ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شوانە حەسەن ئەبوبەکر

كەم نووستن هۆكارە بۆ تێكچوونی چەندین فرمان و پرۆسێسی بایۆلۆژی گرنگ لە لەشدا وەكو میتابۆلیزمی شەكری گلوكۆز، رێكخستنی پەستانی خوێن، ئاستی هەوكردن. زیاد نووستنیش لەوانەیە كە بە هەمان شێوە كاریگەریی نێگەتیڤی بۆ تەندروستی هەبێت. نووستن رۆژانە بۆ ماوەی 7 كاتژمێر چوستیی دڵ زیاد دەكات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان كەم دەكاتەوە. نووستن رۆژانە بۆ ماوەی كەمتر یان زیاتر لە 7 كاتژمێر پێوەندی هەیە بە زیادبوونی تەمەنی دڵ Excess heart age. ئاماژە بەمەش كراوە كە ئەو كەسانەی كەم دەخەون ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ و نەخۆشییەكانی تری كۆئەندامی دڵ و سووران بەرزە جا لە هەر تەمەنێكدا بن و بێ رەچاوكردنی كێشی لەش، جگەرەكێشان یان مەشقی فیزیكی. جگە لەمانە، كەم نووستن دەبێتە ئەگەری چەندین گرفتی تەندروستی و نەخۆشی وەكو: زووپیربوونی پێست، لەبیرچوونەوە، تێكچوونی مەزاج و هەستكردنی بە ناڕحەتی، دڵتوندی و خەمۆكی، زیادبوونی كێشی لەش، نەخۆشیی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خێن.