ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەو كەسانەی پێكوتەی فایزەر بەكاردەهێنن، پێویستیان بەوەیە نەك تەنیا دوو ژەم، بەڵكو ژەمی سێیەمیش وەربگرن.

سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای فایزەر، ئالبێرت بورلا، رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگ تا ساڵێكدا دەبێت ژەمی سێیەمی فایزەر وەربگیرێت. پاشانیش ساڵانە ژەمی پێویست وەربگیرێت.

ئەو بەرپرسەی كۆمپانیاكە دووپاتیكردووەتەوە، ژەمی سێیەم زۆر پێویستە و باشتر وایە لە ماوەی ساڵێكدا هەر سێ ژەم وەربگیرێن.

لە مانگی شوباتی رابردوودا، هاوبەندی فایزەر و بایۆنتیك رایانگەیاند، لێكۆڵینەوە لە كاریگەری و لێكەوتەكانی ژەمی سێیەمی فایزەر لەسەر بەكارهێنەرانی دەكەن.

لەم هەلومەرجەدا، پێكوتەی فایزەر و مۆدیرنا، كاریگەرییان دەگاتە 95% و بە یەكێك لە پێكوتە كاریگەرەكانی دژ بە كۆرۆنا هەژمار دەكرێن.