هەژار ئیبراهیم/ ڕواندز
ڕۆژی چوارشەممە 15\3\2023 لەهۆڵی هۆبەی ڕۆشنبیری وهونەری لەژێرچاودێری وبەئامادەبوونی "ئەحمەد قادر قائیمقامی قەزای ڕواندز "و جەماوەرێکی زۆری ناوچەکە، هونەرمەند (هێرش مەغدید باشە ) پێنجەمین پیشانگای شێوەکاری خۆی بەدروشمی (سروشت لەباوەشی تابلۆدا)کردەوە.
لەپیشانگاکەدا (ئەتێلا تۆت کونسڵی گشتی و شاندێکی کونسڵخانەی هەنگاریا )لەکوردستان ئامادەبوون وسەرسامی خۆیان دەربڕی بەکارەکانی هونەرمەند.