ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگەیەکی تازەیە کە زاناکان دایانهێنا بۆ ئەو ناوچانەی کە لە جیهاندا بارانی کەمی لێدەبارێت بارانی لێ ببارێنن، یەکێک لەو ڕێگایانەی کە بۆتە سەرنج بۆ بەرهەمهێنانی باران بریتییە لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان(drone) یاخود فڕۆکەی ئاسایی.

توێژینەوەکان بەردەوام بوون بۆ ئەوەی ڕێژەی ئەو ماددەیە بدۆزنەوە کە فڕۆکەکە پێویستە هەڵی بگرێت و لەناو هەوردا بڵاوی بکاتەوە دەستبەجێ باران ببارێت و لە بیابانەکانی ئەمریکادا تاقیکرایەوە توانرا بەهۆی ئەو ماددە جیاوازانەی کە تێیاندا داناوە ببێتە هۆی باران بارین، لەم چەند ڕۆژەی پێشتر لە دوبەی ئەم تەکنەلۆجیایە جێبەجێ کراو بووە هۆی باران بارین.

ئەم وڵاتانەی کە ئەم تەکنەلۆجایە بەکار دێنن بریتین لە چین، ئەندەنوسیا، ئێران، ئیسرائیل، کوەیت، دوبەی، سریلانکا، ئەمەریکا، کەنەدا، بوڵگاریا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ڕووسیا، ئەڵمانیا، سلۆڤینیا، بەریتانیا، ئۆستوڕالیا، ماڵی و نەیجریا.

چۆن کاردەکات؟

ئەم تەکنەلۆجیایە بە زمانی ئینگلیزی پێی دەڵێن (cloud seeding) واتە بە تۆو کردنی هەور، زۆرترین ئەو ماددە کیمیاویانەی بەکاردێت بریتیە لە (کلۆریدی سۆدیۆم، کلۆریدی پۆتاسیۆم، کلۆریدی کالسیۆم) کاتێک ئەم ماددانە بڵاو دەکرێنەوە بە شێوەی پرژاندن لە ناو هەوردا گەردەکانی هەور زۆر بە ئاسانی یەک دەگرن لەگەڵ ماددە کیمیاویەکان دەبێتە هۆی زیادکردنی تیرەی دڵۆپەکان بەم جۆرەش دڵۆپەکان قەبارەیان زۆر دەبێت کێشیان زیاد دەبێت دەکەونە سەر ئەرزو دەبێتە هۆی باران بارین.

ئەندازیاری شارستانی

لاوەند وریا