ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

   

کـاکــە دۆزەخ!

 

ڕێزان:کچینە تا نەهاتین بۆئەم دۆزەخە، نەمزانی

دنیا هەمووی دۆزەخە.

بێخاڵ:هاوڕێیان، ئەمشەو خەونێکی زۆر سەیرم بینی!

ڕێزان:چی خەونێک؟

بێخاڵ:لە خەوندا لە دۆزەخدا بووم. دەزانن کێم لەوێ بینی؟

سەیران:کێ

بـێخاڵ:مامە فەتاح و مەلا سەمەد و حاجی ئیلیاس

ڕێزان: سەیرە!

بێخاڵ:دەزانی کەریمۆکی باوکمی سەروینیشم چۆن بینی؟

ڕێزان:چۆن؟

بێخاڵ: بە گونەوە هەڵیان واسیبوو!

کچینە هەرچی سیاسی و پیاوی ئایینی و بازرگان هەبوو، هەمووی لەوێ بوون و وەکوو جولەکەکانی کاتی دووەم جەنگی جیهانی و لەسەردەستی نازییەکان، دانە دانەیان  دەکردن بە سابوون و دەیانناردن بۆ بەهەشتێ، تا لەوێ بەهەشتیەکان خۆیانی پێ بشۆرن.

سەیران:سەیرە!

بێخاڵ:کچینە، منیش تا ئەوکاتەی دۆزەخم نەبیینی بوو،  وام دەزانی تەنها یەک دۆزەخ بوونی هەیه، بەڵام کاتێک کە هاتمە دەرەوە، ئینجا زانیم ژیان پڕە لە دۆزەخ، جۆرەهادۆزەخ. دنیایە هەمووی دۆزەخە دۆزەخ

ڕێزان:دۆزەخی نەریت و سمێڵ

بێخاڵ:دۆزەخی خەنجەر و خێڵ

سەیران:دۆزەخی باوک، دۆزەخی برا

ڕێزان:دۆزەخی کۆمەڵگە

بێخاڵ:دۆزەخی ڕۆشنبیر

سەیران:دۆزەخی سیاسی

ڕێزان:ئامۆزا دۆزەخ

سەیران:باپیرە دۆزەخ

بێخاڵ:مامەدۆزەخ

ڕێزان:قوتابخانەی بنەڕەتی دۆزەخی تێکەڵاو

سەیران:بەشی دۆزەخ

بێخاڵ:مامۆستا دۆزەخ

ڕێزان:بەڕێوەبەر دۆزەخ

سەیران:دادوەر دۆزەخ

بێخاڵ: شەقامی دۆزەخ

ڕێزان:کۆڵانەی دۆزەخ

سەیران:گەڕەکی دۆزەخ

بێخاڵ:کۆمەڵگای دۆزەخ

ڕێزان:خانەوادەی دۆزەخ

سەیران:دۆزەخی چەپەکان

بێخاڵ:دۆزەخی ڕاستەکان

ڕێزان:دۆزەخی عەلمانیەکان

سەیران: دۆزەخی ئیسلامیەسیاسیەکان

بێخاڵ:دۆزەخی پاشایەتی

ڕێزان:دۆزەخی ناسیونالیستەکان

بێخاڵ: دۆزەخی ئایین و مەزهەبەکان

ڕێزان:دۆزەخی ئایدیا و ئایدیۆلۆژیاکان

سەیران:بەڕێز دۆزەخ

بێخاڵ:کاکە دۆزەخ

ڕێزان:دۆزەخ، دۆزەخ، دۆزەخ

سەیران:بەڵێ، ئەوانەیتر هەموان دۆزەخی ئێمەن

بێخاڵ:کچینە با ڕاکەین لە دۆزەخ

ڕێزان:بۆ کوێ؟

سەیران:دۆزەخێکیتر