ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دایکان و باوکانی ئازیز شتێک باوە لە ناو خەڵکی ئێمەدا ئەویش ئەوەیە کە هەر پەڵەیەک لە لەشدا دروستببێ، بێ سێ و دوو یەکسەر قەراردەدەن کە ئەو پەڵەیە هەستیاریە و خێرا دەرمانخانەیەک ئەچنوو دوو شروبی حەساسیەتی بۆ وەر ئەگرن.

لە راستیا بوونی پەڵە لەشی منداڵان چەندەها هۆکاری هەیە لە باشەوە تا نەخۆشیە زۆر خراپ و مەترسیدارەکان.

لێرەدا تەنها ١ نموونەتان بۆ باس ئەکەم:

ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە خەڵکی لەوانەیە وابزانم هەستیاریە!

بەڵام لە راستیدا ئەوە جۆرێک نەخۆشیە، خۆێنبەر بوونی ناو پێستی منداڵەکەیە کە بەهۆی تێکشکانی پەڕەکانی خوێنیەوە روویداوە و بۆتەهۆی کەم بوونەوەی پەڕەکانی خوێنی منداڵەکە ..کە ئەمەش هەندێجار مەترسی ئەوەی هەیە کە ئەوخوێنبەربوونە لە زۆر شوێیتری منداڵەکەدا رووبات لەوانە مێشك و کۆئەندامی هەرس..بۆیە هەرزوو دەبێ بیینرێو چارەسەر بکرێ..

لەبەر ئەوە لە بوونی هەر پەڵەیەک دا پێویستە لەیان پزیشکانەوە ببینڕێ و دڵنیا بییت لە سەلامەتی جۆرەکەی.

بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک

د. محەمەد جزا

پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵ و تازە لەدایکبووان