ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشێكی زۆر لە خەڵك ئارەزوی بەخێوكردنی پشیلە دەكات لە ماڵەكەیدا، دڵخۆشییەكی زۆر لەناو ماڵ دروستدەكات و گۆڕانكاری بە شێواز ژیان دەهێنێت، سەرەڕای ئەوانەش بەخێوكردنیان سودی تەندروستی هەیە و ئەو گۆڕانكارییانە بەسەر جەستەدا دەهێنێت.

  1. 1. ئاستی كۆلیسترۆڵ نزم دەكاتەوە، مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ كەمدەكات، لەگەڵ نەخۆشییەكانی شەكرە، گورچیلە و جگەر.
  2. 2. لە توێژینەوەیەك دەركەوتوە ئەو كەسانەی پشیلە بەخێو دەكەن مەترسی توشبونیان بە جەڵتەی دڵ بەڕێژەی %30-40 كەمترە.
  3. 3. پەستانی خوێن نزمدەكاتەوە، هەستی ئاسودەیی دەبەخشێت.
  4. 4. سیستمی بەرگری بەهێزدەكات، هەروەها بەرگری بەرامبەر نەخۆشییەكانی رەبۆ و هەستیاری پەیدادەكەیت.
  5. 5. هۆڕمۆنی خۆشەویستی و متمانە لە جەستەدا زیاد دەكات كە پێی دەوترێت هۆڕمۆنی ئۆكیتۆسین.
  6. 6. نیگەرانی و دڵەڕاوكێ كەمدەكاتەوە.