ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ن:- پەێکەر ساز شوان کەمال

پەیکەری یەکگرتن  بە نرخی442 میلیۆن دۆلار !!

هیندستان بوە خاوەنی بەرزترین و مەزنترین پەیکەر لە جیهاندا،بەرزیەکەی دوو هێندی پەیکەری سەربەستیە لە شاری نیویۆرك.

پەیکەرەکە بۆ کەسایەتیەکی ناوداری هیندی (سەردار باتیل)ە کە رۆلی گەورەی هەبوە لە یەکگرتنەوەی ولایەتە هیندیەکان و دانانی سیستمێك و سیاسەتێکی حەکیمانە بۆ پێکەوە ژیان.

وەك باوە لە هەمو دونیادا بۆ پرۆژەیەکی لەم جۆرە ئەبێت هەمو هونەرمەندان و پەیکەرسازانی وڵات لە پرۆسەیەکی

کێبرکێی شەفاف بەشداری بکەن،بەڵام شەنسی پەیکەرسازی بەناوبانگی هیندی(رام سوتار)ی ٨٩ ساڵ لەهەمویان زیاتر بوە بۆ وەرگرتنی ئەم پرۆژە مێژوییە،نەك لەبەر ئەوەی (حیزبیە یان خەریکی ماستاوچێتیە) تەنیا لەبەر ئەوەی خاوەنی زیاتر لە ٢٠٠ پەیکەری گەورەیە و بەهرەو تواناو سەلیقەیەکی زۆری هەیە لەم بوارەدا !!

لەم ساڵانەی دوایدا حکومەتی هیندی بودجیەکی مەزنی تەرخان کردوە بۆ ئەم پرۆژەیە بە هەماهەندی لەگەڵ چەند کۆمپانیەکی گەورەی هیندستان. لە ولایەتی(غوجارات) دانراوە، بەرزیەکەی نزیکی ٥٩٧ پێ(١٨٢ مەتر) ئەبێت و بە کێشی ٢٧٠ تەن لە کەرەسەی بڕۆنز داڕێژراوە لەگەڵ پتەوکردنی بە عەمودی پۆڵا و ئاسن.

دیارە دروستکردنی پرۆژەیەکی لەم جۆرە بۆ ئەوەی سەرکەوتو بێت پێویستی بەم خاڵانە هەیە

١-حکومەتێکی خاوەن ئیرادە و خاوەن دامودەزگای هونەری راستەقینە،نەهێڵێت حیزب دەستبخاتە کاروباری.

٢-دامودەزگای هونەری بێ لایەن و ئەکتیڤ کە چەتری هەمو هونەرمەندان بێت،مافی هونەرمەند بپارێزێت.

٣-هونەرمەندی خاوەن سەلیقە و بەهرە و ئەزمونی دەوڵەمەند،تا بتوانێ کارەکە بەسەرکەوتویی و لە ئاستێکی بەرزدا تەواو بکات.

٤-کارگەیەکی تایبەت بە هونەری پەیکەرسازی و دارشتنی برۆنز.

 No description available.

No description available.