ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

كێشەكانی خێزان بەردەوامن و هەرگیز ناتوانیت بڵێیت بە تەواوی كۆتایی پێدێت، هەمیشە وا باوە كە ناكۆكی لە نێوان بوك و خەسودا هەیە، لە كاتێكدا دەتوانرێت پەیوەندییەكی هاوڕێیەكی زۆر باش دروستبكرێت دور لە گرفت و ناكۆكی.

ماڵپەڕی E TIMES چەند رێنماییەكی بڵاوكردوەتەوە بۆ ئەو دایكانەی دەبن بە خەسو.

  1. 1. قبوڵی بكە

هەمیشە قبوڵی بوكەكەت بكە و هەوڵبدە لێی تێبگە، لات ئاسایی بێت كە ئەوە هەڵبژاردنی كوڕەكەتە، هەوڵمەدە خاڵی لاوازی بدۆزیتەوە.

  1. 2. میهرەبانی كلیلە

كاتێك بوكەكەت هەڵەیەك دەكات بە میهرەبانییەوە رەفتاری لەگەڵ بكە، پەستانی زۆری مەخەرە سەر.

  1. 3. هاوڕێی بە

كاتێك ئەو دەبێت بە بەشێك لە خێزانەكەت، تەنها كوڕەكەت دەناسێت و هەمو ئەوانەی دیكە بۆ ئەو كەسانی نوێن، هەربۆیە هەوڵبدە لێی نزیكبیت و ببیت بە هاوڕێی، پاڵپشتی بكە، هەوڵبدە بیناسە.

  1. 4. بیر لە داهاتوی خێزانەكەت بكەرەوە

بێگومان دەتەوێت نەوەت هەبێت و پەیوەندییەكی باشت لەگەڵ نەوەكانت هەبێت، ئەمەش كاتێك رودەدات كە پەیوەندییەكی باش لەگەڵ هاوسەری كوڕەكەت دروستبكەیت.

  1. 5. هەوڵمەدە كوڕەكەت بگۆڕیت

ئەگەر كوڕەكەت بە باشی رەفتار لەگەڵ هاوسەرەكەی دەكات تۆ رەخنەی لێمەگرە، هەمیشە هانی بدە رەفتاری باشتر بكە، ناچاری مەكە بەو شێوازە رەفتار بكات كە تۆ دەتەوێت.