بەشی نۆیەم
کچـەی بامــێ
سەروین: پیف ئەی بەشەر گوێ بگرە، سەروینی کچی داروین پێت دەڵێت ئیتر واز لە تڕ زلی و گوو خواردن و خۆ فشکردنەوە و شانازی کردن بە سەر زیندەوارانی تر بێنە.
پێم ناڵێیت ئیتر ئەو گوو خواردنەت لە چییە سەگی سەگ باب ؟!
ڕەقیبی ژمارە سێ: بیبڕەوە هەی بێ ڕەوشتی دەم هەراش.
سەروین: ئەرێ گیانە هەر پێت نەگوتم: کرۆمۆساتی تۆ و هی کەر چەندی بە چەندە؟
ڕەقیبی ژمارە سێ: بێ ئەدەب
سەروین: چونکە هەم شێوەت، بە تایبەتی ددانەکانت و ئینجا بیرکردنەوە و مێشکەکەت زۆر لە هی کەر دەکات.
ڕەقیبی ژمارە سێ: گوتم بێدەنگ هەی کچەی کەر
سەروین: لۆخوای برێم، بەڕاستی لێکچوون و هاوبەشیت لەگەڵ کەر یەجگار زۆره
ڕەقیبی ژمارە سێ: خۆت و داروینەکەت گووتان خوارد.
سەروین: کەرە گەر داروین بیگوتبا، نەسەبی مرۆڤ دەچێتەوە سەر مەیموون، ئەوە هەڵەیەکی تیۆری و زانستی زۆر زەق و گەورەی دەکرد.
توخوا حەیف نییە ڕەچەڵەکی کەسانی وەک تۆ، بەریتەوە بۆ کەریش؟
ڕەقیبی ژمارە سێ: بێدەنگ هەی کەرباب
سەروین: ئەجمەعین. هاهاها
ڕەقیبی ژمارە سێ: واز لەو کفر و قۆڕیاتەی پەرە گوو(پەرەسەند) بێنەوە و بگەڕێوە بۆ سەر ڕێگای حەق
سەروین: ڕێگای چی؟
ڕەقیبی ژماره سێ: ڕێگای حەق
سەروین: ئەها وام زانی ڕێگای قوشتەپەی دەڵێیت
ڕەقیبی ژماره سێ: کچەی بامێ، ڕێگا حەق دەڵێم
سەروین: مەولانا دەڵێت حەقیقەت جامێک بوو، شکاو هەرکەسە و هەندێکی بەرکەوت.
ڕەقیبی ژماره سێ: مەولانای گومڕا بە دۆزەخ
سەروین: بە ساقەی مەسنەوی و مەولانات کەم
ڕەقیبی ژماره سێ: کچەی ئاژەڵ
سەروین: بەساقەی ڕابیعەی عەدەوییە و شەمسی تەبریزیت کەم
ڕەقیبی ژماره سێ: کچەی دۆزەخ
سەروین: بە ساقەی شێخ ئیبنولعەرەبی و هەللاجی مەنسورت کەم
ڕەقیبی ژماره سێ: کچەی کافر
سەروین: به ساقەی عەتاری نەیشابوری و یەزیدی بۆستامیت کەم
ڕەقیبی ژماره سێ: بێ هەوسار، گوتم تەنها ئیسلام حەقە
سەروین: حەقیقەت درۆیەک بوو، شکاو هەرکەسە و هەندێکی بەرکەوت
ڕەقیبی ژماره سێ: کچەی بامێ گوتم تەنها ڕێگای ئیسلام ڕاستە
سەروین: ڕێگا ڕاستەکانی عەبدولکەریم سروشتت خوێندووەتەوە؟
ڕەقیبی ژماره سێ: گوتم من شتی گومڕایان ناخوێنمەوە
سەروین: تۆ تەنها ئیبنولباز و ئیبنولعوسەیمین و ئیبنولتەیمیە و ئیبنوسەیدلقوتب و ئیبنولحەسەن بەنا و ئیبنول بن لادن و ئیبنول ئیبنەکان دەخوێنیتەوە.
ڕەقیبی ژماره سێ: تۆش تەنها کافر و گومڕاکان. باشتر وایە بەرلەوەی بە پەتت هەڵواسین، بگەڕێتەوە سەر ڕێگای حەق
سەروین: ڕێگای کوێ؟
ڕەقیبی ژماره سێ: ڕێگای ژەهری مار. کەرەخان تۆ ڕادەبوێریت، یان ناتەوێ تێبگەیت؟
سەروین: گیانە من کەسێکی عەدەمی و پووچگەرام و لە مێژە حەقیقەتم تەڵاقداوە و بووم بە هاوسەری نیچەی سمێڵ زل
ڕەقیبی ژمارە سێ: تۆ سۆزانیت و وەک تاکسی نەفەرات، هەر ڕۆژەی دنیایەک کەست سوار دەبن.
سەروین: ماشاڵای لێ بێت ئەو برا فۆندەمێتاڵیستەمان، گوو لە دەمی دەبارێت
ڕەقیبی ژماره سێ: بێ ئەخلاق
سەروین: کتێبی تیوری «فستەق»ت خوێندووتەوە؟
ڕەقیبی ژمارە سێ: نەخێر تیۆری داروینە بێ دینی
سەروین: دەزانی تۆ تووشی فۆبیای داروینی بوویتی گەمژە گیان
ڕەقیبی ژمارە سێ: گوو بە دەمی خۆت و ئەژدا و ئابائی داروینی مولحید
سەروین: گوێ بگرە، تۆ هەر تێناگەیت، من؟ مەجبور نیمە لەوە زیاتر ڕوونکردنەوە لۆ کەرێ بدەم.
ڕەقیبی ژمارە سێ: بەڵام من، دینەکەم هەرچییەکی گوتبێت، من تەنها باوەڕم بەوە هەیه و زانست و پەرەسەندنی بێ دینەکان و داروینی کافر و تەقینەوە گەورەکە با گووی بخۆن و ئیسلام دەڵێت: ئادەم لە قوڕ دروست بووە و تەواو.
سەروین: بناژۆخواز گیان، گوتم: من، کەسێکی دینی و گوێرەکەی هیچ ئایینێک نیم، تا بێم و وەک خەڵکێکیی بوودەڵە، دەزگای پینە و پەڕۆ و ستراتیجییەتی لۆ خوارکردنەوە و ملشکاندنی زانست دابنێم بۆ بەرژەوەندی خوڕافەت و میتۆلۆژیاو شەتەحاتەکانی باوکی هیچ ئاینێک.
بەڵام بۆخۆت دەڵێم، تا حەیای حەوت پشتت تک تک نەڕژاوە و زانست عەقیدە و قەناعەتەکەی لەمە زیاتر ڕیسوا نەکردوویت، باشتر وایە دەستبەرداری ئەو تیۆرە قۆڕەی (ئیلا و بیلا مرۆڤ لە گتێک قوڕ دروست بووە) بیت و بڕۆیت و هەر هیچ نەبێت، ئەو ئایەت و شتەی دینەکەت بێنیت کە ئاماژەن بۆ پەرەسەندن و بۆنی (ئیڤۆڵەیش)نیان لێدێت.
ڕەقیبی ژمارە سێ: هەر ئەو درۆیەت مابوو !
بۆ ناڵێیت قورئانی پیرۆزیش باسی پەرەسەندنی کردووە؟!