ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە كۆتایی مانگی دیسەمبەری 2020دا دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 5.2 و 6.3 پلەی رێخەر لە كڕواتیا روویان دا.

هەندێك لە چاڵەكان لە ژێر ماڵ و خانووی هاووڵاتیان درووست بوونە و ئەمەش وایكردووە، خەڵكی ئەو ناوچانە ماڵ و حاڵیان بەجێبهێڵن و كۆچ بكەن.

شارەزایان دەڵێن، ئەو چاڵانە بە تێپەڕینی كات درووست بوون و بوومەلەرزەكان بوونەتە هۆی خێرابوونی پرۆسەی درووستبوونیان.