ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریكی، لە كۆنگرەی ساڵانەیدا، ئایفۆن (13) پڕۆی بە چوار رەنگەوە، راگەیاند، كە یەكمجارە لە مێژووی مۆبایلی ئایفۆندا، كامێرا بە پێشییەوە بەند بێت.

ئایفۆنی (13) پڕۆ، بە پێكهاتە و پارچەی (A15)، هەروەها بە تایبەتمەندی (%50) جیاواز لەگەڵ ئایفۆنەكانی دیكە، لەلایەن ئەپڵەوە نمایشكرا.

پڕۆ (13)، خاوەنی شاشەیەكی (XDR)ـەو، توانای رووناكردنەوە (1000 NITS)ـی هەیە، وێڕای نوێبوونەوەی شاشەكەی(120 MZ)، لەگەڵ بەردەوامی نوێبوونەوە.

ئایفۆن (13)ـی پڕۆ، لە تایبەتمەندیدا پڕۆمۆشنی تایبەت بە یاریی خێرای تێدایە.

كامێراكانی ئایفۆن (13)، (77) مییلی گرامە، لە (12) مێگاپێكسڵ پێكهاتووە، كە سێ بژاردەی نزیككردنەوەی تێدا بەردەستە، جیا لەوەش توانای تۆماركردنی وێنەی سینەمایی هەیە، وێڕای سیستمی سینماتیك مۆد.

ئەپڵ بە نیازە تایبەتمەندی ProRes لە نێو ئایفۆن پڕۆی (13) دابین بكات، كە بۆ بەرزكردنەوەی كوالیتی ڤیدیۆكان بەكار دێت.

بۆ چاككردنی ڤیدیۆكانیش هەردوو بەرنامەی (Final Cut Pro X) و (Adobe Premiere Pro) بۆ ئایفۆن پڕۆ (13) بەردەستكراوە.