ئێستا ئەو چیرۆكەم لەبیرە
كە دایكم پێیدەخەواندم
وەلێ ئەو لانكەم بیر نییە
كە بۆ خەوتن رایدەژاندم
* * *
ئەو فرۆكەشم لەبیرە
خانەوادەكەی تاساندم
ئەو سیمایەش دەناسمەوە
دەسبیحە رەشەكەی پساندم
* * *
خۆ ئەو جاشەش لەبەرچاومە
كە ئێستا پێیدەڵێن دێرین
وەك ئەو پێشمەرگە كۆنانەی
خەریكی چنینەوەی پیرین
* * *
بیرەوەریم وەك زنجیرە
شەوانە خەوم دەپسێنێ
وەك ئەو چۆڕە ئازادیەی
كۆنەیەك دێ و لێمدەستێنێ