ئەگەرچی هیچ بڵاوكراوەیەكی فەرمی لەم بارەیەوە نییە، بەڵام زانراوە كە تا ئێستا نزیكەی 60 منداڵ لە ئاسماندا و لەنێو فڕۆكەدا لەدایكبوون
فڕۆكە ئەو شوێنە ئەمین و پارێزراوە نییە كە دایكان هیوایانە تێیدا منداڵەكانیان لەدایك بێت بەڵام هەندێك جار ئەم حاڵەتەش لە جیهاندا ڕوو دەدات و بە گشتی منداڵە تازە لەداكیبووەكە دیاری بەنرخ و بە بەها وەردەگرێت.
ماڵپەڕی "برایت ساید" لەم بارەیەوە بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە و بەپێی ئەوەی كە لە ڕابردودا ڕوویداوە چوار ئەگەری خستۆتە ڕوو كە ئەگەر منداڵێك لە فڕۆكەدا لەدایك ببێت ڕوودەدات كە ئەمانەن:
-بڕیاردان بۆ نیشتنەوەی فڕۆكەكە لەدەست ستافی فڕۆكەوانیدا دەبێت و دەكەوێتەوە سەر باری تەندروستی دایكەكە و منداڵەكە.
-هیچ یاسایەك نییە بۆ دیاركردنی ناسنامەی منداڵەكە كە ئەگەر لەو كاتەدا لە ئاسمانی وڵاتێكیتر بێت تەنها ئەوە نەبێت كە بە دڵنیایی ڕەگەزنامەی وڵاتەكەی دایكی یان باوكی وەردەگرێت.
-هەندێك لە هێڵە ئاسمانییەكان لەم حاڵەتەدا تكتی خۆڕایی وەك دیاری دەبەخشنە منداڵەكە.
-هەندێك جار ناوی فڕۆكەكە دەكرێت بە ناوی ئەو منداڵەوە.
-تەندروستی منداڵەكە لە مەترسیدا دەبێت.