ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەگەڵ ئەوەی هیچ توێژینەوەیەك نییە زیانەكانی ڤاكسین بۆ خانمانی دوگیان بخەنەڕوو، بەڵام پێویستە وریای بەكارهێنانی بن، باشترە پێش ئەوەی ڤاكسین بەكاربهێنن راوێژ بە پزیشكی تایبەتی خۆیان بكەن، لە حاڵەتی بڕیاردان بۆ بەكارهێنان ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكەن.

1-رۆژێك پێش ئەوەی ڤاكسینەكە بەكاربهێنیت 8 كاتژمێر بخەوە، ئاو بخۆرەوە، پێش رۆیشتنت ژەمێكی سوك بخۆ

.2-جلی تەسك مەپۆشە لەو كاتەی دەچیت بەكاریبهێنیت

. 3-لە حاڵەتی هەستیاری بە دەرمانەكە راستەوخۆ پزیشك ئاگادار بكەرەوە

4-لەدوای بەكارهێنانی ڤاكسینەكە بۆ ماوەی 30 خولەك بوەستە، چونكە زۆرینەی كاریگەرییەكان ئەگەریان هەیە لە 30 خولەكی سەرەتا دەربكەون.

5-لە كاتی گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە ئەگەر پلەی گەرمی بەرز، ئازاری جەستە، سەرئێشە و ئازاری جومگەكانت بۆ دروستبو، "پاراسیتامۆڵ" بەكاربهێنە، بەڵام بە ڕاوێژی پزیشكەكەت.

6-بەردەوامبە لە خواردنەوەی ئاو.

تێبینی: لە حاڵەتی هەستكردن بە هیلاكەتی و شەكەتی زۆر، كەمبوونەوە و لەدەستدانی توانا راستەوخۆ پەیوەندی بە پزیشكەوە بكە.