و باڵی نەریتێکی ڕزیو بۆگەندا هەڵبڵێم و میدالی شەڕەف و قارەمانێتی بخەمە گەردنی خەنجەری گوواوی خێڵ و لە بەرامبەر ئەم هەموو ژن ئەتکردنە بێ دەنگ بم و ئاقڵ ئاقڵ لێیدانیشم ؟!

هەرگیز، لە خەونیش ئەمە نابینن.

کەرباوکینە، هەرکەسە و دەبێت به زمانی خۆی بدوێندرێت و وڵام بدرێتەوە. وڵامی وشە بە وشە و نووسین بە نووسین و شانۆ بە شانۆ و فیكر بە فیكر و کێر بە میتکە و جوێنیش بە جوێن بدرێتەوە.

بۆیە نەکەن هەرگیز، بوێری ئەوە بکەن و بێن و گووی وا بخۆن و بڵێن:ئەو سەروینە زۆر زمان شڕ و دەم گوواوییە، تەنانەت داهێنانی لە دەم پیسی و جوێنیش کردووە.

قەحپەی سمێڵ حیزینە، هەزار و چوارسەد ساڵ بەر لەمن و لەو سەردەمەی کە خەڵکێک پێی دەڵێت سەردەمی: نەزانی (عصرالجاهلیە)،

عەرەبەکان بە میتکە جوێنیان داوە و ئەم دەربڕینە جۆرێک بووە لە جنێو و سوکایەتی و بە یەکتریان دەگوت:میتکەی دایکت بمژه (امصص بظر امك ).

پاشان لەسەردەمی ئەبو بەکر گۆڕاوە بۆ (اللات)، واتە بتی مێینەی قورەیشیەکان..ئەبوو بەکری خەلیفەی موسوڵمانان بە عوروەی کوڕی مەسعودی گوت: میتکەی خواوەندی لات بمژە.

بۆیە من هیچ داهێنانێکم لە جوێندان و زمان شڕی و ئەو هەموو گووخواردنەی مرۆڤەکان نەکردووە و تەنها هاتووەم بە هەمان زاراوە و زمانی خۆتان قسەم لەگەڵ کردوونە و ڕووبەڕووتان بوومەتەوە.

ئینجا فشەکەرینە، منیش تاکێکم لەو کۆمەڵەی کوردیدا، لەو کۆمەڵە ژن کوژ و دەم پیس و جوێندەر و زمان گوواویەی خۆتاندا، ئێ لە کۆمەڵێک دا:

خێزان و حزب و خێڵ، مەزهەب و ئایین و خەلیفە، گەڕەک و قانچە و کۆڵان، مەلا و بانگخواز و مزگەوت، قوتابخانە و پەروەردە و مامۆستا، ڕۆشنبیری و فۆتۆگرافەر و نیگارکێش، ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕ، میدیاکار و ڕاگەیانکار، شاعیر و نووسەر و ڕۆماننووس، هونەرمەند و گۆرانی بێژ و بەند بێژ، مناڵ و هەرزەکار و گەنج و پیرە پیاو پیرەژن، جولەکە و زەردەشتی و موسوڵمان و بێ دین، دار و بەرد و عارد و عاسمانت هەر هەمووی جوێن دەربێت و جوێن بدات، دەتەوێت سەروینی کەریمۆکە گەوادی میتکەمژ، لەوەها کۆمەڵێکی جوێناوی و گوواویدا، بێت و بە زمانی چۆڵەکە و بە چیکە چیک بتاندوێنێت؟

هەی عەرشتان بگێم، هەی جوێندەر و زمان زێرابینە،

هەی میتکەم بە دەمی دانە دانەتان.

دەفتەری بیرەوەرییەکانم-

"بەهار حاجی ئاکۆ"

٢ی جۆزەردانی ١٩٧٣، دێی: ماڵی خێڵان- ماڵی مامۆم کەریم.