1
شەڕ؛
هەموو درەختەکانی بڕییەوە
جگە لە درەختێک،
کە ئادگاری لەژنێک دەچێ،
ماڵی لە ئەستێرەیەکی دیکەیە.
2
شەڕ؛
هەموو کانییەکانی کوێر کردەوە
کانیەکی شین نەبێ.
کەشەوان مانگ جلەکانی بە لقێکی تریفە هەڵدەواسێ و
بەڕووتی خۆی تێدا دەشوات.
3
شەڕ،
هەموو شاعیرەکانی - وەک پۆلێ کۆتر- مردار کردەوە،
تەنیا ئەو شاعیرە نەبێ
کەشیعر٫
بۆ ژن و نیشتمان دەنووسێ.
4
شەڕ؛
هەموو پەرستگاکانی وێران کرد
جگە لەپەرستگایەک کە یارسانەکان بەکۆمەڵ،
تەمبووری تێدا دەژەنن.
5
شەڕ؛
هەموو گۆزەکانی شکاند
بەتەنێ ئەو گۆزەیە نەبێ
کە لێوان لێوە لە شەرابی خودا.