​دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە چین بۆ ئەنجامدانی لووتکەیەکی گرنگ لەگەڵ شی جین پینگ، هاوتا چینییەکەی. هاوکات پابەندیی خۆی بە ڕێگریگریکردن لە ئێران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دووپاتکردەوە و پێش جێهێشتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران یان دەبێت بگاتە ڕێککەوتنێکی باش لەگەڵ ئەمریکا، یان ڕووبەڕووی وێرانکاری دەبێتەوە.
​ترەمپ ئەوەشی ووت، پێشبینی ناکات پێویستی بە هاوکاریی پەکین بێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران و کەمکردنەوەی هەژموونی تاران بەسەر گەرووی هورمزدا.
​لەلایەکی دیکەوە، هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییە نهێنییەکانی ئەمریکا کە سەرەتای ئەم مانگە دەرچوون و ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بڵاویکردوونەتەوە، ئاشکرایان کردووە کە ئێران زۆربەی تواناکانی سەربازی و مووشەکیی خۆی بەدەستهێناوەتەوە، ئەمەش پێچەوانەی لێدوانەکانی ترەمپە کە دەڵێت سوپای ئێرانی تێکشکاندووە.