ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەنجیر جگە لەوەی كە تامێكی شیرین و خۆشی هەیە، چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەكی باشی بەدەستهێنانی كالسیۆم، ڤیتامین A، C، K، مەگنسیۆم، زینك و ئاسنە، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، سودی تەندروستی هەیە و هاوكات كاریگەری لاوەكیشی هەیە.

 1- دەبێتە هۆی بە هێزبونی ئێسك، بەهۆی ئەوەی رێژەیەكی بەرز لە كالسیۆم و مەگنیسیومی تێدایە.

2- بەهۆی بەرزی رێژەی ریشاڵ تێیدا یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی جەستە دەدات، یارمەتی كرداری هەرس دەدات و چالاكی ریخۆڵەكان زیاد دەكات، چارەسەری قەبزی دەكات.

3-جەستە لە نەخۆشی درێژخایەنی شێرپەنجە دەپارێزێت، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك، كۆلۆن و پرۆستات.

4-بەسودە بۆ ئەو كەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە، یارمەتی هاوسەنگكردنەوەی دەدات، لێدانی دڵ بەهێزدەكات.

5- بەهۆی ئەو ڤیتامین و كانزایانەی تێیدایە، سیستمی بەركری جەستە بەرامبەر نەخۆشییە ڤایرۆسی و بەكتریاكان بەهێزدەكات.

6-كۆنترۆڵی شەكر خوێن دەكات و ئینسۆلین بەهێزدەكات.

7-پێست بە جوانی دەهێڵێتەوە و یارمەتی لابردنی زیپكەی روخسار دەدات.

8- چارەسەرە بۆ لاوازی سێكسی لە ژنان و پیاوانیش.

9-گورچیلەكان چالاك دەكات و بەردو لم لەنێو گورچیلە لادەبات، بە میز هێنەرێكی باش دادەنرێت

10-چارەسەری نەخۆشییەكانی سینگ و كۆكەو گرژبوونی بۆریچكەكانی هەواو هەوركردن دەكات.