ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەندێك كەس تەنها كاتێك دەچنە ژووری نوستنەكەیان كە دەیانەوێت بخەون، هەندێكیتر بەشی زۆری ڕۆژەكەیان لەم ژوورە بەسەر دەبەن، شت دەخۆن كاتێك لەسەر تەختە خەوەكەیان پاڵكەوتون

هەرچەندە هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی بكەیت لەم ژوورەدا بەڵام بەجێهێشتنی هەندێك شت لەم ژوورەدا بە ڕێگەی جیاواز زیانبەخشە

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێكدا باس لەو چوار شتە دەكات كە وا باشترە لە ژووری نوستندا بەجێ نەهێڵرێت

-پێڵاوەكانت

پێڵاو ڕێژەیەكی زۆر پیسی و بەكتریا لەخۆ دەگرێت هەر بۆیە پێش پاككردنەوەی وا باشترە بە هیچ شێوەیەكی نەهێنرێتە ژوورەوە

-مۆبایل یان سەعاتی بەئاگاهێنانەوە

قەلەقی سەعاتی بەئاگاهێنانەوە ترسێكە كە بەجۆرێك دروست دەبێت كەسێك باوەڕی بە باش كاركردنی سەعاتەكەی نییە یاخود لەوە دەترسن كە پێش ئەوەی بە تەواوی بخەون بەئاگابێنەوە ئەمە وا دەكات لە خەو هەڵسیت و ڕاستەوخۆ تەماشای سەعاتەكەت بكەیت تا بزانیت چەند كاتت ماوە بۆ خەوتن

-وێنەی خێزانەكەت

هەمووان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی وێنەی خێزانەكانمان دادەنێین، بەڵام ئەمە كارێكی هەڵەیە تەماشاكردنی ئەم وێنانە لە درەنگانی شەودا توشی قەلەقی و دڵەڕاوكێت دەكات

-مێزی كاركردن

جیاكردنەوەی شوێنی پشوودان و شوێنی كاركردن كارێكی باشە بۆ مێشك