ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خەوتن بە بێ بەكارهێنانی سەرین ڕەنگە لە سەرەتادا توشی ناڕەحەتیت بكات، بەڵام لە ڕووی تەندروستییەوە چەندین سوودی هەیە كە نەك تەنها ئازاری پشت ناهێڵێت بەڵكو كاریگەری لەسەر تەندروستی پێستیش دادەنێت

هەموان بۆ ئەوەی ببینە خاوەن پێستێكی جوان و درەوشاوە چەندین ماددەی جوانكاری و دەرمان بەكاردەهێنین بەڵام ڕەنگە بوونی خەوێكی ئارام باشترین چارەسەری تەندروست ڕاگرتنی پێست بێت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لەم بارەیەوە بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە باس لە گرنگی بەكارنەهێنانی سەرین دەكات لە كاتی خەوتن دا كە ئەمانەن:

-چرچبوونی پێست كەمدەكاتەوە

-پێست ساف و درەوشاوە دەبێت

-پێست لە هەستیاری بەدوور دەبێت

-چاكبوونەوە و نوێبوونەوەی خانەكانی پێست خێراتر دەبێت

-پێست بریقەدار دەكات