ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەریەكێك لە ئێمە رۆژانە گرنگی بە قژی دەدات، رەنگە ئەمە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە بگۆڕێت، زۆر كات لەبری سود گەیاندن بە قژ ئەو رۆتینە زیان بە قژ دەگەیەنێت، پێویستە بە زوویی بیگۆڕیت بۆئەوەی چارەسەری ئەو گرفتانەی قژ بكەیت.

ماڵپەڕی Hindustan himes ئەو نیشانانەی بڵاوكردوەتەوە كە نابێت پشتگوێ بخرێت.

-1 كەرتبونی قژ و شكانەوەی تاڵەكان

بە واتای وشكی قژ دێت، قژ زبر دەبێت و تاڵەكانی بە زویی توشی شكانەوە دەبن.

-2 قژی بژ

كەمی ماددەی شێداركەرەوە لە قژدا هۆكارە بۆئەوەی قژ زیاتر بژ بێت، هەروەها كەمی ماددە خۆراكیەكان هۆكارێكی دیكەیە.

-3 ئاڵۆزكانی قژ

ئاڵۆزكانی قژ نیشانەی كەمی شێداری قژە، زۆر كات لە ئەنجامی زۆر بەكارهێنانی ئامێری وشككەرەوەی قژ دروستدەبێت

-4 وشكی كۆتایی قژ

كاتێك هەست دەكەیت بەشی كۆتایی قژت وشكە، واتای ئەوەیە ئامێرە گەرمەكان زۆر بەكاردەهێنیت بۆ قژت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە قژ.

-5 درەنگ درێژبونەوەی قژ

ئەگەر هەست بەوە دەكەیت قژت درەنگ درێژ دەبێتەوە، واتای ئەوەیە ماددەی خۆراكی لە جەستەدا كەمە و كەمتر بایەخ بە تەندروستیت دەدەیت.

 

 

 

 

 

ئەو خانمانەی پێستیان وشكە دەبێت بەو شێوازە ماكیاژبكەن

ماكیاژكردن كاتێكی زۆری پێویستە و شارەزایی و لێهاتویی دەوێت، ئەو ماوە زۆرە رەنگە ئەو ئەنجامەی نەبێت كە خۆت دەتەوێت، ئەمەش زۆركات لەبەر ئەوەی كە رەچاوی جۆری پێستەكە ناكرێت، كە پێویستە هەر خانمێك بە پێی جۆری پێستی خۆی ماكیاژ بكات.

ئەو خانمانەی پێستیان وشكە، بۆئەوەی ماكیاژێكی جوان بكەن و بۆ ماوەیەكی زۆر تێكنەچێتەوە، دەتوانن ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكەن.

-1 پێستت خاوێنبكەرەوە

تەقشیركردن گرنگە بۆ ئەو خانمانەی پێستیان وشكە، چونكە پێستیان هەڵدەدات و ئەوەش پێویستی بە لێكردنەوە هەیە، هەربۆیە پێش ماكیاژ تەقشیر بكە.

-2 كرێمی شێداركەرەوە لەبیر مەكە

دوای خاوێنكردنەوەی پێستت پێویستە پێستت شێداربكەیتەوە پێش ماكیاژ، باشترە ئەو بەرهەمانە بەكاربهێنیت كە ڤیتامین Cیان تێدایە.

-3 فڵچەی باش بەكاربهێنە

بڵاوكردنەوەی ماكیاژ بە دەست بە تەواوی ناتەندروستە، پێویستە فڵچەی نەرم بەكاربهێنیت كە پێستت نەڕوشێنیت و بە باشی ماكیاژەكە بڵاوبكاتەوە.

-4 پرایمەر گرنگە

بێ پرایمەر فاوندەیشن و كۆنسیلەر مەكە، چونكە پرایمەر وادەكات فاوندەیشنەكە بە باشی بڵاوبێتەوە.

-5 ئەو بەرهەمانە بەكاربهێنە كە شلن یان كرێمین

باشترە دوربكەویتەوە لە بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانەی پاودەریان تێدایە، چونكە پێست وشكتر نیشان دەدەن، هەمیشە لەبری ئەوە سیرەم یان كرێم بەكاربهێنە.