ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خاوێنكردنەوەی زێڕ و ئێكسسواراتەكانت لە ماڵەوە كارێكی سەلامەت و خاوێنە، بەڵام رێگەی خاوێنكردنەوەكەی رۆڵ دەبینێت لەوەی تا چەند زێڕەكانت وەكو خۆی دەمێننەوە، چونكە هەندێك پێكهاتە كە بەكارهێنانیان باوە لەناو خەڵكدا زیان بە زێڕەكانت دەگەیەنێت.

1-هەویری ددان، زێڕەكەت دەڕوشێنێت و زیانی پێدەگەیەنێت.

2-فاست، سەلامەت نییە بۆ خاوێنكردنەوەی ئێكسسوارات، تەنانەت زێڕ و ماددەكانی دیكەش.

3-ئاوی كوڵاو، بیرۆكەیەكی باش نییە، چونكە ماددەی زێڕەكە لاواز دەكات و خراپی دەكات، بەڵام هەڵمی ئاوی گەرم گونجاوە بۆ خاوێنكردنەوەی.

4-سركە و ئاوی لیمۆ، بەهۆی زۆری ئەسید تێییاندا زیان بە زێڕەكانت دەگەیەنێت.

5-سۆدەی نان، جوانی و رەونەقی زێڕەكە لەناودەبات.