ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سوڕی خوێن هۆكاری گواستنەوەیە لە لەشدا، كە خواردن و ئۆكسجین دەگەیەنێتە هەموو ئەندامەكانی جەستەت، لە مێشك بگرە تادڵ و تا دەگاتە ماسولكە و پێست، خۆراكی تەندروست یەكێكە لەو ڕێگایانە بۆ چالاككردنی سوڕی خوێن، لەگەڵیدا وەرزش، ئاو خواردنەوە، كۆنتڕۆڵكردنی كێش، جگەرەنەكێشان، دوركەوتنەوە لە كافایین.

هەندێك خۆراك بە ڕێژەیەكی زۆر سوڕی خوێن چالاك دەكەن، هەڤین كەمال شاه محمد، پسپۆڕی بێ هۆشكاری و ئازارشكاندن، ئەو خۆراكانەی بڵاوكردوەتەوە.

1-بیبەری تونی سور

ئەم جۆرە بیبەرانە تەنیا وەك بەھاراتێك تام و چێژ نادەن بە خۆراكەكانت، بەڵكو بەڕێژەیەكی زۆر ماددەی " كاپسەسین" یان تیادایە كە خوێنبەرەكان پاكدەكەنەوە، ھەروەھا ئازارشكێنن و ماسولكەكانیش خاودەكەنەوە كەئەمەش دەبێتە ھۆی چالاكبونی زیاتری سوڕی خوێن و كەئەمەش شتێكی باشە بۆ فشاری خوێن.

2-چەوەندەر

ئەم خۆراكە ڕێژەیەكی زۆری نایترەیتی تیادایە، كەلەشدا دەگۆڕێت بۆ نایتریك ئۆكساید، نایتریك ئۆكسایدیش بۆرییەكانی خوێن نەرمدەكاتەوە و سوڕی خوێن چالاكدەكات لە خانو شانەكانی لەشدا. ھەندێك لەتوێژینەوەان دەڵێن شەربەتی چەوەندەر فشاری خوێن دادەبەزێنێت بە تایبەت سەرەكەی (سیستۆلیك).

3-بێرییەكان

كەئەمیش خێزانی میوەكانی وەكو شلك و تو و گۆڵدن بێری و بلو بێری و شاتو و توتڕك دەگرێتەوە، كەبەڕێژەیەكی زۆر ئەنتی ئۆكسیدیان تیادایە، كە بەناوی "ئەنتۆسایەنین"ە كەپارێزگاری لە دیواری بۆرییەكانی خوێن دەكات، و ناھێڵێت ڕەق ببن، ھەروەھا ئەم مادەیە یارمەتی ڕژانی نایتریك ئۆكساید دەدەن كە فشاری خوێن نزمدەكەنەوە.

4-ماسییە چەورەكان

وەكو سەلمۆن، ماكیریل كەجۆرە ماسییەكی دەریایە، هالیبوت. زۆر گرنگن بۆ تەندروستی دڵ، لەبەرئەوەی ڕێژەیەكی زۆر ئۆمێگا-3یان تیادایە و كاریگەرییان ھەیە لەسەر چالاككردنی سوڕی خوێن و دابەزینی فشاری خوێنیش

5-هەنار

دەنكە سورەكانی هەنار پڕن لەخۆراكە ماددەی بەسود، بەتایبەت ئەنتی ئۆكسیدەكان و نایترەیت، كەئەمەش دەبێتە هۆی كشانی بۆری خوێنەكان و كەمكردنەوەی گرژی ماسولكەكان، لەگەڵیدا ئاسانی هاوچۆكردنی سوڕی خوێن، كە دەبێتە ھۆی زیادكردنی ڕۆشتنی ئۆكسجین و خۆراك بۆ هەمو بەشەكانی تری لەش، كە دەبێتە ھۆی چالاكی و وزەی زیاتر لە مرۆڤدا.

6-سیر

بەڕێژەیەكی زۆر جۆرێك لە سەلفەری تیادایە كە ناوی (ئەلیسین)ە، كەبۆری خوێن خاودەكاتەوە. لەتوێژینەوەكاندا بینراوە ئەو كەسانەی بە ڕێژەیەكی زۆر سیر بەكاردەهێنن لە خۆراكەكانیاندا، كێشەی چالاكی سوڕی خوێنیان نییە و دڵ ناچار نابێت فشاری زیاتری بچێتە سەر بۆ چالاككردنی سوڕی خوێن

7-كاكڵەی گوێز

ڕێژەیەكی زۆر جۆرێك لە ئۆمێگا-3 تیادایە كەناوی "ئەلفا-لینۆلینیك- ئەسید"ە، كەبینراوە سوڕی خوێن چالاكدەكات، و ھەروەھا بەپێی توێژینەوەیەكیش ئەگەر بۆ ماوەی هەشت هەفتە بە ڕێكی گوێز بخورێت ئەوا پارێزگاری لەتەندروستی بۆری خوێندەكات و پاكیان دەكاتەوە و فشاری خوێن دادەبەزێنێت

8-ترێ

توێژینەوەكان سەلماندویانە ئەو ماددەی دژە ئۆكسیدەی لەناو ترێدا هەیە یارمەتی بۆری خوێن دەدات كە بكشێن و باشتر كاربكەن، جگە لەوەی كە ترێ ئەو هەوكردن و گەردانەی لەناو خۆێندا هەن و وادەكەن خوێن لێنجتر بێت دەیانگرێت و پاكیاندەكاتەوە، بەمەش سوڕی خوێن چالاكتر دەكات

9-زەردەچەوە

دژە هەوكردنێكی بەھێزە، كە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ماددەی "كۆركمین" ەی كەتیایدایەتی، كەلەگەڵیدا توێژینەوەكان دەڵێن كۆركمین ڕێژەی دەردانی نایتریك ئۆكساید زیاد دەكەن، كە بۆری خوێن دەكشێنێت و بەو جۆرەش سوڕی خوێن چالاك دەبێت و گرژی ماسولكە ناھێڵێت.

10-سپێناخ

یارمەتی بەھێز بون و گەورەبووی بۆریەكانی خوێن دەدات، بەو جۆرەش ڕێژەیەكی زۆرتر لەخوێن ھاتوچۆ دەكات، و ھەروەھا بینراوە خواردنی سپێناخ بەڕێژەی زۆر پارێزگاری لە دیواری بۆرییەكانی خوێن دەكات.

11-مزرەمەنییەكان

جگە لەوەی ڕێژەیەكی زۆر ڤیتامین Cیان تیادایە، بە ڕێژەیەكی زۆریش دژە ئۆكسیدیان تیادایە، كە هەوكردن كەمدەكەنەوە، جەڵتە و كڵۆت لەناو خوێندا كەمدەكەنەوە، سوڕی خوێن چالاكدەكەن، گرژی و ئازاری جومگە كەمدەكەنەوە، توێژینەوەیەك دەریخستوە ئەوانەی ڕۆژانە شەربەتی پرتەقاڵی فرێش دەخۆن، فشاری خوێنیان نزمدەبێتەوە