ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نووسینی: دلێر ڕەفیق

ئه‌لبێرن كان گه‌وره‌ سه‌رمایه‌داری فه‌ره‌نسی له‌ ساڵی 1909 بریاری دا چه‌ندین وێنه‌گری به‌توانا بنێرێته‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان و وڵاته‌كان بۆ تۆماركردنی كلتور و ژیانیان به‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ و به‌ دۆكیۆمێنت كردنی كلتووره‌كان و ژیانی رۆژانه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، بۆیه‌ 72 هه‌زار وێنه‌ی ره‌نگاوره‌نگی گرت له‌ سه‌رجه‌م وڵاته‌كانی جیهان و 180 كم شریتی ڤیدیۆیی و سه‌دان نامه‌ و یاده‌وه‌ری رۆژانه‌ی تۆماركردووه‌

ئێستا سه‌رجه‌م وێنه‌ و دۆكیۆمێنته‌كان له‌ موزه‌خانه‌یه‌ك پارێزراون له‌ فه‌ره‌نسا به‌ ناوی موۆزه‌خانه‌ی ئه‌لبێرت كان و ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌ كه‌ وێنه‌یه‌ك له‌و وێنانه‌ی ئه‌لبێرت كان ئێستا له‌سه‌ر دراوی نوێی 25 هه‌زاری نوێی عێراقیه‌ كه‌ وێنه‌ی كچه‌ كوردێكی ده‌ڤه‌ری زاخۆیه‌ كه‌ له‌ساڵی 1927 گیراوه‌. ئێستا ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ موزه‌خانه‌ی ئه‌لبێرت كان دانراوه‌ بۆ نمایش كردن.