ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشێكی زۆر لە خەڵك ئارەزوی بەخێوكردنی پشیلە دەكات لە ماڵەكەیدا، دڵخۆشییەكی زۆر لەناو ماڵ دروستدەكات و گۆڕانكاری بە شێواز ژیان دەهێنێت، سەرەڕای ئەوانەش بەخێوكردنیان سودی تەندروستی هەیە و ئەو گۆڕانكارییانە بەسەر جەستەدا دەهێنێت.

-1 ئاستی كۆلیسترۆڵ نزم دەكاتەوە، مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ كەمدەكات، لەگەڵ نەخۆشییەكانی شەكرە، گورچیلە و جگەر.

-2لە توێژینەوەیەك دەركەوتوە ئەو كەسانەی پشیلە بەخێو دەكەن مەترسی توشبونیان بە جەڵتەی دڵ بەڕێژەی %30-40 كەمترە.

-3 پەستانی خوێن نزمدەكاتەوە، هەستی ئاسودەیی دەبەخشێت.

-4 سیستمی بەرگری بەهێزدەكات، هەروەها بەرگری بەرامبەر نەخۆشییەكانی رەبۆ و هەستیاری پەیدادەكەیت.

-5 هۆڕمۆنی خۆشەویستی و متمانە لە جەستەدا زیاد دەكات كە پێی دەوترێت هۆڕمۆنی ئۆكیتۆسین.

-6 نیگەرانی و دڵەڕاوكێ كەمدەكاتەوە.